سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە (1ـی ئابی 2024) ڕاگەیاند، داهاتی ناوخۆمان ڕادەستی بەغداد کردووە کە بڕەکەی 75 ملیار دینارە و هی مانگی نیسانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتەکە لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) کۆکراوەتەوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە ئەویش ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی کردوە.
هەرچەندە بەغداد داوای تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات بەڵام بە وتەی سەرچاوەکە ئەم مانگەش نیوە نێردراوە.
هاوکات سەرچاوەکە دەڵێت، داهاتی مانگی تەموز تەنها گەڕێندراوتەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و هێشتا ڕەوانە نەکراوە.