فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه هێرشی ئاسمانییان له عێراق و سوریا بۆ سه‌ر فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجام داوه و زیاتر له 85 ئامانجیان بۆردوومان كردووه.
ئاوێنە: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 12:00ی شه‌و (به‌كاتی هه‌ولێر) هێزه‌كانمان چه‌ند هێرشێكیان له عێراق و سوریا كرده سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه میلیشیاكان".
سێنتكۆم وتویەتی "له هێرشه‌كاندا 85 شوێن له عێراق و سوریا كراونه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هێرشه‌كان له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی دوورمه‌وداوه ئه‌نجام دراون و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كیش له ئه‌مریكاوه فڕیون و 125 مووشه‌كیان ته‌قاندووه".
له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج، سێنتكۆم روونیكرده‌وه كه "ناوه‌نده‌كانی فه‌رمان و كۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵگری، كۆگاكانی رۆكێت، مووشه‌ك و درۆن و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به لۆجیستیی گرووپه میلیشیاكان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانن كه پیلانیان بۆ هێرشه‌كانی دژی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داڕشتبوو".