لە ئەنجامی هیرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کارگەیەک لە سوریا، زیاتر لە ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران.
پێگەی (العالم) بڵاویکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر شارۆچکەی حەیان کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەلەبەوە".
هاوکات وەزارەتی بەرگری سوریا ئاشكرایکرد:" سیستمی بەرگری وڵاتەکەمان توانیویەتی بەرپەرچی چەند هێرشێک بداتەوە و بەهۆی هێرشەکانیشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونەتە قوربانی".
لەلایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد:" لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا کارگەیەکی مس کراوەتە ئامانج کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەوهۆیەشەوە 12 ئەندامی ئەو گروپانە گیانیان لەدەستداوە".