شاڵاو كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، بابەتی باج لە سنوری هەمو عێراقدا یەكە تەنیا لە سنوری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم نەبێت كە بابەتێكە بە "میزاجی شەخسی" رێكدەخرێت.
ئاوێنە: شاڵاو كۆسرەت رەسول، ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"شوتی-م بە شەرتی چەقۆ بیستوە، بەڵام باجم بە میزاجی شەخسی نەبیستوە."
بەقسەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی "بابەتی باج لە عێراقدا پێشوەختە لە دەستوردا بناغەکەی داڕێژراوەو بە یاساش رێکخراوە. ئەم مەسەلەیە لە سنوری هەمو عێراقدا یەکە، سنوری کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم نەبێت."
شاڵاو كۆسرەت رەسول وتوشیەتی"لەم سنورە سەپاندن و هەموارکردن و هەڵوەشاندنەوە و رێکخستنی بەمیزاجی کەسی و بانگەشەی پێشوەختە رێکدەخرێت نەوەک یاسا."