بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر(یەكێتی)، دەستگیركردنی ئەندامێكی داعشی لە چەمچەماڵ راگەیاندو دەڵێت، پێشینەی كاری تیرۆریستی هەیەو بەڕەچەڵەك خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینەو لە چەمچەماڵ خۆی حەشاردا بو.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەكانیان تیرۆریستێكیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیركردوە.
وتوشیەتی"تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ل. ێ. ع.) لەدایکبوی ساڵی 1981 بەڕەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینەو لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابو."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ناوبراو پێشینەی کاری تیرۆرستی ھەبوە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG دەستگیربکرێت."