لهقهزاى سۆرانى ئاگر له بهشه ناوخۆییهكى خوێندكاران كهوتهوهو بهپێى ئاماره سهرهتاییهكان تا ئێستا 8 كهس گیانى لهدهستداوهو زیاتر له 12 كهسیش برینداربوون، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردوە.
دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە تیمەکانی بەگری شارستانی سۆران توانیان بە تەواوی ئاگری باڵەخانەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، پاشان دەستیان کرد بە رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەی لە نێو باڵەخانەکەدا گیریان خواردبو.
تا ئێستا بە دیاریکراوی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە وتەی چەند شایەتحاڵێکی ئاگادار لە روداوەکە، بەهۆی شۆڕتی کارەباوە و بوە 12 خوێندکار و فەرمانبەری ناو بەشە ناوخۆییەکە برینداربون یان تەنگەنەفەس بون.
بڕیارە قائیمقام و وتەبێژی بەگری شارستانی ئیدارەی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا تەواوی زانیارییەکان و ژمارەی بریندار و گیانلەدەستدان لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا بکەن.