بانکى ناوەندیى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-12-31       1552       

بانکى ناوەندىی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠١ ملیۆن ٥١١ هەزار و ٦٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠١ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٦٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×