فەرماندەیەكی كۆماندۆ لە چەمچەماڵ بەفیشەك قاچی كرێكارێكی شكاندوەو ئێستا دەیانەوێت بە سوڵح كێشەكە چارەسەر بكەن.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان هەفتەی رابردو فەرماندەی سریەی كۆماندۆ لە بانی مەقان بۆ ئۆتۆمبێل شكاندویەتییەوە سەر كرێكارێك بەناوی (حەسەن)و دو فیشەكی ناوە بە قاچیەوە ناوە.
بەپێی قسەی كەسێك نزیك لە بریندارەكە، فیشەكەكان تەنیا گۆشتیان گرتوەو بەزویی حەسەن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری بۆ كراوە، بەڵام هەڕەشەی ئەوەیان لێكردوە كە نابێت ئەو بابەتە بڵاو ببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە ئێستادا چەند فەرماندەیەكی سەربازی سەرقاڵی ئەوەن بە سوڵح كێشەكەی بۆ چارەسەر بكەن.