ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سەرەتایی هافتەی داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".
د. خه‌لیل غازى دۆسكى ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك بڵاویکردەوە" دوێنێ سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردووه و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌داراییان تاوتوێكردوە".
دەشڵێت" له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئاماده‌بووه و ڕایگەیاندووە، مووچه‌ى مانگى تەموزی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کورستان هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه ده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى و بریكارى وه‌زاره‌تیش جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمی کوردستان به سه‌ربازیى و هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕه‌وانه ده‌كرێت.