توركیا شەش کەس لەعەفرین دەستگیر دەکات بەهۆی دەربڕینی خۆشی بۆ دۆڕاندنی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا
  2024-07-07       418       


بەهۆی دەربڕنی خۆشیی بەدۆڕاندنی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ هۆڵەندا لەیارییه‌كانی‌ جامی یۆرۆی 2024، دەزگای هەواڵگریی تورکیا شەش هاوڵاتیان لەعەفرین دەستگیرده‌كات.

ئاوێنه‌: رێکخراوی دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەباکوری سوریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "لەپێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا دەزگای هەواڵگریی تورکیا چوار هاوڵاتی لەیەکێک قاوەخانەکانی ناوەڕاستی شارۆچکەی عەفرین دەستگیرکرد، دوای ئەوەی دڵخۆشییان بەدۆڕانەکەی شەوی رابردوی هەڵبژاردەی تورکیا بەرامبەر بەهۆڵەندا لەچارەگی کۆتایی جامی یۆرۆی 2024 دەربڕیوە."
 
بەپێی راگەیه‌ندراوی ئەو رێکخراوە، تورکیا دو کەسی دیکەی دەستگیرکردووە کە "لەفەیسبوک کۆمێنتیان بۆ سەرکەوتنی هۆڵەندا نوسیوەو دڵخۆشیان نیشانداوە".
 
شەوی رابردوو یاریی نێوان هەردو هەڵبژاردەی تورکیاو هۆڵەندا لەچارەگی کۆتایی جامی یۆرۆی 2024 کرا. هۆڵەندا بەئەنجامی دو بەیەک لەتورکیای بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×