ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی كوردستان رایگه‌یاند، پیرۆزە شەهیدبونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، ئەو شتەت بەدەستهێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نییه، رایگه‌یاند، "پیرۆزە شەهیدبونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، ئەو شتەت بەدەستهێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لەو میللەتەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە، و پیرۆزبایی لە فەڵەستین، گەلی بەخشین، به‌ند و شەهیدبون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "سه‌رشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەکان و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نییه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هێرشێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی كوژرا.
كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و تائێستا به‌شێك له وڵاتان سه‌ركۆنه‌یان كردوه، ئیسرائیلیش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندوه.