ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هۆشداریی دەدەین لەوەی، كە ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشێکى هاوشێوەى تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە لە دژی سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجام بدەن.
ئاوێنه: عەلاوی بەنداوی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە سەركردەكانی حەشدی شەعبی و گرووپەكانی دیكە، ڕێوشوێنی ئەمنی و خۆپارێزی دەگرنەبەر بۆ ڕێگریكردن لە هەر جۆرە بە ئامانجكردنیان، بەڵام دەبێت ئەو ڕێوشوێنانە توندتر بكەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر جۆرە ئامانجكردنێكیان بكەن".
ئاماژەی بەوەشدا، ڕەنگە ئیسرائیل تاوانكارییەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو و مەترسیدار لە ناوخۆی عێراق پەرەپێ بدات.
شەوی ٣٠ـی تەمموز بنكەی سەربازی لیوای ٤٧ـی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورف سەخەری سەر بە پارێزگای بابل بۆردوومانكرا و بەهۆیەوە چوار چەكداری حە..شدی شە..عبی كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون.