به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ تۆزێكی سوك ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شی ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرایی با مامناوه‌ند و له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆك : 41
كه‌ركوك : 43
هه‌ڵه‌بجه : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 37
حاجی ئۆمه‌ران : 24
گه‌رمیان : 46