سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس دەكات و بە "پێشهاتێكی مەترسیدار" ناوی دەبات.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نيه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگه‌رانييه‌كى قوڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانين."
سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی"ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت."