كهمێك لهمهوبهر ئاگرێكی گهوره له پشتی شووقهكانی كرێنشیان له ناحیهی سیتهك كهوتهوه و تیمهكانی بهرگری شارستانی بهرێگاوهن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ 29ی تەمموزی 2024، ئاگر لە شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتەوە زیانێکی زۆر بەر ناوچەکان کەوتن
بەپێی زانیارییەکان "بەهۆى ئاگرەکەی دوێنێوە 200 دۆنم زەوی لەشاخی گۆیژە و 300 دۆنمیش لە ئەزمەڕ سووتاوە، کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر درەختەکان کەوتووە و هەندێک لەدارەکان بەتەواوى سوتاون".
هاوکات، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە تا کاتی تەواوبوونی ئەو رەشەبایەی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە.