خوێندنی باڵا: كەسوكاری پێشمەرگە كەمئەندامبوەكان لە كرێی خوێندن دەبەخشرێن
  2025-02-09       149       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، بە بڕیارى وەزیرەكەیان، کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەرن.

گشتاندنەكە پاڵپشتە بە ماددەى حەوتەم خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە تایبەت بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەرو منداڵانی پێشمەرگەى کەمئەندامی سەنگەر، تیایدا هاتوە؛ کارى پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەی کەمئەندامى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×