عەتا سەراوی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەكێتی دوای نزیکەی مانگێک لەدەستگیرکردنی لەزیندانی ئاسایشی سلێمانی ئازادکرا.
پێشڕەو عەتا کوڕی عەتا سەراوی لەبارەی هەواڵی ئازادبونی ئاشكرایكردوه، باوکم ئازادکراوەو لەئێستادا لەماڵەوەیە.
ڕۆژى پێنجى مانگى ڕابردوو، عەتا سەراوی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگای سلێمانی لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستگیركرا.
سەراوی ئەوکاتە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، "کاتژمێر چوارى بەیانى پێنجی تەمموزی 2024 لەگەڵ گەیشتنم بەفڕۆکەخانەى سلێمانى ھێزێکی زۆری سوات ھاتنو داوایان لێکردم کە فەرمانیان پێکراوە لەگەڵیان تا ئاسایشی گشتی بچم".
وتیشی:"بێئەوەی بزانم بۆو لەپایی چیو بەفەرمانی کێو چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادەکردوم، لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام".
نیوەڕۆی ڕۆژی 19ی نیسانی ئەمساڵ لەسەرچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی عەتا سەراوی ئهندامی پێشوی سهركردایهتی یهكێتی نیشتیمانی کوردستان گڕیگرت، بێجگە لەسوتانی دوو ئۆتۆمبێلی دیکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، پێشتریش میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، عهتا سهراوى بەگوێرهى مادەی تیرۆر دەستگیرکراوە.