هونەرمەند " حوسێن سەفامەنێش" خەڵاتی مەڵبەندی هونەری ماملێ‌ وەردەگرێت
  2019-01-23       2358       

ماڵپەری فەرمی مەڵبەندی هونەری ماملێ‌ رایدەگەیەنێت خەڵاتی زێڕینی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی کورد، ماوەی 10 ساڵە چالاکە و لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌ وە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتکردنی هونەریی کوردی دا تێکۆشاون و گەشەیان پێبەخشیوە.


دەشڵێت "ئەو مەڵبەندە وێڕای گشت چالاکییەکانی وەک لە پێناسەکەیدا هاتوە،  بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات کە سەری بڵندە و پشتی بە گیرفانی خۆیەوە و هەروەها لە بواری مەعنەویشەوە قەرزداری هەمو دڵسۆزانی میللەتەکەیەتی". 


لە ماوەی ساڵانی پێشو دا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان هونەروەران خەڵاتكراون بەم جۆوە:

 ١- قالە مەڕە 
٢- ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری) 
٣- عەباس کەمەندی
 ٤- عەزیز شارووخ
 ٥- ناسر رەزازی
 ٦- زۆزان
 ٧- تیپی موسیقای سلێمانی
 ٨- مەزهەر خالەقی
 ٩- خەلیل خەمگین ئەو خەڵاتیان پێشکەش کراوە. 


ئاماژەبەوەش دەكات بەخشینی خەڵاتەكە لەبەر ئەم هۆكارانەیە:

•دەوڵەمەندکردنی ئاڕشیوی گۆرانی کوردی لە ماوەیەکی کورتی تەمەنیی هونەرییان دا.
•هەوڵدان بۆ ئافراندن نەک کۆپیکردنی موزیک.
•ڕۆشنگەریکردن بۆ زمانی دایکی لەناو کۆمەڵگای کوردەواریدا بەگشتی و بۆ پاراستنی زمانی کوردیمان بەتایبەتی لە ڕێگای هونەری موزیکەوە.
•بەکارهێنانی هەموو ئەو زاراوە کوردییانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دە گۆرانییەکانییان دا و بەبیرهیناوەنەوەیان بە گوێی بەردەنگی کورد و زیندووکردنەوەیان.
•هەوڵدان بۆ سازکردنی ڕۆحێکی نەتەویی و بەدوور لە ناوچەگەرایی لە ڕێگای هونەرەوە.
•لە هەموو ئەو خاڵانەش گرنگتر، بە ڕەوشتێکی هونەری و کەڵکوەرگرتن لە پێگەی کۆمەڵایەتی و هونەرییان بۆ خزمەتکردنی بێوچان و ماندوویینەناسانەی بومەلەرزەلێدراوانی ناوچەی کرماشان،
مەڵبەندی هونەریی ماملێ، هونەرمەند (حوسێن سەفامەنێش)ی وەک هونەرمەندی ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرد تا خەڵاتی زێڕینی ماملێی پێشکەش بکرێت.


© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×