چەند ڕۆژ پێش ئێستا شاندی ئیمرالی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە، بە پێویستم زانی بەرچاو ڕوونیەك بدەم بەو خەڵكە دڵسۆزەی كە بە دڵسۆزیەوە چاودێری دۆخەكە ئەكەن، لێرەدا تیشك ئەخەینە سەر ئەو پەیامەی بۆ ڕای گشتی خەڵك بڵاوكراوەتەو هەروەها هەڵی ئەسەنگێنین كە ئایا ئەم پەیامە چ شتێكی نوێی تێدایە وە كێ زیایر لەم قۆناغە
بەرپرسیارە، ئەمە بەو واتا نایە كە تەواوی شیكردنەوە سیاسیەكانی ڕێبەر ئاپۆ لەم لاپەڕانەن بەڵكوو وەكوو بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی ئەوەی كە بۆ ئێمەمانان وەك تێڕوانینی كەسی خۆمان ئەو پەیامە.
نەك نوێ نەبوو بەڵكوو چاوەڕوانكراو بوو بە باشم زانی ئەم بابەتە بخەمە بەر دەستی ڕای گشتی.
هەموومان ئاگادارین دۆخێكی دانووستاندن دەستی پێكردووە،پەیامێك لە لایان ڕێبەر ئاپۆ هاتووەتە دەر لە بەرانبەردا دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورك كۆمەلێ مەرجیان خستووەتە بەر دەست، لێرەدا ئێمە باس لە بەشی تاكتیكی ئەم پڕۆسەیە ناكەین بەڵكوو بەشی ستڕاتێژی و سیاسییەكانی هەڵ ئەسەنگێنین، هۆكاری ئەمەیش ئەوەیە كە بەرچاو ڕوون بین لە ویستەكان و پێویستەكان.
هەر وەك لە بەڵگەكاندا دیارن بە وردی گرینگی بوونی سیستمێكی نوێ بە پێویست دەزانرێ، ڕێبەر ئاپۆ بە پێداچوونەوەیەكی مێژوویی و فەلسەفی و لۆژیكی ئامانجی ئەوەیە كە كێشەكان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكا، شیكرنەوە لە سەر دەستەواژەكان و چەمكەكان، قووڵبوونەوە لە كێشەكان و شووناسی ڕاستی سیستمەكان هانی دەدا كە ئاڵتێرناتیڤێك نەك تەنیا بۆ ئێمەی كورد بەڵكوو بۆ گەلانی دیكە بەدی بێنێ هۆكارێ ئەمەیش دەتوانین بۆ ئەوە بگەڕێنینەوە كە تا ئێمە كێشەمان هەبێ بەرانبەریش هەر دەیبێ بە پێچەوانەكەیشی هەر وایە، پێناسەی تاكی تاك وە دوورخستنەوەیان لە كۆمەڵگا وا دەكا ڕەهەندی سیاسی كۆمەڵگا بە ئاقارێكی دیكە بچێ ، ئەبێتە هۆی لاوازكردنی و پووچكردنی ڕەوشت، ئەبێتە هۆی درێژەپێدان بە چینایەتی وە زۆر كێشەی بنەڕەتی دیكە هەر بۆیە باوڕی تەواوی بە كۆمەڵگای سیاسی یان كۆمەڵگای دیموكراتیك هەیە، تا كۆمەڵگا دیموكراتیك نەكرێ كێشەكان هەر بوونیان ئەبێ، ئەمە كاتێ دەتوانێ دەستەبەر بێ كە كۆمەڵگا دەرفەتی ئەم شتەی بۆ برەخسێ، بۆیە پێداگرە لە سەر داواكاریەكانی خۆی هەر بۆیە دەتوانین بڵێین بە مانای وشە نەك لە هێڵی هزری خۆی لای نەداوە بگرە زۆر زیاتر پێداگرە، لەم سۆنگەیەوە زۆرینەی كێشەكان لە دەوڵەت نەتەوەوە سەر هەڵدەدا هەر بۆیە دەوڵتی توركیە لەم پڕۆسەیەدا زیاترین بەرپرسیاری لە ئەستۆیە، ناچارە دان بە كۆمەڵگای دیموكراتیدا بنێ، ناچارە دان بە مافی كەمینەكاندا (لە ڕوانگەی دەوڵەتداریدا) بنێ، ناچارە بۆ خۆی ڕووبەڕووی فاشیزمی بێتەوە، ناچارە یاسای بنەڕەتی بگۆڕێ، ناچارە ڕێچكەی بە سیاسی كردنی كۆمەڵگا بگرێتە بەر، ئەم داواكاریانە بە ڕوونی بەرچامان ئەكەوێ لەم بەڵگانەدا
بەشی سەرەكی و كۆتای پەیامەكە بە ڕوونی دیارە كە بانگەوازێكە بۆ ئاشتی و كۆمەلگایەكی دیموكراتیك لە چوارچێوەی پێكەوە ژیانە، ئێمە ئەتوانین ئەم ڕەستەیە زۆر بە سانایی لە پارێزنامەی مانیفێستی.
شارستانی دیموكراتیك پەرتووكی سێیەم (سۆسیۆلۆژی ئازدی) لە لاپەڕەی ٢٧١ بە كوورتی باسی كۆنفێدرالیزمی دیموكراتیك كراوە بدۆزینەوە ،سیستمەكە هەرچەندە لە بەشێكی زۆر لە پارێزنامەكان بە وردی باسی لێكراوە بەڵام لێرەدا ئێمە تیشك ئەخەینە سەر كۆمەڵێ بابەتی بناخەیی ئەم سیستمە.
ئەم سیستمە لە ڕاستیدا لە ناوخۆیدا و لە ماهیەتی بوونی ئاڵتێرناتیڤێكە بۆ چارەسەر كردنی كێشە بنچینەیەكانی كۆمەڵكا وەك، پرسی ژن، ئێكۆلۆژی،دێمۆكراسی ڕادیكاڵ، پاراستنی جەوهەری،پاراستنی زمان و كلتور، مافی سیاسی و ئابۆری و پاراستنی وە هەروەها دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگا وە هاندان بۆ سیاسی كردنی كۆمەڵگا، بوونی چارەسەری بە كۆتای هێنانی ناسیۆنالیزمی ڕادیكاڵ هەر وەها دەرئەنجامەكانی وەك فاشیزم و هێزی خۆسەپێن، بەشداری كردنی خەڵك لە پڕۆسەی سیاسی گشتگیر لە ڕوانگەی ڕەوشتی سیاسەت، وە گەیشتن بە ئامانجی ڕژیمی حەقیقەت.
پەکەکە؛ لە سەدەی بیستەم دامەزراوە، توندوتیژترین سەدەی مێژووە. ئەو ژینگەیەی کە پەکەکە تێیدا دروست بوو، ژینگەی دوو شەڕی جیهانی، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و سەردەمی شەڕی سارد بوو لە جیهاندا. لەو چوارچێوەیەدا نکۆڵیکردن لە واقیعی کورد و قەدەغەکردنی ئازادییەکان و بەتایبەت ئازادیی
بیرکردنەوە ڕوویدا.
ئەم بەشەی دەتوانین چاو لە پەرتووكی (لە دەوڵەتی ڕاهێبی سۆمێر بەرەو شارستانی دیموكراتیك) بكەن لاپەڕەی ١٧٠ تا ١٨٧ لێرەدا بە كوورتی باس لە چۆنیەتی درووست بوونی نەتەوەی تورك بۆ ئەوەی ڕەوایەت بە دەوڵەتەێكی توركی بدرێ بەرچاومان كەوێ.
لە دوای كۆتای هاتنی ئیمپراتوری عوسمانی دەوڵەت نەتەوەی توركیە بوونیاد نرا بوونی ئامادەكارییە لە لایان ئیتفاق و تەرقی بۆ ئەوەی توركیەی ئەوكات لە پێكهاتەی گەلانەوە بگۆڕن بۆ نەتەوی خاون دەوڵەت ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە، لە سەرەتای درووستبوونی ئەم دەوڵەت نەتەوە لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی وڵامی لۆژیكی زۆرێك لە پرسیارەكان و كێشەكان بداتەوە تووشی ناسیۆنالزمێكی تووند بوونەوە كە ئەنجامەكەی بوو بە فاشیزمی دەوڵەتی هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەوەی تەواوی كۆمەڵگاكانی ئەو جوگرافیایە یەكدەست بكەن پەنایان برد بۆ ئاسیمیلاسیۆن، شەڕ وە خۆ سەپاندن هەر بۆیە بووە هۆی ئەوەی پەكەكە لە دایك بێ.
واقیعی سیستەمی سۆسیالیستی واقیعی سەدە کاریگەری لەسەر ئەم پێکهاتە هەبووە لە ڕووی تیۆری و بەرنامە و ستراتیژی و تاکتیکەوە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە هۆی هۆکاری ناوخۆیی و داڕمانی ڕیال سۆسیالیزم و تێکچوونی نکۆڵی لە ناسنامە لە وڵاتدا و پێشهاتەکانی ئازادیی بیرکردنەوە بووە هۆی ئەوەی پەکەکە مانای خۆی لەدەست بدات و زیاتر خۆدووبارەکراو بێت. بۆیە وەک ئەوانی تر گەیشتووەتە کۆتایی تەمەنی و پێویستی بە
کۆتاییهێنانە.
بۆ ئەم بەشەیش سەردانی مانیفێستی شارستانی دێموكراتیك( دۆزی كورد و ڕێگە چارەی نەتەوەی دێموكراتیك) لاپەڕەی ٥١ تا ٥٨ بكەن، لەوێیش بە جوانی باس لەوە دەكرێ كە سۆسیالیزمی كرداری(مەوجود) لەبەر چی نەیتوانی وڵامدەری كێشەكان نەك تەنیا بۆ گەلان بەڵكوو لە ناو خوودی ئەو سیستمەی كە هاوشان لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بووە بە هاوڕێ دێنێتە بەر باس.
لە پێش ساڵەكانی هەفتا و هەشتای زایننی لە توركیا وەك ئاڵتێرناتیڤێك لە بەرانبەر ئەو سیستمە ترسناكەی كاپیتالیزم هاتە مەیدانەوە بۆ ئەوەی كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە چارەسەر بكا بەڵام نەیتوانی، بۆیە لە سەرەتای نەوەدەكان لە كۆنگرەی چوار بە پێشنیاری خوودی ڕێبەر ئاپۆ داوای هەوەشینەوەی پەكەكەی كرد وە لە كۆنگرەی چوار بڕیاری لە نوێوە درووست بوونی ئەو بزاڤە درا، هۆكاریشی ئەوە بوو سەردەمی سۆسیالیزمی مەوجود كۆتایی پێهاتبوو.
پەیوەندی کورد و تورک؛ بەدرێژایی زیاتر لە هەزار ساڵ لەمێژوودا، تورک و کورد هەمیشە بەپێویستیان زانیوە خۆبەخشانە لە هاوپەیمانییەکدا بمێننەوە بۆ ئەوەی بوونی خۆیان بپارێزن و دژی زلهێزە هەژموونییەکان بوەستنەوە
بۆ ئەم بڕگەیە سەردانێكی پەرتووكی مانیفێستی شارستانی دیمۆكراتیك(دۆزی كورد و ڕێگە چارەی نەتەوەی دیمۆكراتیك ) لاپەڕەی ١٠٧ تا ١٠١٣
لێرەدا باسی كاریگەریەكانی ئاینی ئیسلام و هاتنی توركەكان لە كوردستان دەكا، باس لە هۆكارەكانی پەیوەندی نێوان گەلی كورد و تورك دەكا، خۆڕاگری كوردان لە بەرانبەر بە زۆر موسڵمان كردنیان و دوو چین چینی سەرو وە چینی خواروو، كە چینی سەروو تێكەڵ بە دەسەڵاتی ئاینی ئیسلام بووە وە تووشی ئاسیمیلاسیۆنی ئیسلامی بوون وە چینی خواروو بۆ پاراستنی خۆی پەنای بردە تەریقەت و سۆفی گەرایی(هەم تەریقەت هەم سۆفی گەرایی پڕە لە نرخی مێژووی و كلتووری) لەم سۆنگەیەوە دایمە كورد وتورك بۆ ئەوەی هەم لە بەرانبەری هێرشی ڕۆژهەڵات وە هەم هێرشی ڕۆژاوایەكان لە هاوپەیمانییەكی سەپێندراو بوونە كە گەر پێیشیان ناخۆش ببێ دۆخی ژئۆپۆلتیكی ئەو ناوچەیە ناچاری ئەم ڕاستیەیانی كردووە.
دوو سەدەی ڕابردووی مۆدێرنیتی سەرمایەداری ئامانجی شکاندنی ئەم هاوپەیمانییە بووە. ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەر بووە، لەگەڵ بناغە چینییەکانیان، ئەمەیان وەک بنەمایەک وەرگرتووە. ئەم پرۆسەیە بەهۆی لێکدانەوە یەکسانەکانی کۆمارەوە خێراتر بووە. ئەرکی سەرەکی ڕێکخستنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە کە ئەمڕۆ تێکچووە، بە گیانی برایەتی و یەکڕیزی، بەبێ ئەوەی بیروباوەڕەکانمان پشتگوێ بخەین.
ئەم بڕگەیە بە تێرو تەسەلەی لە زۆرێك لە پارێزنامەكان باسكراوە ئێمە لێرەدا تیشك ئەخەینە سەر پەرتووكی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و كێشەكانی دەربازكردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لاپەڕەی ٢٩١ تا ٣٠٠
توركیا و باكوری كوردستان بە هۆی هەڵكەوتە جوگرافیەكەی یەكێ لەو شوێنانە بوو كە شەپۆلی مۆدرێرنیتەی سەرمایەداری تووشی ڤایرۆسێكی كرد كە لە ڕۆژاواوە سەرچاوەی دەگرت هەر وەها نایشتوانین ئەو ڕاستییە حاشا لێ بكەین بووە هۆی پەیوەندی سەرمایەداری نێوان توركەكان و بەشێك لە كوردەكان لە كۆتای سەدەی هەجدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە هەر بۆیە ئاسانتر توانین هەنگاو بەرەو ئەو خاكە هەڵێنن لە سەر ئەم بنەمایە پێش ئەوەی شەڕی یەكەمی جیهانی ڕووبدا وە ئیمپڕاتوری عوسمانی تێك بشكێ لە ڕاستیدا بە هۆی ئەم هۆكارەوە توانیان پەرەیەكی خێرا بدەن بە چینایەتی كردنی كۆمەلەگا، تا ئەو كاتەی دەوڵەتی توركیە بوونیاد نرا، پاشان بە هۆی ئەوەی فۆرمی سیاسی وڵاتەكە گۆڕا ئەو پڕۆسەیە خێراتر بوو.
پێویستی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی حاشا هەڵنەگرە. پەکەکە درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی یاخیگەر و توندوتیژانە لە مێژووی کۆماردا. چونکە ڕێگای سیاسەتی دیموکراسی داخرابوو، پەکەکە بەهێزتر بوو و پشتیوانی پەیدا کرد.
بۆ ئەم بەشەیش دەتوانین سەردانی پەرتووكی( لە دەوڵەتی راهێبی سۆمێر بەرەو شارستانیەتی دیمۆكراتیك) لاپەڕەی ١٣٠ تا ١٦٤بكەین، هەر وەها پەرتووكی مێژوویەك لە ئاگر بە نووسینی جەمیل بایك دیسان ئەتوانێ زیاتر یارمەتیمان بدات.
لەم بەشەدا ماهیەت و پێویستی پەكەكە لەو قۆناغە بە وردی باس دەكا هەر وەها گێڕانەوەی مێژوویەكی ڕاست لەو سەردمە بە پێویست ئەزانێ، وڵامی پرسیارگەلێكی وەكوو بۆچی پەكەكە سەری هەڵدا؟ دەوڵەت نەتەوەی تورك لە ڕووی بەڕێوەبەریوە فۆرمی سیاسی چۆن بووە؟بۆچی پێویستان بەوە بووە كە چەك هەڵگرن؟وە زۆرێك لە بابەتەكانی دیكە بە وردی باس دەكرێ ئەمەیش هەر لە چوارچێوەی ئەو پاراستنی جەوهەرییە ئەوتوانین هەڵسەنگێنین.
دەوڵەتە نەتەوەیی و فیدراسیۆنە جیاکراوەکان، ئۆتۆنۆمی ئیداری و چارەسەری کولتووری کە دەرئەنجامی پێویستی ناسیۆنالیزمی توندڕەون، ناتوانن وەڵامی کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی مێژوویی بن.
هەر وەك بەشەكانی دیكە لێرەدایش دەتوانین سەردانی پەرتووكی سۆسیۆلۆژی ئازادی بكەین لە لاپەڕەی ١٦٩ تا ١٧٩.
لەم بەشەدا گرینگی كۆمەلگا و كاریگەریەكانی وە هەر وەها ئەو زێهنیەتەی نزیكەی پەنج هەزار ساڵە كە ویستی مایە پووچكردنی دەدا، پێناسەی ڕەوشت، سیاسەت و ئازادی باسكراوە هاوكات هۆكاری ئەوەی دەوڵەت نەتەو وە هەر ئانتی تێزێك بۆ بەرنەگاربوونەوەی كە ئیلهام لە خودی دەوڵەت نەتەوە دەگرێ باس كراوە بە تایبەتی دوو لاپەڕەی كۆتایی دەتوانێ بیبنی كە ئاماژە بە ئەوە دەكا بۆچی دەولەت ناتوانێ وڵامدەری دروستی ڕژیمی هەقیقەت بێ.
ڕێزگرتن لە شوناسەکان، ئازادی بیرکردنەوە، ڕێکخستنی دیموکراسی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی-ئابووری و سیاسی هەموو پێکهاتەکان تەنیا بە بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و فەزای سیاسی مومکین دەبێت.
سەدەی دووەمی کۆمار تەنیا کاتێک دەتوانێت یەکگرتوویی و بەردەوامی هەمیشەیی هەبێت کە تاجی دیموکراسی لەسەر بێت. هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ گەڕان بەدوای سیستەمەکان و جێبەجێکردنیان جگە لە ڕێگەی دیموکراسی و ناکرێ. کۆدەنگی دیموکراتیک میتۆدی بنەڕەتییە.
دیسان بۆ ئەوەی زیاتر بەرچاومان ڕوون بێتەوە دەچینەوە سەر یەكی دیكە لە پارێزنامەكان بە ناوی (قەیرانی شارستانیەت لە خۆرهەڵاتی ناوین و چارەسەری شارستانیەتی دیموكراتی) لاپەڕەی ٦٣ تا ٦٩
لێرەدا بە جوانی پێناسەی دیمۆكراسی دەكا و گرێدانی بە سیاسەتەوە، ڕەستەیەكی زێڕین وەك ( سیاسەت دیموكراتیكە وە سیاسەتی ڕاستەقینە سیاسەتی دیموكراتیانەیە،سیاسەتە نادیموكراتیكەكان بڕیاری یەكلایانەوەی حوكمڕانی هێزەكانی دەوڵەت و پلەدارییە) باس دەكا.
هەر چەندە وەك ئاماژەم پێكرد ئەم باسانە تەنیا وەكوو بەڵگەیەك دەخینە بە دەستی خوێنەر تا بەرچاو ڕوون بین لەوەی كە ڕێبەر ئاپۆ پێداگرە لەسەر ویستە سیاسیەكانی وەك ئاڵتێرناتیڤێك بۆ داهاتووی گەلان بەڵام بەویشەوە تەواوی پارێزنامەكان بە وردی و چڕی ئەم بابەتانەی شی كردووەتەوە.
باوڕمان وایە تا ڕەهەندی سیاسی و یاسایی دەسپێشخەر نەبێ هیچكات كێشەكان چارەسەر ناكرێن، پێویستە دەوڵەتی توركیە لەم گێژاوەی كە تێیدایە بە چاولێكردنی دۆخی ڕاستی بەردەست ئەو ڕاستیە دان پێدا بنێ كە نەك سەركەوتوو نەبووە بەڵكوو بە پێچەوانەوە لە گێژاوێكی سیاسی قووڵ تێك ئاڵاوە، هیوام ئەوەیە ڕۆژێك دابێ و گەلان پێكەوە بە خوێندنەوەیەكی دروست بگەن بە مافەكانی خۆیان.