فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشكرایدهكات، "موشەکی بالیستیو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەدەریای سور ئاراستەی هێزەکانمان کراون"، دهشڵێت:"حوسییەکان ئهوكارهیان كردوه".
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دوو موشەکی بالیستی لەلایەن حوسییەکانەوە بەرەو هێڵە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لەدەریای سور، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە هەوڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی ئەمریکییانداوە، ئاراستە کراوە.
لەڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکادا هاتوە، "ڕۆژی شەممە 23ی کانونی یەکەم دوو موشەکی بالیستی کەشتیی حوسییەکان لەهێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لەباشوری دەریای سورەوە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنن ئاراستەکران، بەڵام کاریگەری لەسەر کەشتییەکان نەبوە".
لەو ڕاگهیهنراوهدا هاتوە، "ئەمە دوەمین کەشتی بازرگانیی وڵاتی نەرویجو هیندستانە لەیەک ڕۆژدا هێرشیان بکرێتەسەر، لەلایەن حوسییەکانەوە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
بەم دوو هێرشە 15مین هێرشە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە لەدوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە.