وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، بۆ ئێمە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بوونی نییە، وەڵامی هەموو هەڕەشەیەکی سەر ئێران دەدەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد ڕەزا ئەشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بۆ ئێمە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بوونی نییە، وەڵامی هەموو هەڕەشەیەکی سەر ئێران دەدەینەوە، بێ گوێدانە ئەوەی لە کام وڵاتەوەیە".
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە وەڵامەکەیان "توند، گونجاو و یەکلاکەرەوە" دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکاندا، مافی خۆمانە بەرگری لە سەروەریی خاکەکەمان بکەین".
درەنگانی شەوی 15ی ئەم مانگە بە موشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە.