وه‌فدێكی حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
  2023-12-10       497       


وه‌فدێكی حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد، ئامانج له‌چونی‌ وه‌فده‌كه‌، "گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان."

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، وه‌فدی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبون لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی‌و ئابوریی‌و وه‌فدی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.                                                                                                             

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×