حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی بۆ دوو مانگ به بڕی (905 ملیار) دیاریكردووه، به‌ڵام پێشتر وتویه‌تی مانگانه داهاتی ناوخۆ (320 ملیار) دیناره، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بوو كه ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌فدێك له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له كۆبوونه‌وه‌دایه.
وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له به‌غدا لەكۆبونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، شاندەکە به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه كه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له دیاریكردنی بڕی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم بۆمانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ كردویه‌تی.
رۆژی 28ی ئازاری ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نوسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم له مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵدا بریتی بووه له زیاتر له (905 ملیار) دینار، ئه‌مه زیادبوونێكی بێ پێشینه بوو له داهاتی ناوخۆی هه‌رێم، چونكه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌كانیدا بۆ رایگشتی، به‌رده‌وام جه‌خی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تێكڕای داهاتی ناوخۆ مانگانه (320 ملیار) دیناره.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، رۆژی 8ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌وه له به‌غداد نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و داوای لێ‌كرد به‌گوێره‌ی یاسای بودجه، داهاتی نانه‌وتیی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و (905 ملیار) دیناره راده‌ستی ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بكات له بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
دواتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌ی كردووه له دیاریكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كاندا، هه‌ندێك پاره‌ی تری تێكه‌ڵ به داهاته نانه‌وتییه‌كان كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه داهاتی ناوخۆ به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش (پارەى سپاردەى بانکەکان- قەرزى کارەبا- هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە)و ئه‌گه‌ر ئه‌م پارانه ئه‌ژمار نه‌كرایه تێكڕای داهاتی ناوخۆ بۆ دوو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بریتی ده‌بوو له‌نزیكه‌ی (700 ملیار) دینار نه‌ك (905 ملیار) دینار.