کاردانەوەکان بۆ کوژارانی ئاری چایچی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و دوو ڕۆژنامەی بەناوبانگی عەرەبی باس لەو ڕووداوە دەکەن و یەکێکیان دەڵێت، هاوشێوەی کوژرانی محەمەد بوعەزیزی، عەرەبانچیەکەی تونسە کە بەهۆیەوە شۆڕشی بەهاری عەرەبی سەریهەڵدا.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی العرب لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، کوژرانی ئاری چایچی وەبیرهێنانەوەی تارمایی محەمەد بوعەزیزی، ئەو گەنجەی توند بوو کە لە داخی هێزە ئەمنییەکان خۆی سوتاند، دواتریش بەهۆی ئەو ڕووداوەوە شۆڕش لە تونس دەستیپێکرد و گواسترایەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ناونرا بەهاری عەرەبی.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیی باسی لە ڕووداوی کوشتنی ئاری چایچی کردووە و دەڵێت، ڕووداوەکە ناڕەزایەتییەکی گەورەی جەماوەریی لە سلێمانی دروستکردووە.
هاوکات دەشڵێت، ئەو گەنجە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە و ڕاستەوخۆ گولـلە بە سەریەوە نراوە.