پۆلیسی راپەڕین کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیر ده‌كات
  2024-07-30       262       

نۆ رۆژ لەمەوبەر حاڵەتێکی کوشتنی پیاوێک لە گوندێکی ناحیەی بالیسان روویدا، شەوی رابردووش کورێکی کوژراوەکە لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرکرا.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، شەوی رابردوو هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ژاراوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک.ک.ک.) لە رەگەزی نێر دانیشتووی گوندی شێخ وەسان سەر بە ناحیەی بالیسان دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی بالیسان.

ئەمەشی وت تۆمەتبارەکە لە رێککەوتی 21ی تەمموزی 2024 دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی کێشە و دەمەقاڵێ روودەدات، باوکی دەکوژێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×