شۆرشی ئەیلولو ڕێككەوتنامەی ۱۱ی ئازار، ڕۆڵی ئیسرائیل‌و شای ئێران
دانا مه‌نمی
2021-03-12   1156
مێژوو رووداوەکانی رابوردوو پێناسە دەکات ،مێژوو وانەبێژە و خەڵکیش قوتابی ،مرۆڤی بێئاگاو نەزانیش له مێژوودا جگە لەخۆی خه‌لكی دیكه‌ش بە خۆیەوە دەسووتێنێ،بۆیە خوێندنه‌وه‌ی مێژوو مرۆڤ لەو خەون و خەیاڵ و وەهمانە ڕزگاری ده‌كات كە ڕۆڵی هەندێك قەڵەم بەدەست و مێژوونوس لە بواری نوسینەوەی دیرۆکدا لە ڕۆڵی دوژمن بۆ کێشەی کورد خراپتربووە ، ئه‌مڕۆ نیو سه‌ده به‌سه‌ر راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ۱۱ی ئازاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی ئازار یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد وهاوكاتیش به‌ده‌ر نییه له چه‌ندین كه‌موكووڕی ،حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق هه‌میشه له‌حاڵه‌تی لاوازییدا ناچاربوون له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆ‌و دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك به‌هێزبوونه‌ته‌وه له بڕیاره‌كانیان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه،له‌ماوه‌ی چوار ساڵی دوای به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی ئازار حكومه‌تی عیراق توانی خۆی به‌هێزبكاته‌وه و نه‌وت خۆماڵی كرد و ڕێككه‌وتنی ستراتیژی بۆ كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا ئیمزاكرد ، هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا به‌نهێنی كاری بۆ رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر كرد تا بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه شكست به شۆڕشی كورد بهێنێت.
له ئازاری ۱۹۷٤ دا جارێكی تر شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و ڕێككه‌وتنی ۱۱ی ئازاری ۱۹۷۰ ته‌نها وه‌ك دیكۆمێنتێكی مێژووی مایه‌وه، شۆرشی ئه‌یلول به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به شای ئێران و چاوی لە دەستی ئیسرائیل بوو كە یارمەتی لۆجێستی و یارمەتی دارایی بدرێن ، لەو قۆناغەدا هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و شای ئێرانیش نایانه‌وێت شۆرشی ئه‌یلول هێنده بەهێز بێ كه هه‌ست و نه‌ستی شۆڕشگێرانه له دڵی رۆژهه‌ڵات و بەشەكانی تری كوردستان ببزوێت، هەربۆیە شۆرشی ئەیلول ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هەردوو دەزگای موخابەراتی (موساد و ساواك) ەوە پشتیوانی ده‌كرا و له‌شكری شاهنشای ئێرانیش به چه‌ك و زانیاری له‌پشتی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بوون كه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی بێهێزی شۆرشی ئه‌یلول بوو كە زیاد لە سەركردایەتیەكی هەبێت.
شۆرشی ئەیلول خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پته‌وو یه‌كگرتوو خاوه‌ن نه‌خشه پلان و ستراتیژ نه‌بوو، ڕاستە شۆرش هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان له پێنجوێن تا زاخۆ، له سنجاره‌وه تا خانه‌قین گرته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كان هێزێكی میلی بوون ،كۆنه ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان ئومێدیان به‌سه‌ركه‌وتنی شۆڕش نه‌بوو، پاشانیش شۆرشی ئەیلول له نیو مانۆڕی گه‌مه سیاسییەكانی ئیسرائیل و شای ئێران‌دا بوو كە لەو سەردەمەدا ئامانجیان دوورخستنەوەی سوپای وڵاتێكی عەرەبی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئیسرائیل به سینا و كەناری ڕۆژاوا و بەرزایەكانی جۆلان كە هەرێمی وڵاتانی (میسر و ئوردن و سوریا) بوو، رۆڵی شۆرشی ئەیلول لای ئیسرائیل و ئیران زیاتر سەرقاڵكردنی سوپای عێراق بووە بۆ ئەوەی نەیپەرژێتە سەر ئەوەی كە بەشێك بیت لە وڵاتانی تری عەرەبی كە سوپا دژی ئیسرائیل بجوڵێنن ،ئامانجی ئێرانیش لە شۆرشی ئەیلولدا دژایەتیكردنی عیراق بوو كە دواجار كارەسات و تراژیدیا و وێرانەی لێدەكەوتەوەو جگه له زیانی ماددی زیانی فیزیكی و ژینگه‌ی تێكچونی دۆخی ئابوریشی به دواوه بوو.
مەسعود بەرزانی لە كتێبی (بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد ) له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" شا له یارمه‌تیدانی شۆڕشی ئه‌یلول دوو ئامانجی هه‌بوو: یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه شۆڕش دژی ڕژێمی قاسم بوو كه شا ڕقی لێی بوو و به شومی ده‌زانی بۆ خۆی، دووه‌میش بۆ ئه‌وه بوو ڕێگه‌ی خه‌بات له ڕووی گه‌لی ئێران بگرێت".
ئه‌یوب بارزانی ئەندامی ئەو شاندە بووە كه مسته‌فا بارزانی سەردانی شای ئێرانی كردووە ده‌لێت : "مه‌لا مسته‌فا به شای ئێرانی گوت "ئێمه میڵه‌تی تۆین، مادام تۆ له ڕێككه‌وتنه‌كه ڕازیت و قازانجی ئێرانی تێدایه كه ئێران دایكی ئێمه‌شه، ئێمه‌ش هیچمان له‌سه‌ری نییه. ئێمه له‌ژێر فه‌رمانی ئێوه‌داین، بڵێ بمرن ئه‌مرین، بڵێ بژین ئه‌ژین. ئێمه دڵسۆزی ئێوه بووین و دڵسۆزی ئێوه‌ش ئه‌مێنینه‌وه.
ده‌ربڕینه‌كه‌ی حه‌مه ڕه‌زا شای ئیران خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گریت ، ئاشكرایه كه شۆرشی ئه‌یلول له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به وزه‌و هێزو جوڵه‌ی مرۆیی خۆی ببه‌ستێت به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ناشاره‌زایی له گه‌مه‌و مانۆڕی سیاسی و سه‌ربازیدا خراوه‌ته نێو بازنه‌ی مامه‌ڵه‌ی سیاسی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كه‌وتونه‌ته ژێر ڕكێفی خه‌نجه‌ری بێڕه‌حمی سیاسه‌تی موئامه‌ره‌ی وڵاتانه‌وه وهه‌موو جوله‌یه‌كی مرۆییشی له ده‌ستداوه‌و بووه‌ته قوربانی مه‌رامی وڵاتانی ناوچه‌كه،مامه‌ڵه كردن به غروره‌وه و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له ڕوداوه مێژوویه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه دواجار هێزی چه‌كداری ناتوانێت پێش له روداوه‌كان بگرێت و كاره‌ساتیش ڕووده‌دات.