بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئازادبكرێت و كەسێكی نزیكی بە ئاوێنەی راگەیاند، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ ئازادكردنی.
ئاوێنە: كەسێكی نزیكی عەتا سەراوی، بە ئاوێنەی راگەیاند، بڕیاری ئازادكردنی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دراوەو لە چەند سەعاتی داهاتودا ئازاد دەكرێت.
وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ ئازادبونی و پاش ئازادبونی دەچێتەوە ماڵەكەی خۆی.
رۆژی هەینی 5ی تەمموزی 2024، عەتا سەراوی لە پەیامێكدا رایگەیاند، لە كاتی گەڕانەوەیدا لە سویدەوە بۆ سلێمانی، لە فڕۆكەخانەی شارەكە، هێزێكی ئەمنی داوایان لێكردوە كە تا ئاسایشی گشتی سلێمانی لەگەڵیاندا بڕوات.
عەتا سەراوی وتیشی"من لەکاتێکدا کۆی دەزگا ئەمنییەکانو ئاسایشو پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم، بەبێ کێشە لەکاتێک دو سەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە، بەڕێزەوه ھاوکاریان بومو پاسهوانهكانم ئیزنداو خۆم بێئەوەی بزانم بۆ، لهبهرچىو بەفەرمانی کێو چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادەکردوم، لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام."