ئاگرێکی گەورە لە سنوری دهۆک کەوتوەتەوە
  2024-07-30       240       

ئاگرێكی گەورە لە چیای تاڤەڕەشی دهۆك كەوتوەتەوە و بەرگریی شارستانیی دهۆك ئاشكرایكرد، روبەرێكی زۆری دارستان و پوش و پاوان سوتاوە و نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنی.

ئاوێنە: بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە لێدوانێكدا وتی، لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەوە ئاگرەكە كەوتەوە.

وتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە روبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان سوتاوە و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، تیمەکانیان نزیکبونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

هاوكات، رەمەزان سیاری، بەرپرسی فریاکەوتنی ژینگەی دهۆک وتی، ئەمڕۆ ئاگر لە چیای تاڤەڕەشی پارێزگای دهۆک کەوتەوە و ژمارەیەک داربەڕو و پوش و پاوان سوتاون.

وتیشی، تیمەکانی ئەوان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و ئاگرەكە بەرەو كۆنترۆڵكردنە.


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×