چوار ڕۆژە رۆژنامەنوس ئەحمەد شامکی لە شیلادزێ دەستگیركراوە
  2024-06-29       344       

ماوەی چوار رۆژە پەیامنێرێکی دەزگای میدیایی حەوت رۆژ لە ناحیەی شیلادزێ دەستگیرکراوە.

ئاوێنە: سوهەیب ئەحمەد، بەرپرسی دەزگای میدیایی 7 رۆژ رایگەیاند، ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگاکەیان لە قەزای ئامێدی و ناحیەی شیلادزێ لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە.

وتیشی، پەیامنێرەکەیان بەهۆی ئەوەی باسی لە فرۆشتنی بەشێک لە شەقامێکی گشتی ناحیەی شیلادزێی کردوە بە بەهای دو هەزار و 500 دۆلار، لەسەر سکاڵای سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە دەستگیرکراوە و رێگە نادرێت بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم کونسوڵخانەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسانیان ئاگادارکردوەتەوە و هەمو هەوڵکیان خستوەتەگەر بۆ ئازادکردنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×