هه‌ینی, 10 ی کانونی دووه‌م , 2025
وەزارەتی کارەبای عێراق: بودجەمان بۆ کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە
  2024-07-08       304       

بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری بەرهەمهێنان رایگەیاند، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بودجەی پێویست تەرخانکراوە بۆ کڕینی هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو دابینکردنی کارەبای بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.

عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری بەرهەمهێنان رایگەیاند، حکومەتی عێراق خەرجیی پێویستی دابینکردووە بۆ وەزارەتی کارەبا لەپێناو کڕینی ئامێر و کەرەستەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق بودجەی پێویستی تەرخانکرد بۆ کڕینی هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و بەشێکی پارێزگای دیالە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا وێستگەی کارەبای دبس لە کەرکوک دەکرێتەوە و کار دەکرێت بۆ خستنەکاری وێستگەی کارەبای کەرکوک کە ئەو دوو وێستگەیە دەتوانن لە قۆناغی یەکەمدا 700 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×