تەرمی پیاوێك لە نزیك تونێلی پیرمام دۆزرایەوە
  2023-12-07       258       

شەوی ڕابردوو تەرمی پیاوێك لە نزیك تونێلی هاوینەهەواری شارۆچكەی پیرمام دۆزرایەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ بێت، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.

لە ماوەی یەك مانگدا لە سنووری پارێزگای دهۆك دوو حاڵەتی گوماناوی كوشتن هەبووە یەكێكیان كەسێكی تورك و ئەوی دیكە پێشمەرگەیەك بوو بە هۆكاری نادیار گیانیان لەدەست دا، شەوی ڕابردووش كەسێكی دیكە تەرمەكەی لە كۆڕێ دۆزرایەوە، بەڵام ناسنامەى پێ نەبووە، بۆیە تا ئێستا ناسنامە و زانیاریی لەبارەیەوە ئاشکرا نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی تەرمەكەی لەو شارەدێییە دۆزراوەتەوە، هیچ ئاسەوارێكی لێدان و فیشەك بە جەستەیەوە نەبووە، بەڵام ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن ئەگەری خنكاندنی هەبووە، دوای ئەوەی پۆلیس دەچێتە شوێنی ڕووداوەكە و دوای لێكۆڵینەوە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×