كورد‌و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست تێروانینی زلهێزه‌كان
دانا مه‌نمی
2019-11-01   1617
تورك‌و عهرهبو فارس سه‌رباری داگیركردنی خاكی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئایین‌و به‌ناوی ئیسلامه‌وه كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه، هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلامدا په‌لاماری كوردیان داوه، لەعێراق سورەتی (ئەنفال)و لەئێران سورەتی (نەسر)و لەتوركیا سورەتی (فەتح) بۆ لەناوبردن‌و پاكتاوكردنی كورد بەكارهێندراوە، تورك‌و عهرهبو فارس بۆ له‌ناوبردنی كورد كێشه مێژوییه‌كانی خۆیان له‌لاوه دهنێنو ئیمكانی سیاسی‌و سهربازیو ئابوری واته توانای ده‌وڵه‌تی بۆسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی كوردیان به‌كار هێناوه.
هه‌ردو مەزهەبی سوننەو شیعە له‌عێراق له‌ناوخۆیاندا فرهجهمسهرو ئاراسته‌ن وكێشه‌ی زۆر قوڵ له نێوانیاندا هه‌یه، زیاد لهنوێنهرێك له‌نێوماڵی شیعه‌و سوننه‌دا هه‌یه، به‌ره‌ی شیعه له‌عێراق له‌لایه‌ن مه‌زهه‌بی سوننه‌و به‌عسییه‌كانه‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت (ئێرانێكی بچوك) له‌عێراقدا بنیات بنێن، ئاوه‌هاش به‌ره‌ی سوننه‌كانی عێراق له‌ڕوانگه‌ی به‌ره‌ی شیعه‌و ئێرانه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت عێراق دوباره بكه‌نه‌وه بهپهناگهی به‌عسییه‌كان، به‌ڵام لەبەرامبەر كورددا وەك ناسیۆنالیزمێكی عەرەبی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، شیعه له‌روانگه‌ی جیاوازی مه‌زهه‌ب ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌یری كورد ده‌كات ،سوننه‌ش له‌روانگه‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌یری كورد ده‌كات، لەهەموی ناخۆشتریش ئەوەیە حزبی كوردی كار لەسەر ئەوە دەكات كورد لەسەر خاكی خۆیدا دراوسێیەكی گوێڕایەڵ بێت وپاشانیش ناكۆكیی ناوخۆی بەلاوە گرنگترە تا روبەروبونەوەی هەڕەشەی هەرسێ نەتەوەی سەردەست (تورك‌و فارس‌و عه‌ره‌ب).
ئه‌مریكا له ساڵی ۱۹۷٤ وه تا ئێستا یه‌ك دیدو تێروانینی له‌سه‌ر كورد هه‌یه ، ئه‌مریكا پێی وایه ده‌بێ كورد لەچوارچێوەی دەوڵەتەكانی(ئێران و توركیا‌و سوریا‌و عێراق) مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، ئێستاش هەمان دیدگای هه‌یه ،كورد له‌به‌رامبه‌ر هاوبه‌شێكی وه‌ك ئه‌مریكا ده‌بێت گره‌و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری سیاسی بكات ،خۆی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه ئاماده‌و سازبكات ، نه‌ك خۆی پێ سۆپه‌رمان بێت و پێی وابێت قۆناغی مه‌ترسی سه‌ركوتكردن به‌سه‌ر چووه ، ڕاسته كورد به‌هۆی شه‌ری دژ به داعشه‌وه ڕۆڵێكی قاره‌مانانه‌ی تۆماركردوو بۆته ژماره‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریمایه‌تی، به‌ڵام سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌نده‌ییه وهه‌میشه گۆران هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ڕوسیا دوای شۆرشی ئۆكتۆبهرلە ساڵی ١٩١٧ یەکێک لە کارە ھەرە گرنگەکانی کە لە بەرژەوەندی کورد کردیان، شەرمەزارکردنی پەیماننامەی سایکس پیکۆی ١٩١٦ بوو ، روسیا و لینین و بەلشەویەکان پشتیوانیی گەلان دژ بە ئیمپریالیزم و داگیرکەران بوون ،لە کۆنگرەی گەلانی رۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٢٢ لە باکۆی پایتەختی ئازەرباینجان لینین و بەلشەویکیەکان بریاری پشتیوانی گەلان دژ به ئیمپریالیزم درا ، دواتر له ژێر فشار‌و دەستێوەردانی کۆلۆنیالیستەکان لە روسیا، لینین‌و بەلشەویکەکان لە پشتیوانیی گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست( کورد، ئەرمەن، چەرکەسو ھتد...) پاشەکشەیان کرد، زۆر بەڵگەو دیکۆمینت ھەن کە باس لە رۆڵ و کاریگەری یه‌كێتی سۆڤیەت دەکەن لە دژی گەلی کورد لە پەیماننامه‌ی سیڤەردا ، كۆماری کوردستان لە (مەھاباد) لەسەر داخوازی و پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەت دامەزرا، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم بە ھۆکاری بەرژەوەندی نێوان شای ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، پشت لە کۆماری كوردستان کراو لە ئەنجامیشدا بەشێک لە سەرکردەکانی کۆمارەکە لە سێدارەدران و بەشێکی تریشیان ئاوارەو دەربەدەر بوون.
كورد بۆخۆیشی بێ به‌رنامه و بێ ستراتیژه ، مه‌به‌ستم ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كورده له نه‌خشه‌ی جیوپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، كورد هه‌تا ئێستا نه خاوه‌نی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه ، نه هه‌ڵگری گوتاری ناسیونالیزمیه به ئاراسته‌و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ، كورد له بری نه‌خشه‌ڕێگاو ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی تاكتیكی ڕۆژانه به‌كار ده‌هێنێت و كاردانه‌وه‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر داگیركه‌ره شۆڤێنیه‌كان هه‌یه ، كورد هه‌میشه به تاكتیك جێگه‌ی به ستراتیژی گرتووه‌ته‌وه، ستراتیژ بریتییه له به هێند وه‌رگرتنی هه‌موو جوڵه‌یه‌ك چ جوڵه‌ی سیاسی بێت یان ئابوری یانیش سه‌ربازی كه‌واته كورد به‌رنامه‌و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاینده‌یی نیهوتهنیا له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكی حیزبیه‌وه دونیا ده‌بینیت .