قائیمقامی بازیان رەتیدەكاتەوە بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بازیان لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە رفێندرابێت و دەڵێت، ناوبراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەسەر دۆسیەیەكی یاسایی بانگكراوە بۆ لێكۆڵینەوە.
ئاوێنە: ئیسماعیل ئەحمەد، قائیمقامی قەزای بازیان لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی، رایگەیاند، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە هاتنی هێزی كۆماندۆ بۆ قەزاكە هیچ بنەمایەكی نییە و دورە لە راستییەوە و هیچ هێزێكی كۆماندۆ نەهاتوەتە قەزاكە.
وتیشی، "كاك هەردی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بازیان نەڕفێندراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە بانگهێشتكراوە لەسەر دۆسیەیەكی یاسایی و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت."