ئا: بارام سوبحی
ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زیاتره سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بۆ وه‌رگرتنی مافی چاره‌نوس له‌ده‌رگای ئه‌مریكا ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌مریكا یه‌ك وه‌ڵامی هه‌بوه: ئێمه له‌گه‌ڵ یهكپارچهپی ئه‌و دهوڵهتانهین كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، سیایهتمهدارێكی كوردیش ده‌ڵێت: ئه‌مریكا قه‌د وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیسابی بۆ كورد نه‌كردوه.
كتێبی "كورد‌و كوردستان له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی ئه‌مریكادا"، له‌ئاماده‌كردنی پرۆفیسۆر لوقمان محۆو وه‌رگێڕانی وریا ره‌حمانیه، ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌دوتوێی چوار به‌رگدا بڵاویكردۆته‌وه. د. محۆ كوردی لوبنانه‌و ئێستا مامۆستای به‌شی زانسته سیاسیه‌كانه له‌زانكۆی ئیندیانا له‌ئه‌مریكا.
ئه‌م كتێبه چوار به‌رگیه كه زیاتر له‌هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، باس له‌بارودۆخی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات، تیایدا به‌وردی هه‌ڵوێستی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی كۆشكی سپی‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ی ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنهرانو پیرانی ئه‌مریكا ده‌رهه‌ق به‌كێشه‌ی كورد خراوه‌ته‌ڕو.
په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئه‌مریكا
له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا، پرۆفیسۆر مایكڵ گه‌نته‌ر رونیكردۆته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئه‌مریكا به‌چوار قۆناغدا رۆیشتون. قۆناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می راگه‌یاندنی راگه‌یه‌نراوه چواردهخاڵیهكهی ودرۆ وڵسنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه له‌خاڵی (12) به‌ڵێنی خودموختاری به‌نه‌ته‌وه‌كانی سنوری ئیمپراتۆری عوسمانی دا، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه‌ی له‌هه‌مبه‌ر كورد نه‌برده سه‌رو كورد كرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی ئه‌وكات.
قۆناغی دوه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو، كاتێك مه‌لا مسته‌فای بارزانی رێبه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول، له‌ڕێگه‌ی شای ئێرانه‌وه توانی فشار بخاته سه‌ر ئه‌مریكا، تاوه‌كو كۆمه‌كی بزاڤی چه‌كداری كورد بكرێت، به‌ڵام له‌ساڵی (1975)و له‌ده‌ره‌نجامی رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر، ئه‌مریكا كوردی كرده‌وه قۆچی قوربانی.
به‌بۆچونی گه‌نته‌ر، قۆناغی سێیه‌م له‌دوای راپهڕینو كۆڕه‌وی به‌هاری (1991) ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌مریكا ناوچه‌ی ئارامی بۆ كورده‌كانی عێراق دروستكرد، قۆناغی چواره‌میش دوای روخانی رژێمی به‌عسه له‌ساڵی (2003)، كه به‌فه‌رمی كوردستان بوه هه‌رێمێكی فیدراڵ له‌عێراقدا.
گه‌نته‌ر، راشكاوانه ده‌نوسێت: كێشه‌ی كورد پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئهمریكاو ره‌وتی به‌دیموكراسیكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه... له‌ڕاستیدا ئێستاش ئه‌مریكا هیچ ستراتیژیه‌تێكی تۆكمه‌ی بۆ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه، چونكه ئه‌و وڵاتانه كه كورد تیایاندا ده‌ژی (توركیا، عێراق، ئێران، سوریا) بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرنگترن... ئه‌مریكا به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو مافی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی قبوڵ كردوه كه به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان تاڕاده‌یه‌ك بپارێزێت... ئه‌مریكا دژی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانی عێراقه، چونكه هه‌ستده‌كات ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی عێراق‌و ناسه‌قامگیربونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
هیواكانی چۆمسكی‌و سه‌رنجه‌كانی د.مه‌حمود
سیاسه‌تمه‌داری كورد، د.مه‌حمود عوسمان كه له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌نوێنه‌رایه‌تی بارزانی چۆته ئه‌مریكا، له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا نوسیویه‌تی: حكومه‌تی ئه‌مریكا قه‌د وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیسابی بۆ كورد نه‌كردوه، به‌رده‌وام دژایه‌تی كورده‌كانی توركیای كردوه، قه‌د گرنگی به‌كورده‌كانی ئێران‌و سوریا نه‌داوه...ئه‌مریكا قه‌د نه‌یویستوه تێكه‌ڵاوی كێشه‌ی كورد بێت، هه‌میشه‌و ئێستاش هه‌ر به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌زانێت.
یه‌كێكی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی پێشه‌كی بۆ ئه‌م كتێبه نوسیوه، بیرمه‌ندی ئه‌مریكی نوام چۆمسكیه، ده‌ڵێت: مه‌سه‌له‌ی كورد بهگشتیو كورده‌كانی توركیا به‌تایبه‌تی، یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌یه كه جێگه‌ی له‌دڵمدایه.. هیوادارم كوردستانێكی خودموختار دابمه‌زرێت كه هه‌مو كورده‌كانی ناوچه‌كه كه ده‌یان ملیۆن كه‌س ده‌بن، تێیدا بگه‌ن به‌مافی خۆ بهڕێوهبردنو سه‌ربه‌خۆیی كولتوری خۆیان به‌ده‌ستبهێنن.
ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ش ده‌ڵێت: كورده‌كان قه‌د فێری ئه‌وه نه‌بونه خۆیان نه‌كه‌ن به‌دارده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان، به‌رده‌وام به‌حوكمی جیۆپۆلهتیكهكهیان بونه‌ته قوربانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی.
كورد لهتهمموزهوه بۆ ئه‌یلول
به‌شی یه‌كه‌می به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه، تایبه‌ته بهبهڵگهنامهكانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی عێراق‌و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵانی (1958 - 1972). له‌م به‌شه‌دا زیاتر له‌چل به‌ڵگه‌نامه له‌باره‌ی سه‌ره‌تای شۆڕشی چوارده‌ی تهمموزو دۆخی سیاسی ئه‌وكاته‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مریكا بۆ سه‌ركرده‌كانی شۆڕش‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كراوه.
له بروسكه‌یه‌كی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق كه له(14/ تهمموز/1958) ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراوه، له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌داخه‌وه پیاوی به‌ئه‌زمونی تێدانییه، كه بتوانێ كاری هه‌ستیاری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت راپه‌ڕێنێت.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ (20/9/1962) ده‌گه‌ڕێته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی پارتی له‌به‌غدا به‌ئاگاداری بارزانی، به‌نهێنی سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكای كردوه‌و داوای پشتیوانی ئهمریكاو پاره‌ی بۆ شۆڕشه‌كه‌یان كردوه. ئه‌و به‌رپرسه وتویه‌تی: نامانه‌وێت هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت بڕوخێنین، هه‌تا دڵنیا نه‌بین ئه‌مریكا پشتیوانی لهشۆڕشهكهمان ده‌كات. هه‌روه‌ها وتویه‌تی: داوای هاوكاریمان له‌كوه‌یت كردوه به‌ڵام له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا ره‌تیانكردۆته‌وه هاوكاریمان بكه‌ن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیسرائیل پێشنیاری كردوه یارمه‌تی كورده‌كان بدات لهئهورویا، به‌ڵام "ئێمه ره‌تمانكردۆته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و زانیاریانه ئاشكرا بكات‌و زیان به‌ناوبانگی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌وێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌بروسكه‌یه‌كدا له(2/5/1963) رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا كێشه‌ی كورد به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ته‌واوی ناوخۆیی عێراق ده‌زانێت، نایه‌وێت هیچ ده‌ورێكی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی تێدا ببینێت. له‌بروسكه‌یه‌كی دیكه‌دا، وه‌زاره‌ت له(5/4/1963) ئاشكرای ده‌كات: ئه‌مریكا ده‌رك به‌ئامانجه ره‌واكانی كورد ده‌كات له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقداو هاوخه‌می ئه‌م ئامانجانه‌یه، به‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه نادات ئه‌م هاوخه‌میه كاربكاته سه‌ر ئاوهژوبونی په‌یوه‌ندییه زۆر نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ رژێمی نوێی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، جۆن فۆسته‌ر كارمه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌یاداشتێكدا بۆ یارمه‌تیده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار، له(22/7/1968)، ده‌نوسێت: ئه‌گه‌ر ناچاربین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق مامه‌ڵه بكه‌ین، ده‌وڵه‌تێكی به‌عسی باشترین ده‌وڵه‌تێكه كه ده‌توانین چاوه‌ڕوانی بین.
كورد لهئهنجومهنهكانی ئه‌مریكا
به‌شی دوه‌می به‌رگی یه‌كه‌م تایبه‌ته بهلێدوانو وته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو پیرانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد له‌ماوه‌ی ساڵانی (1973- 2000). له‌م به‌شه‌دا (25) لێدوانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه له‌باره‌ی پێدانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه به‌عێراق‌و ترسی كورد له‌وباره‌یه‌وه، تێكههڵچونهكانی نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراق، دۆخی كورد له‌شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا، په‌لاماری كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان به‌تایبه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه. دواتر شه‌ڕی كوهیتو ئاواره‌بونی كورد.
نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك مسته‌ر كۆچ له(17/4/1975) ده‌ڵێت: كورده‌كان ئه‌وه‌نده جورئهتو جه‌ساره‌تیان هه‌یه داكۆكی له‌ئازادی خۆیان بكه‌ن.. چه‌نده شه‌رمه بۆ شارستانیه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست نابه‌ن بۆ تیرۆریزم توشی كاره‌سات ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستی بۆ ئه‌به‌ن به‌فه‌رمی ده‌ناسرێن.
كوهیتو كۆڕه‌و، خاڵی وه‌رچه‌رخان
له‌به‌رگی دوه‌می كتێبه‌كه‌دا، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو پیرانی ئه‌مریكا، ستایشی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه كوه‌یتی رزگار كردوه، به‌ڵام به‌توندی ره‌خنه له‌وه‌ده‌گرن كه ئه‌مریكا پشتی كردۆته راپه‌ڕینی كوردان‌و شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌كاتی كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌مریكا وه‌كو پێویست به‌هانای كوردانه‌وه نه‌هاتوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران لیهه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌بی به‌قوربانی سه‌دام حسه‌ین، ده‌بێ بیری نه‌وتت هه‌بێت، ده‌بێ كوێتی بیت نه‌ك كورد. له(9/4/1991) جۆزیف لیبرمانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌ڵێت: شتێك كه ئێمه له‌سه‌دام فێربوین ئه‌وه‌یه سه‌دام رێز له‌هیچ شتێك ناگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی لێ بكه‌یت، یان هه‌ر به‌كرده‌وه هێزی سه‌ربازی له‌دژی به‌كاربهێنیت.
له (11/4/1991) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران دیكۆنسینی: له(15/2) له‌بنكه‌ی سیستمی موشه‌كی رایتۆن، سه‌رۆك بۆش داوای له‌سوپاو خه‌ڵكی عێراق كرد كۆنترۆڵی شته‌كان بگرنه دهستو سه‌دام حوسه‌ینی دیكتاتۆر ناچار بكه‌ن بچێته لاوه، به‌ڵام كاتێك خه‌ڵكی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی ئه‌ویان دایه‌وه، سه‌رۆك بۆش وه‌ك سه‌رۆك رۆناڵد ره‌یگان لهكۆپتهرێك هاتهدهرو وه‌ك كه‌ڕه‌كان ده‌ستی گرت بهگوێیهوهو وتی "به‌ڵێ، نابیسم چی ده‌ڵێن"... هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا كۆنگرێس‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رازیبون به‌یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یهێشت ئه‌و یارمهتیهو یارمه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه له‌نێوان ئاواره‌كاندا دابه‌ش بكرێت.
له (11/4/1991) لڤینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی، راپه‌ڕیوانی باكورو باشوری عێراقی به‌ته‌نها هێشته‌وه‌و ئه‌وان بونه قوربانی سه‌دام.
پارله‌مان‌و حكومه‌تی كوردی
به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌رگی دوه‌م، تایبه‌ته به‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان‌و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی (1992). له(21/گوڵان/1992) بیلبرهی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوی گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چو. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كورده‌كان ده‌توانن ئیداره‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له‌چوارچێوه‌ی ناوچه‌یه‌كی خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، كه تێیدا كورده‌كان له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی دیكتاتۆری دڕنده‌ی عێراق سه‌دام حوسه‌ین خۆیان بپارێزن.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه تایبه‌ته به‌باسی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوبژیو پاشان به‌درێژی باس له‌روداوی (31/ئاب/1996) كراوه. پاشان باس له‌وه كراوه كه چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌ردو ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵیانداوه‌و داوای دادگایكردنی سه‌دامیان له‌دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردوه.
له (14/11/1997) پرۆتهری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تیرۆریستن كه كورده‌كان سه‌ركوت ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تیرۆریستن كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كورده‌كان زه‌وت دهكهنو له‌ناو كۆمه‌ڵگای خۆیاندا رێزیان لێناگرن، هه‌ر رۆژ خۆیان‌و منداڵه‌كانیان ده‌كوژن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن كورده‌كان له‌كۆمه‌ڵگای خۆیاندا ده‌ربكه‌ن، تیرۆریستی راسته‌قینه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن.
كاتێك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له(16/4/1991) له‌جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ده‌پرسن: كورده‌كان ده‌ڵێن كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت، بۆ ده‌بێ كورده‌كان ئه‌م كوردستانه سه‌ربه‌خۆیانه نه‌بێ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه نه‌بوه عێراق پارچه پارچه‌و ناسه‌قامگیربێت، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمانه.
شای ئێران‌و قازی محه‌مه‌د
به‌شێكی زۆری به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌رگی سێیه‌م، تایبه‌ته به‌كوردستانی توركیا‌و ئێران له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنهكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا. كه تیایدا باس له‌بارودۆخی ئێران‌و رۆڵی سۆڤیه‌ت له‌ئێراندا ده‌كات. له‌بروسكه‌یه‌كی نهێنی باڵێوزی ئه‌مریكا له‌ئێران كه له(8/11/1946) بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ناردوه ده‌ڵێت: قازی محه‌مه‌د به‌توندی دژی كۆمۆنیزمهو له‌سۆڤیه‌ت دڵسارده، چونكه سۆڤیه‌ت ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ دابین نه‌كردوه كه به‌ڵێنی پێدابو.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه ئاماژه به‌وه‌كراوه، كاتێك شای ئێران له‌گه‌ڵ ئایزنهاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له(30/6/1958)، كۆبۆته‌وه، رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بتوانێ ئێران كۆنترۆڵ بكات، ده‌توانێ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنترۆڵ بكات.
كورد‌و ئایندهی توركیا
هه‌ر له‌م به‌رگه‌دا، باس له‌كوردستانی توركیا‌و ئێران له‌ئه‌جێندای كۆنگرێسدا كراوه. تیایدا وته‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌باره‌ی ره‌وشی كوردان له‌و وڵاتانه له‌ماوه‌ی ساڵانی (1979 – 1996) خراوه‌ته‌ڕو. به‌شی زۆری لێدوانه‌كانیش، ده‌ربڕینی نیگه‌رانیه لهكۆمهكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ توركیا‌و پشتگوێخستنی ره‌وشی مافی كوردان له‌و وڵاته، ئه‌مه جگه‌له به‌ندكردنی هه‌ر چوار پارله‌مانتاری كورد له‌یلا زانا‌و خه‌تیب دیجله‌و ئورهان دۆغان‌و سه‌لیم ساداك، سه‌رباری له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه ستینی هۆیه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له(20/1/1995) ده‌ڵێت: توركیا پێنج قاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوی گاپ خه‌رج ده‌كات، بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه خه‌رجی ده‌كات... هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌تا كاتێك رێبه‌رانی تورك ده‌نگی گولله كپ نه‌كه‌ن‌و به‌شوێن رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه‌دا نه‌گه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، ناتوانین هیچ هیوایه‌كمان به‌ئاشتی، خۆشبه‌ختی یا دیموكراسی له‌توركیادا هه‌بێ. ئه‌م پێشبینیه دڵتهنكهره بۆ داهاتوی توركیا، كه دۆست‌و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌و هیچ تاكێك له‌وڵاتی ئێمه خۆشحاڵ ناكات.
له (25/1/1996) كۆیستۆڤهر سمیت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: له‌سه‌ده‌ی رابردودا 28 راپه‌ڕینی كورد له‌توركیا رویداوه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا هێزه‌كانی ئاسایش زیاتر له(2650) گوندیان له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا چۆڵ یا كاولكردوهو زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌سیان ئاوارهكردوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا پێشبخه‌ین، سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه نابێت درێژه به‌و سیاسه‌ته بده‌ن كه مافی مرۆڤ بكه‌ن به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری‌و ستراتیژییه‌كان.
ئازادكردنی زانا‌و رفاندنی ئۆجه‌لان
له‌به‌رگی چواره‌مدا، هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو پیرانی ئه‌مریكا بۆ ئازادكردنی له‌یلا زانا‌و هاوه‌ڵه‌كانی به‌وردی باسكراوه، روداوی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن هه‌واڵگری توركیا به‌هاوكاری هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی گرتۆته‌وه.
خاتو ئیلیزابیت فۆرس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له(8/11/1998)، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی توركیا له‌له‌یلا زانا ده‌ترسێت، واده‌زانێت ده‌توانێت بۆ هه‌میشه پێش له‌ڕێگای له‌یلا زانا بگرێت، چۆن نه‌یانتوانی پێش له‌ڕێگای نیڵسۆن ماندیلا بگرن، ئاوه‌هاش ناتوانن پێش له‌ڕێگای له‌یلا زاناش بگرن.