شارەوانی سلێمانی داوایەك لە فەرمانبەران دەكات
  2024-08-01       175       

شارەوانی سلێمانی داوا لە فەرمانبەرن دەكات بۆ روونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی زەوی سەردانیان بكەن.

ئاوێنه‌: تەلار نەجات، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەویی لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لەو فەرمانبەرانەی قەرەبووکراونەتەوە یاخود هەر دۆخێکی تایبەتیان هەیە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی هەرەوەزی بکەن.

وتیشی: ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ناویان لەناو سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی هەیە، یاخود دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە کۆتایی فۆڕمەکەدا بەشێک هەیە و فەرمانبەر دەتوانێت هەر دۆخێکی تایبەتی هەبوو ئاماژەی پێبکات و فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر دۆسیەکەی دەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×