تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوێنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ بوونی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی شاری بۆکان و لە ئەنجامدا باوک و کچێکیان دەستگیرکرد، دەشڵێن، ئەو دوو هاوڵاتییە کەسوکاری محەمەد حەسەنزادەن، کە یەكێکە لە گیان بەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی.
ئاوێنه: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتیی کوردی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەم شێوەیە زانیاریان خستەڕوو.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوێنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ بوونی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی شاری بۆکان و لە ئەنجامدا باوک و کچێکیان بەناوەکانى ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادە دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو هاوڵاتییە کەسوکاری محەمەد حەسەنزادەن، کە یەكێکە لە گیان بەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی ویستوویانە ئامادەکاری بکەن بۆ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی کوڕە شەهیدەکەیان.
جێگای ئاماژەیە، ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادە لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و دەستگیرکراون.