سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی موچەی موچەخۆران و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات.
ئاوێنە: عەمار سوبحی مەشهەدانی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بە میدیای رەسمی عێراقی وت، دیوانی چاودێری دارایی ئەو ئەركەی خۆی كە بۆ وردبینیكردن لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێم پێی سپێردرابو بەجێی هێنا.
وتیشی، راپۆرتی وردبیینەكە ئاراستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
هەروەها وتیشی، دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینیشی لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا تەواو كردوەو راپۆرتی ئەنجامەكانی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە.