ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فراکسیۆنی شیعە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەدەن، ئەگەر ئەمشەو ئەو پرسە یەکلا نەبێتەوە، ئەگەری گرژی و ئاڵۆزیی هەیە.
ئاوێنه: ڤیان سەبری ئاشکرای کرد، جگە لەململانێی ناوخۆ، دەستی دەرەکی لەنێو پرۆسەکەدا هەیە، هەر لایەنێک دەیەوێت تەرازووەکە بەلای خۆیدا بێتەوە.
لەئەگەری هەڵنەبژاردنی سەرۆک، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، مەندەلاوی وەک سەرۆکی پەرلەمان دەمێنێتەوە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش کاندیدەکان وەک خۆیان دەمێننەوە، دەشڵێت، پێویستە ئەو پرسە یەکلایی بێتەوە کە شەش مانگە دوا کەوتووە، چونکە ئەگەری ئاڵۆزیی باری ئەمنیش هەیە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بەئامادەبونی 311 ئه‌ندام، په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه‌و پرۆسه‌ی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان به‌ڕێوه‌چو.
هه‌ریه‌ك لهسالم عیساوی، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، ته‌لال زهوبهعیو عامر عه‌بدولجه‌بار خۆیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان كاندید كرد، به‌ڵام دواتر تەڵاڵ زوبەعی لەخۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كشایەوەو داوایكرد دەنگ بەمەحمود مەشهەدانی بدرێت، كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌خولی دووه‌مدا له‌نێوان مه‌حمود مهشههدانیو سالم عیساویدا بو.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، هیچ کام لەکاندیدەکان 167 دەنگی به‌ده‌ستنه‌هێنا، بۆیه كێبركێكه چووه خولی سێیه‌می ده‌نگدانه‌وه.
بەپێی ئەنجامەكانی خولی دووه‌می ده‌نگدان، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەریشدا مەحمود مەشهەدانی137 دەنگی بەدەستهێنا، هه‌روه‌ها عامر عه‌بدولجه‌بار سێ دهنگو 13 ده‌نگی پوچه‌ڵیش هه‌بو، به‌وه‌ش هیچ یەکێک لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان بۆ بون بەسەرۆكی ئەنجومەن بەدەستنەهێنا.
له‌رۆژی 14ی 11ی 2023وه په‌رله‌مان بێ سهرۆكهو له‌لایه‌ن موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی سکاڵایەکهوه دادگای فیدراڵی محەمەد حەلبوسی، له‌پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دورخستەوە.