بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەى شەش مانگى ئەمساڵدا ٩٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، دەشڵێت، زۆرینەى ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگەى ئێرانەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کراون.
ئاوێنه: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەى ژمارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل لە شەش مانگى ئەمساڵدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەى شەش مانگى ئەمساڵدا ٩٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەى بەوەشکرد، زۆرینەى ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگەى ئێرانەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کرراون.