حزبوڵای لوبنان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێرشێكی موشه‌كیی كرده سه‌ر باكوری ئیسرائیل و پێگه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به سوپای ئه‌و وڵاته‌ی كرده ئامانج و راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی 60 موشه‌كه‌وه ئه‌نجامداوه.
حزبوڵای لوبنان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی به‌قاع، موجاهیده‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی به زیاتر له 60 موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا به فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 210ی جۆلان له كیلع هێرشێكی موشه‌كییان ده‌ستپێكرد بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌ی باكور له یۆهاف.
له‌لای خۆشیه‌وه، ماڵپه‌ڕی "Ynet" بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان له ناوچه‌ی زه‌رعیت له جه‌لیلی ڕۆژئاوا چه‌ندینجار زه‌نگیان لێداوه، هه‌روه‌ها له شوێنه نیشته‌جێبوه‌كانی شومیرا و شتولا و ئه‌فێن ده‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان بیستراوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ڕاپۆرته‌كان له ناوچه كراوه‌كان له باكوری به‌رزاییه‌كانی جۆلان نیشتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانیان پشتڕاستكردۆته‌وه كه بونه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر.