سوپای پاسداران: لە بۆردومانەكەی ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشق چوار راوێژكاری سەربازییمان كوژران
  2024-01-20       754       

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، لە بۆردومانەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشق چوار راوێژكاری سەربازی سوپاكەیان كوژراون لەگەڵ كوژرانی ژمارەیەك لە هێزەكانی سوریا.

ئاوێنە: سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەك لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، ژمارەیەك لە هێزەكانی سوریاو چوار راوێژكاری سەربازیی سوپای پاسداران كوژراون.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەكەیدا ناسنامەی كوژراوەكانی باس نەكردوە. بەڵام بەپێی سەرچاوە ناڕەسمییەكان دوان لەو راوێژكارە سەربازییانەی ئێران كە لە هێرشەكەدا كوژراون پێكدێن لە؛ سادق ئۆمیدزادە یاریدەدەری هەواڵگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جێگرەكەی بەناوی حاجی غوڵام.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×