بەوتهی پهرلهمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ههفتهی داهاتو بەغدا موچهی مانگی حهوتی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ئاوێنە: سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تهلهفزیۆنیدا رایگهیاند، ئەم مانگە زوتر لیستی موچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبوەو لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبوە.
به وتهی ئهو پهرلهمانتاره، هەفتەی داهاتو موچەی مەدەنی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت، لهو بارهوه وتی "ئەگەری هەیە تەمویل کردنی موچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت."
سیپان شێراوانی، دڵنیایی داوه بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کە لەگەڵ فەرمانبەران موچەی ئەوانیش تەمویل دەکرێت.