ئەم نووسراوەیەم چواردە ساڵ لەمەوبەر، لە سەر یەکگرتنەوەی کۆمەڵە نووسیوە. لەم ماوەیەدا زۆر شت گۆڕدراوە و چەند رێکخراوێک کە ناویان لەم نووسراوەیە هاتووە، نەماون. بەڵام رووداوەکانی ئەم ساڵانەو بەتایبەت رووداوی دڵتەزێنی گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە ئەنجامی کێشەناوخۆییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگیر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە باشوری کوردستان، لە چەند رۆژی رابووردو، ئەنجامی سەرەکی ئەم نووسراوەیەی لەسەر یەکگرتنەوەی کۆمەڵەکان بە ئێمە سەلماند.
لە پاڵ هاوخەمی و سەرەخۆشی لە ئەندامان و بنەماڵەی ئەو دوو پێشمەرگە گەنجە، هیوادارم کە کۆمەڵگای ئێمەو بەتایبەت رێکخراوە سیاسیەکان، شارستانیانە و بەدوور لە توندوتیژی، بتوانن جیاوازییە سیاسیەکانیان لە رێگای دیالۆگ و وتووێژەوە چارەسەر بکەن و هزر وبیری پێشکەوتوو جێگەی هەڵچوونی بەپەلە و چەک و توندوتیژی بگرێتەوەو لەهەمان کاتدا رێبەران، هاندەران و بکەرانی ئەم کردووە قیزەونەش لە دادگایەکی دادپەروەردا سزا بدرێن و هەموو چەشنە چالاکییەکی سیاسی لێیان قەدەغە بکرێت.
بەها رەحمانی، ٢٤ ژوێن ی ٢٠٢٣
پێشه‌کی
هه‌روه‌ک ئه‌زانین کۆمه‌ڵه وه‌ک رێکخراوێکی سیاسی سه‌ربه ره‌وتی چه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه توشی قه‌یران هاتووه‌و ئه‌م قه‌یرانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین لێکترازان‌و جیابوونه‌وه له‌ناو ئه‌م رێکخراوه دا رووبدات، به چه‌شنێک که بۆ که‌سێک که ئاگارداری وردی له مێژووی ئه‌م رێکخراوه‌یه نه‌بێت زۆر ئه‌سته‌مه بزانێت کێ کێیه‌و ئه‌م کۆمه‌ڵانه چی‌یان ئه‌وێت. بۆ که‌سانێکیش که له مێژووی کۆمه‌ڵه ئهزاننو چالاکی‌و هه‌ڵسوڕانیان له‌ناو ئه‌م رێکخراوه‌دا هه‌بووه، ناتوانن ئه‌م کۆمه‌ڵانه به پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌هه‌کانی هه‌فتادو هه‌شتادی رابردوو هه‌ڵبسه‌نگێنن.
کۆمه‌ڵه له‌ڕاستیدا توشی ئه‌و چاره‌نووسه بووه که چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له‌کاتی خۆیدا توشی بوون‌و دوورنییه چه‌ندین جیابوونه‌وه‌ی دیكه به‌خۆیه‌وه ببینێت‌و هه‌رئه‌وه‌ی به‌سه‌ربێت که چریکه‌کان به‌سه‌ریاندا هات. رووداوه‌کانی تائێستای ناو کۆمه‌ڵه‌ش راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌سه‌لمێنن. بۆ نموونه رێبه‌ره ناسراوه‌کانی دوو سێ ده‌هه‌ی رابردووی کۆمه‌ڵه، ئێستا هه‌رکامه‌و بۆ خۆی رێکخراوێکی به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌وه دروست کردووه‌و بۆته سکرتێری یه‌که‌می رێکخراوه‌که، که‌سانی نزیک له‌وانیش به‌په‌له، پله‌وپایه‌ی رێکخراوه‌ییان به‌رز بووه‌ته‌وه‌و بوون به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و هتد. تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی زۆربه‌ی ئه‌م رێكخراوانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر خۆیان ئه‌بینن، خۆبهزلزاننو پێیانوایه كه ته‌نیا خۆیان میراتگری راسته‌قینه‌ی کۆمهڵهنو باڵه‌کانی تر به چه‌واشه‌کارو لاده‌ر له رێبازی کۆمه‌ڵه ناوزه‌ند ئه‌که‌ن.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه سهرکۆنهکردنو ره‌خنه‌گرتن له هیچکام له‌م باڵانه‌ی کۆمه‌ڵه نییه، چون کوردستان زۆر پانوبهرینهو خۆشبه‌ختانه جێگای ده ئه‌وه‌نده‌ی تر، رێکخراوی سیاسی لێئه‌بێته‌وه. مه‌به‌ستیش ئه‌وه نییه که لێره‌دا هۆی قه‌یرانی کۆمه‌ڵه بدرێته به‌ر لێکوڵینه‌وه‌و به‌دوای سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا بگه‌ڕێین، چونکو کارێکی وا پێویستی به کات‌و ماندوبوونێکی زۆرترههیه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه‌یه، ره‌خنه‌گرتن له‌و بیروبۆچوونه‌یه که پێیوایه، ئهکرێتو ئه‌بێت کۆمه‌ڵه بکرێته‌وه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی جاران‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌توانرێت ئه‌م باڵانه یه‌کبگرنه‌وه.
پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه
کۆمه‌ڵه لە بنەڕەتدا، رێکخراوێک بوو له به‌ره‌ی چه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ده‌ورێکی زه‌مه‌نیدا، جێگای کاروهه‌ڵسوڕانی له ناو بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌و رووداوه‌کانی ئه‌وکاتدا، دیار‌و به‌رچاو بوو. کۆمه‌ڵه‌و ئه‌و بزوتنه‌وه چه‌په‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌فتادو ههشتادهکانی سه‌ده‌ی رابردوودا سه‌ریهه‌ڵدا، پێداویستی‌و نیازێکی هه‌ڵقوڵاوی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گشتی بوو که له کوردستانی ئهوکاتەدا له‌ئارادا بوو.
کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ک نوێنه‌رایه‌تی بیروبۆچوونی پێشکهوتووخوازیو موده‌رنیته‌ی چین وتوێژی روناکبیری شاری کوردی ئه‌کرد، توێژێک که نه‌یئه‌توانی ئامانجه‌کانی خۆی له ناو ریزه‌کانی رێکخراوه سونه‌تییه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستاندا، واته حیزبی دیموکراتی کوردستان ببینێته‌وه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که رێکخراوێکی سه‌ربه به‌ره‌ی چه‌پ بوو و شۆڕشه‌کانی چین‌و کوبای بۆخۆ کردبووه هێمای سهرکهوتنو رزگاری چینی چه‌وساوه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، هه‌رزوو بوو به دهمڕاستو نوێنه‌ری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست‌و داخوازه‌کانیان. كۆمه‌ڵه توانی متمانه‌و پاڵپشتی هه‌ژاران‌و چه‌وساوه‌کانی کوردستان له خه‌باتی رۆژانه‌یان بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کانیان به‌رانبه‌ر به چینی داراو بۆرژوای تازه‌پێگه‌یشتوو لهلایهکو له‌لایه‌کی ترهوهشهوه ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستان که که‌متاکورتێک ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتیان هێشتا مابوو، بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌م دوولایه‌نییه‌ی کۆمه‌ڵه له‌وسه‌رده‌مه‌دا نه‌ته‌نیا نه‌بوو به کێشه بۆ کۆمه‌ڵه، به‌ڵکوو بگره بووبه هۆی سه‌ره‌کی بههێزیو پهرهئهستاندی له‌ناکاوی کۆمه‌ڵه‌ش. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بوو که کۆمه‌ڵه‌ی کرد به رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری گشتی که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانی‌یان لێئه‌کرد. کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ک پشتیوانی داخوازییه‌کانی توێژی روناکبیری شاری‌و لایه‌نگری گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، شارستانیهتو موده‌رنیته له کوردستان بوو و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پارێزه‌رێکی کۆڵنه‌ده‌رو داکۆکیکه‌رێکی باش بوو بۆ به‌رگریکردن له ماف‌و داخوازیه‌کانی چین‌و توێژی هه‌ژارو نه‌داری کوردستان. ئه‌و دوولایه‌نییه‌ی کۆمه‌ڵه له ئامانجه‌کانی ئه‌وکاته‌ی کۆمه‌ڵه‌شدا، ره‌نگی ئه‌دایه‌وه که به‌کورتی بریتی بوون له:
١) بهرگریکردنو پشتیوانی له مافی ژنان له کوردستان، هاندانی ژنان بۆ چالاک بوونیان له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ئابووری، چه‌کدارکردنی ژنان‌و هتد.
٢) خه‌بات بۆ دادپه‌روه‌ری کۆمهڵایهتیو داکۆکی کردن له ماف‌و داخوازییه‌کانی چینی چه‌وساوه‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ زۆڵم‌و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارنی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
٣) هه‌وڵدان بۆ بنبڕکردنی نه‌خوێنده‌واری، خورافه‌و نه‌زانی له کوردستان، خه‌بات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له دهولهتو تێکۆشان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی سکولار له کوردستان. هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کوردستان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مودهرنو پێشکه‌وتوو.
٤) خه‌بات بۆ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، پشتگیری له مافه مهدهنیودیموکراتیکهکان، به‌رگریکردن له مافی تاک له کۆمه‌ڵگادا،
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه بوو که بۆ هه‌ر تاکێکی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشنا بوو، به‌چه‌شنێک که ئه‌گه‌ر که‌سێک له هه‌ر کۆڕوکۆمهڵێکدا باسی له یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بکردبا، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کیشی به‌کۆمه‌ڵه‌وه هه‌بوایه، یه‌کسه‌ر به کۆمه‌ڵه‌یی ئه‌ناسرا.
کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆ
کۆمه‌ڵه له‌مڕۆدا به‌سه‌ر چه‌ندین رێکخراودا دابه‌ش بووه. به‌شێک له‌م رێکخراوانه یان ناوی کۆمه‌ڵه‌یان پێوه‌یه‌و یا نه ناوێکی تریان له‌خۆیان ناوه به‌ڵام له‌ڕاستێدا زۆربه‌ی ئهندامو کادیره‌کانیان، ئهندامانو هه‌ڵسوڕاوانی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ن. ژماره‌ی ئه‌م رێکخراوانه له‌ئێستادا له‌وانه‌یه تا ده رێکخراو بێت که ئه‌مه له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی باشه‌و ئاماژه‌یه‌که بۆ قووڵی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که کۆمه‌ڵه توشی بووه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی ئه‌و رێکخراوانه، ده‌کرێت سێ رێچکه‌ی سه‌ره‌کی سیاسی‌و فیکری له ناویاندا ده‌ستنیشان بکرێت که بریتین له:
یه‌که‌م، ئه‌و لایه‌نانه‌ی که سه‌ربه به‌ره‌ی کۆمونیسمی کرێکارین. ئه‌مانه‌ش بۆخۆیان چه‌ندین رێکخراوی جیاوازن که بریتین له "حیزبی کۆمونیستی کرێکاری ئێران" به رێبه‌ری حه‌مید ته‌قوایی، دوو رێکخراوی "حیکمه‌تیسته‌کان" به رێبه‌ری رەحمان حسەینزادەو کورش موده‌رسی، "یه‌کگرتووی سۆسیالیستی کرێکاری" به رێبه‌ری ئیره‌ج ئازه‌رین و ره‌زا موقه‌ده‌م. ئه‌م رێکخراوانه هیچیان ناوی کۆمه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر خۆ نه‌ناوه، به‌ڵام به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانیان ئهندامو کادیره‌کانی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ن. بۆ نموونه له سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌ندامانی به‌شی ئاشکرای رێکخراوی حیکمه‌تیسته‌کان کادیرو ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی کۆمه‌ڵه‌ی پێشوون.
دووهه‌م ، کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ربه حیزبی کۆمونیستی ئێران. ئه‌مانیش له‌م دواییانه‌دا بوونه‌ته دوو رێکخراو که بریتین له "رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران- کۆمه‌ڵه" به رێبه‌ری ئیبراهیم عهلیزادهو سەلاح مازوجی و"ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه" به رێبه‌ری مامۆستا برایم (ساعید وه‌ته‌ن دوست) و مینهی حیسامی.
سێهه‌م، ئه‌و رێکخراوو گروپانه‌ی که له پێشدا به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له حیزبی کۆمونیستی ئێران له ساڵی 2000 هاتنه‌ده‌ره‌وه. ئه‌مانه‌ش ئێستا بوونه‌ته دوو رێکخراوی سەرەکی له‌وانه، "کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران" به رێبه‌ری عه‌بدوڵا موهته‌ده‌ی، "کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان" به رێبه‌ری عومه‌ر ئیلخانیزاده، هەروەها "ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه" به رێبه‌ری عه‌بدوڵا کۆنه‌پۆشی، "پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)" که رێبوار ره‌شید وتهبێژیانه.
هه‌روه‌ک بینیمان کۆی ئه‌م رێکخراوانه ده‌بێته ده رێکخراو ئه‌مه‌ش بێجگه له‌و کهسو لایه‌نانه‌ی که جیایی خۆیان له یه‌کێک له‌و رێکخراوانه راگه‌یاندووه‌و ئیشی رێکخراوه‌یی ناکهنو ئێستا هێندێکیان خاوه‌نی گۆڤار‌و سایتی سه‌ربه‌خۆن.
کۆمه‌ڵه له روانگای کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه
کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌مڕو ڕاوبۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه‌ی کۆن‌و قه‌یرانی ئێستای کۆمه‌ڵه هه‌یه. هه‌رکامه‌و به‌دڵخوازی خۆ، کۆمه‌ڵه‌و قه‌یرانه‌که‌ی هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێت، بۆیه به‌پێویستی ئه‌زانم لێره‌دا ڕاو بۆچوونی ئه‌م لایه‌نانه به‌کورتی باس بکه‌م.
ره‌وتی کۆمونیستی کرێکاری به هه‌موو لقه‌و پۆپەکانیهوه ئه‌م قه‌یرانه به‌هیی خۆی نازانێت. ئه‌وان له نووسراوه‌کانیاندا باس له نوستاڵژی کۆمه‌ڵه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وکاته‌ی بۆ دروستکردنی مێژوو بۆ رێکخراوه‌که‌یان پێویستیان هه‌بێت. له‌وه‌ها ساتێکدا ده‌بنه‌وه بنچینه‌و بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌و له‌هه‌مووان کۆمهڵهترنو ته‌نانه‌ت وه‌بیر هه‌مووان ئه‌هێننه‌وه که ئه‌وان له دامه‌زرێنه‌رانو یه‌که‌م ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ن که به‌دڵنیاییه‌وه‌ش وایه‌و ئه‌مه راسته‌و ئینکاری لێناکرێت. به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌وان خۆیان به به‌رپرسیار له هیچ شتێکی کۆمه‌ڵه نازانن‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن باس له کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن که له دونیای راسته‌قینه‌دا بوونی نه‌بووه‌و نییه بێجگه له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که ته‌نیا له مێشکی رێبه‌ری ئایدئولۆژیکی ئه‌واندا، واته کۆچکردوو، مه‌نسووری حیکمه‌ت بوونی هه‌بووه.
بۆ ئه‌م گروپانه مێژووی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وی ئه‌وان له حیزبی کۆمونیستی ئێران‌و پێکهێنانی حیزبی کۆمونیستی کرێکاری ئێران کۆتایی پێدێتو بوونی نامێنێت‌و ئه‌و به‌شه‌ی تری کۆمه‌ڵه که له‌گه‌ڵیان نهڕۆیشتو مایه‌وه، کۆمه‌ڵه‌ی نوێ ناوزه‌ند ئه‌کرێت. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو راستیییهکانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م ره‌وته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه چاره‌نووسی کۆمه‌ڵه‌و داهاتووی ئه‌م رێکخراوه لای ئه‌وان بۆ کێبڕکێ‌و گه‌مه‌ی سیاسی زۆرجێی مه‌به‌سته‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه. بۆیه‌ش هه‌مووکات ویستوویانه ده‌ورو رۆلی رێبه‌ری ئاگا‌و خاوه‌ن بیروهۆش بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ببینن که خۆیان بهدڵخوازجێیان هێشتووه. خۆ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌ش به قسه‌یانی نه‌کرد ئه‌وا ده‌یده‌نه به‌ر تانهوتهوانجو گاڵته پێکردن.
به‌ره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمونیست تا ئه‌م دواییهشو پێش جیابوونه‌وه‌ی ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه‌ش، چاوی خۆیان له‌م رووداوانه به‌ستووه‌و ئهبهستنو له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرن که هیچ شتێک رووی نه‌داوه‌و یا ئه‌گه‌ر روویشی دابێت ئه‌وا جێی بایه‌خێکی ئه‌تۆ نه‌بووه‌و نییه، به‌ڵکوو جاربه‌جارێک کۆمه‌ڵێک کادیرو ئه‌ندام جیابوونه‌ته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه زۆربه‌ی کاته‌کان (بێجگه له جیابوونه‌وه‌ی ره‌وتی کۆمونیسمی کرێکاری که زۆربه‌ی رێکخراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد) که‌مینه‌ی ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌یان پێکده‌هێنن هیچ جێگای مه‌ترسی نین‌و کۆمه‌ڵه هه‌ر له‌سه‌ر شوێنی خۆیهتیو ئه‌و چه‌شنه جێهێشتنانهش له‌ناو هه‌ر رێکخراوێکدا شتێکی سروشتی‌و ئاساییه.
ئه‌وان تا ئێستاش هه‌بوونی قه‌یران له کۆمه‌ڵه‌دا به ناڕاست ئهزاننو هێشتاش باس له باوه‌ڕه هاوبه‌شه‌کانی پێش جێهێشتنی کۆمونیزمی کرێکاری ئهکهنو خۆیان به‌ته‌نیا درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێگایه ئهزاننو سه‌رجه‌م رێکخراوهکانیتر به‌لای ئه‌وانه‌وه لاده‌رو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن. ئه‌م به‌شه جیابووه‌وه‌ی ئێستاش (ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه) جیاوازییه‌کی سیاسی‌و فیكری ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌که‌ی تر (باڵی ئیبراهیمی عه‌لیزاده-مازوجی) نییه بێجگه له‌وه‌ی که هه‌بوونی قه‌باره‌یه‌کی رێکخراوه‌یی به ناوی حیزبی کۆمونیستی ئێرانیان پێ قبوڵ نییهوئهم قه‌باره‌یه به پێویست نازانن، ئه‌گینا تا ئێستاش خۆیان بۆ ساخ نه‌بوووه‌ته‌وه که ده‌یانهه‌وێ له داهاتوودا چیبکه‌ن.
رێچکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، ئه‌و به‌شه‌ن که له ساڵی 2000ی زایینی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی کۆمونیستی ئێران راگه‌یاند و ئێستا بریتین له سێ رێکخراو که ناوی کۆمه‌ڵه‌یان له‌سه‌ره و رێکخراوێکی تر که پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستانه. ئه‌و گروپانه بێجگه له پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان، کاتێک که باس له کۆمه‌ڵه و به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن، به هه‌ڵه یان به ئه‌نقه‌ست مه‌به‌ستییان ئه‌و به‌شانه له کۆمه‌ڵه‌یه که سه‌ربه رێچکه‌که سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆیانه. گۆیا ئه‌وانه‌ی که له ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌که‌وتن و یا ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ کۆمونیزمی کرێکاری رۆیشتوون فڕیان به کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بووه و نییه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م گروپانه‌ی که دووایی له ناو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان لێکترازان و جیابوونه‌وه، خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه نین. بۆ نموونه کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان (به‌ره‌ی عه‌بدوڵا موهته‌دی) خۆیان به ته‌نیا پاشماوه‌ی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌زانن و ئه‌وانی تریان به‌هیچ چه‌شنێك قبوڵ نییه. به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان (به‌ره‌ی عومه‌ری ئیلخانیزاده) له‌مباره‌وه نه‌رمتره و خوازیاری ئاشته‌وایی ناو کۆمه‌ڵه‌کانه.
یه‌کگرتنه‌وه، خه‌ون یا ڕاستی
له‌پاڵ ئه‌م ده رێکخراوه‌ی که ناوم بردن نابێت ئه‌وه له بیربکه‌ین که کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئه‌ندامان و کادیره‌کانی کۆنی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێکخراوانه هه‌ن که ژماره‌یه‌کیان هێشتا چالاکی سیاسین و خاوه‌ن بیروڕای خۆیانن. ئه‌مانه له کۆی گشتی، کێشه‌یه‌کیان له گه‌ڵ هیچکام له‌م لایه‌نانه نییه، به‌ڵام له‌ناو خۆشیاندا چونیه‌ک بیرناکه‌نه‌وه. هه‌رکامه‌و له ئاست خۆیه‌وه خۆی نزیک به یه‌کێک له‌م رێکخراوانه ئه‌زانێت به‌ڵام له هه‌مان کاتدا دووره‌په‌رێز ئه‌وه‌ستێت و پاڵنادا به هیچ لایه‌نێکه‌وه.
سه‌ره‌ڕای بیروبۆچوونی جیاواز له ناو ئه‌م که‌سانه‌دا، به‌ڵام یه‌ک شت هه‌موویان لێک کۆئه‌کاته‌وه و ئه‌ویش نوستاڵژی و خولیای گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵه به‌هێزه‌که‌ی جارانه، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که هه‌موو ئه‌م که‌سانه‌ی له ده‌ور خۆی کۆکردبووه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م نوستاڵژییه، زۆربه‌ی کاته‌کان له‌لایه‌ن که‌سانێک له‌وانه، قاڵبی تیئۆریکی بۆ دروست ئه‌کرێت و له‌ملاوله‌ولا له‌سه‌ری ئه‌وترێت.
هه‌رچه‌نده لامان روونه که هه‌ر که‌سێکی چه‌پ و لایه‌نگری دادپه‌روری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بێت خوازیاری یه‌کگرتووی و ته‌بایی به‌ره‌ی چه‌پ له کوردستان بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌بێت له به‌رانبه‌ر پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی چه‌پ به گشتی و کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه له خۆی بکات و هه‌وڵبدات وڵامی دروستیان بداته‌وه، ئیشێک که به‌داخه‌وه تا ئێستا لایه‌نگرانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه پێی ههڵنهستاوون.
یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه‌یه که مه‌به‌ستی سیاسی له‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه چییه؟ بۆ ئه‌بێت ئه‌م ئیشه بکرێت؟ ئایا ئه‌م کاره وڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ پێداویستییه‌کی مێژوویی و پراکتیکی خه‌باتی ئه‌مڕو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟ ئایا به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بێ ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه ناکریت و توشی ته‌گه‌ره‌و گرفت ئه‌بێت؟ باشه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه سه‌ربگرێت، ئه‌م کۆمه‌ڵانه له سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی سیاسی ئهبننهوه به یه‌ک؟ ئایا کۆمه‌ڵه له به‌ره‌ی چه‌پی خه‌باتی خه‌ڵکانی کوردستان ئه‌وه‌ستیت یان له به‌ره‌ی راست و پاوه‌نخواز؟
وڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ئه‌بێت به‌رهه‌می ناسین، پێداچوونه و شیکردنه‌وه‌یه‌کی وردی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بێت که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووه بڕیاره تیێدا چالاکی و هه‌ڵسوڕانی سیاسی هه‌بێت، نه‌ک به‌س به ته‌نیا بهرهههمی خه‌ون و ئاوات یا بیرۆکه‌ی مێشکی کۆمه‌ڵه که‌سانێک بێت که له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌دوور که‌وتوون و ئاگاداری بارودۆخی ژیان وخه‌باتی ئێستای خه‌ڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان نین.
پێش هه‌ر شتێک کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌رداهاتووه. له ئاست ئابووری، باری گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵک، کولتور و فه‌رهه‌نگ و هتد رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر گۆڕاوه. جیاوازی به‌ینی شارودێ زۆر که‌م بووه‌ته‌وه. به‌ده‌گمه‌ن تۆ دێیه‌ک له کوردستان ئه‌بینیت که له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌کو ئاو، کاره‌با، ریگاوبان و ئامرازی پێوه‌ندی وه‌ک ته‌له‌فوون و ... بێبه‌هره بن. له کاتێکدا ئه‌م جۆره شتانه له کاتی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵه له رۆژهه‌ڵات له دیارده هه‌ره به‌رچاوه‌کانی جیاوازی به‌ینی دێهات و شار بوون. هه‌روه‌ها بنه‌ماو و ئاسه‌واری کولتوری ده‌ره‌به‌گایه‌تی له کوردستان ده‌کرێت بلێین به ته‌واوی له ناو چووه و نه‌ماوه. پله‌ی خوێنده‌واری له شارولادێکانی کوردستاندا به به‌راورد له گه‌ڵ بیست، سی ساڵ لهمهوپێش، له ئاستێكی باش دایه. زۆربه‌ی گه‌نجانی کوردستان خوێنده‌وارن و لانیکه‌م پله‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی خوێندنیان ته‌واو کردووه. ئه‌م ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تییانه هه‌وێن و سه‌رچاوه‌یی ئاڵوگۆڕی فیکری و سیاسیشن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بێجگه له‌م ئاڵوگۆڕه ناوخۆییانه پێویسته ئاڵوگۆڕه ناوچه‌یی و جیهانیهکان و کاریگه‌ریی و پێگه‌ی ئه‌وان له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان له بیرنه‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ش ناکرێت خواست و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پێداویستییه‌کانی خه‌باته‌که‌یان هه‌رهه‌مان خواست و داخوازی بیست-سی ساڵ پێش ئێستا بێت.
له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌م فاکته‌رانه و به‌دی نه‌کردنی ئه‌م ئاڵوگۆرانه به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی خوازیارانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه. چونکو خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که باسم کرد بخرێته ناو باسه‌که‌وه، ئه‌وسا ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ که ئاخر خۆ کۆمه‌ڵه‌ی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناکرێت و ناتوانێت وڵامده‌ری پێداویستییه‌کانی خه‌باتی ئه‌مڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت و ئه‌و کۆمه‌ڵه یهکگرتووهش خۆی ئه‌بێت بگۆڕدرێت تا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و خه‌باتی ئه‌مڕۆی کوردستاندا گونجاو بێت. خۆ ئه‌گه‌ر به پێجه‌وانه‌وه‌ش، هه‌وڵ بدرێت کۆمه‌ڵه‌ش ده‌قاوده‌ق له‌سه‌ر بنه‌ما فیکریه‌کانی ئه‌وکات یه‌کبگرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه نه‌ک رێکخراوێکی پێشڕه‌و و پێشه‌نگ به‌ڵکو رێکخراوێکی نه‌گونجاو، دواکه‌وتوو و ته‌نانه‌ت په‌رواێز له خه‌ڵک ئه‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندن و پێکهاتنی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به ته‌واوی جیاوازه و یه‌کناگرێته‌وه.
پرسیاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه یه‌كگرتووه سه‌ربه چ به‌ره‌یه‌كی سیاسی ده‌بێت؟ تا ئه‌و جێگایه‌ی من زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوانه هه‌بێت، ئه‌مانه ئێستا چونیه‌ك بیرناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌رکامه‌و روانگه‌یه‌کی سیاسی به‌ته‌واو جیاواز له‌وی تر په‌یڕه‌و ئه‌كات. له‌م كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌ن، رێكخراوی وایان تێدایه كه ئولتراچهپه و یا ئولترا راسته و بیروڕای چه‌پی لا په‌سه‌ند نییه و بێزاری خۆی له چه‌پ ناشارێته‌وه.
بۆ نموونه یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵانه هێشتا خۆی به به‌شێك له حیزبی كۆمونیستی ئێران ئه‌زانێت و خه‌بات بۆ وه‌گه‌ڕخستنی شۆڕشێکی كرێكاری و بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی له ئێران به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی دائه‌نێت، له هه‌مان کاتدا به‌ره‌یه‌كی تر هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ئێرانێكی فیدراڵ ئه‌دات و خۆی له به‌ره‌ی چاكسازخوازانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بینێته‌وه و خوازیاری شۆڕشی کرێکاری و ئه‌م جۆره شتانه نییه. رێكخراوی تریش هه‌ن كه لایه‌نگری بیروڕای مه‌نسوور حیكمه‌تن و ته‌نیا ماركس و حیكمه‌تیان قبوڵه.
كه‌وابوو پێش هه‌موو شت، لایه‌نگرانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌بێت به‌ڕاشكاوی و بێ هیچ منجهمنجێك مه‌به‌ستی خۆیان ده‌رببڕن و روونی بكه‌نه‌وه و پێمان بڵێن مه‌به‌ستیان كام كۆمه‌ڵه‌یه و كۆمه‌ڵه له بۆچوونی ئه‌واندا كام یه‌ك له‌م لایه‌نانه ئه‌گرێته‌وه؟
به‌ڕای من گرفتێکی تری ئه‌م باسه له‌وه‌دایه كه که‌س ناتوانێت به دڵخواز به‌ره‌یه‌ك له‌م به‌رانه له ناوی كۆمه‌ڵه بێبه‌ری بكات. موراڵ و ئێخلاقیش ئه‌و ئیجازه‌یه به هیچ که‌س نادات که به‌دڵخواز چه‌ن رێكخراوێك له‌مانه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتوو ده‌ستنیشان بکات و ئه‌وانی تریش به‌هۆی دووری له بیروڕایان به کۆمه‌ڵه دانه‌نێت. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م كاره‌ش بكات ئه‌وا بێلایه‌نی ئه‌و که‌سه پارێزراو نابێت و توشی هه‌مان هه‌ڵه ئه‌بێت كه كۆمه‌ڵه‌كان له ئاست یه‌كتردا توشی بوون، له‌وه‌ش خرابتر ئه‌مجاره‌یان ئه‌و که‌سه به‌ناوی هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتنه‌وه توشی ئاوا هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌بێت.
پرسیاری سێیه‌م ئه‌توانێت له سه‌ر قه‌واره و چۆنیه‌تی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو بێت. كۆی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (كومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی) ئه‌م رێكخراوانه له ئێستادا زیاتر له دووسه‌د كه‌سه. له كاتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵانه، ئایا چاره‌نووسی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كان چی لێدێت؟ ئایا ئه‌م كه‌سانه ئاماده‌ن كه ده‌ست له‌و پله‌وپایه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیان هه‌ڵبگرن و ببنه‌وه به ئه‌ندامی پله نزم له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوودا؟
هۆی هاتنه كایه‌ی ئه‌م پرسیاره تێكنیكییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندام بوون له سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی ئه‌م رێكخراوانه له ئێستادا ته‌نیا پله و پایه‌یه‌كی ره‌مزی و رێكخراوه‌یی نییه به‌ڵكو له خۆیدا ئیمتیازاتێكی مادی و ئابووریشی تێدایه.
لایه‌نێكی تری ئه‌م پرسه تێكنیكییه ئه‌ویه كه یه‌کگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له خۆیدا هه‌نگاوێكی سیاسی جیاوازه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كانی ئێستا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن. جا كه وابوو، ده‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵه یه‌كگرتووه سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ خۆی ده‌ستنیشان بکات و سه‌ركردایه‌تی ئێستای كۆمه‌ڵه‌كان له کاره‌کانیان دووربخاته‌وه و رێگای ده‌ستێوه‌ردانیان له بڕیاره چاره‌نووس سازه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو پێنه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که:
١) ئه‌و كه‌سانه خۆیان له شكست پێهێنانی ره‌وتی چه‌پ و كۆمه‌ڵه رۆلێكی چالاکیان هه‌بووه و بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان ده‌ورێكی گرنگی له قه‌یرانی ئێستای كۆمه‌ڵه‌دا گێڕاوه. بۆیه‌ش باشتر وایه تێكڕای ئه‌م ئه‌ندامانه له پۆسته هه‌ستیاره‌كان و شوێنی بڕیاردان دوور بخرێنه‌وه.
٢) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشمان به ئاڵوگۆڕو دیاله‌كتیك هه‌بێت، ئه‌بێت هه‌مووی ئه‌م به‌ڕێزانه خانه‌نشین بكرێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توشی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیش نه‌بووبن. ئه‌وه چه‌ندین ده‌هه‌یه چه‌ند به‌ڕێزێك بوونه‌ته ئه‌ندامی هه‌تاهه‌تایی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه و ئه‌و پله‌وپایه‌یان بۆ خۆیان قۆرخ كردووه، دروست به‌هه‌مان چه‌شن که سه‌رۆک کۆماری زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هه‌تاهه‌تاین و گۆیا ئه‌وانیش له رێگای هه‌ڵبژرادنه‌وه هه‌موو جارێک ده‌بنه‌وه به سه‌رۆک کۆمار!
خۆ ئه‌گه‌ر هات و كۆمه‌ڵه‌ش یه‌كبگرێته‌وه، من پێم وایه ئه‌و به‌ڕێزانه بهنیازئهبن ئه‌م پیشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆیان درێژه پێبده‌ن و هه‌ر رێبهرو که‌سی یه‌که‌م بمێننه‌وه. ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به بیروباوه‌ڕی سه‌رده‌مییانه و ئه‌مڕۆی کوردستانه‌وه روو له‌و رێکخراوه ده‌كه‌ن جێگای په‌سه‌ند نییه و مانه‌وه‌یان له‌وه‌ها رێکخراوێکدا درێژخایه‌ن نابێت و له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ كه‌سانێك وه‌ك ئێمه كه ماوه‌یه‌ک له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا بووین و به‌شێكی زۆری ژیانیشمان له ئوروپا و ئه‌مریکا تێپه‌ڕكردووه و چۆنیه‌تی کاری پارته سیاسیه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌مان له‌نزیکه‌وه دیووه، زۆر ئه‌سته‌مه ملكه‌چی كولتورێکی پاوه‌نخوازی بین، ئه‌ویش له جۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی.
كۆبه‌ند
هه‌وڵێك له ئارادیه یا دروستتر بڵێین بیرۆکه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ریزه لێكترازاوه‌كانی كۆمه‌ڵه یه‌كبگرنه‌وه. له‌م نووسراهیهدا باسمان له‌وه کرد كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به‌جیدی وه‌ربگیرێن و له دڵپاكی و نیه‌ت باشی ئه‌و كه‌سانه‌ش دڵنیا بین، هه‌وڵێکی وه‌ها بێجگه له شكست هیچ ئه‌نجامێکی لێناکه‌وێته‌وه. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندی هۆکاره‌کانی ئه‌و بێئهنجامییهن:
١) ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌وه ئیش ده‌که‌ن و یا له كۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، زۆر جیاوازی بیروڕایان هه‌یه و لانیكه‌م سه‌ربه سێ به‌ره‌ی فیكری جیاوازن و خاوه‌ن سێ ستراتیژی دوور له‌یه‌کن و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌مانه ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین نامومکینە، زۆر ئه‌سته‌مه.
٢) بارودۆخی ناوخۆیی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ له باری سیاسی و چ له باری ئابووریه‌وه زۆر جیاوازه له بیست-سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه كۆمه‌ڵه هه‌ڵسوڕانی هه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌م كۆمه‌ڵانه یه‌كبگرنه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو ناتوانێت هه‌ر به‌و پێڕه‌و و پڕۆگرامه‌ی رابوردووه وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خه‌باتی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت.
۳) رێبهریكردنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتو خۆی گرفتێكی گه‌وره‌یه، چونكو له‌لایه‌ك ناكرێت ئه‌م رێبه‌ریه نوێیه كۆی ژماره‌یی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی ئێستا بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌بێت خاوه‌نی پێڕو و پڕۆگرامی نوێ بێت، پێویسته هه‌رواش رێبه‌ری خۆی نوێ بكاته‌وه و رێبه‌رانی ئێستای كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ره‌ڕای رێزگرتن له خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌یان، له ئیشه‌کانی ئێستایان دووربخاته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌کرێت بڵێین كه باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه نابێت به جیدی وه‌ربگیرێت، چونكو ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست ودروست بنیاد نه‌نراوه. به‌ڵكو زۆرتر له نوستاڵژییهكی بێئاكامی ئه‌ندامان و كادیره به‌ته‌مه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه وه‌ك هه‌ستێكی مرۆیی و هاوڕێیانه جێگای رێز و خۆشه‌ویستییه، به‌ڵام له‌باری سیاسییه‌وه هیچ داهاتوویه‌كی بۆ به‌دی ناكرێت، بێجگه له‌وه‌ی به‌شێك له كۆمه‌ڵه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی خۆ له‌و کۆنهئهندامەکان و بزواندنی هه‌ستیان كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرن.
ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه یه‌كنه‌گرێته‌وه، چی بكه‌ین؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسان نییه به‌ڵام ده‌كرێت جۆر‌و شێوه‌ی پرسیاره‌که بگۆڕین و له خۆمان بپرسین ئه‌مانه‌وێت چی بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی دیموكرات و پژاك بڕۆین، زۆر درنگ هاتووینه‌ته ناو مه‌یدانه‌که‌وه، چونكو له‌لایه‌كه‌وه ناتوانین و ناشکرێت وه‌ك ئه‌وان بیربكه‌ینه‌وه ، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌وان له‌و بواره‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێک له‌پێشترن وبه‌م په‌له‌په‌له پێیان ناگه‌ین. ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌یهه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بكات ئه‌وا ته‌نانه‌ت پێویست ناکات خۆی به دروست كردنی رێكخراوێكی دیكه‌وه ماندو بكات، بهڵكوئهتوانێت بچێته ناو ئه‌و رێكخراوانه‌وه و داوای به‌ئه‌ندام بوونیان لێبكات.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه‌یه که چه‌پی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه، ئه‌وسا كار‌و ئه‌ركه‌كانمان جیاواز ئه‌بن. به بڕوای من چه‌پی كورد له كوردستان، ته‌نیا كۆمه‌ڵه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له‌خۆ ئه‌گرێت كه باوه‌ڕیان به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و خه‌باتی بۆ ئه‌که‌ن، جا چ ئه‌و كه‌سه گه‌نجێكی ئه‌مڕۆی كوردستان بێت كه هێشتا رێچكه‌یه‌كی سیاسی تایبه‌تی بۆ خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه به‌ڵام خۆی به دادپهرور و ئازادیخواز ئه‌زانێت و یا خۆ ئه‌ندامێكی كۆنی دیموكرات، چریكه‌كان و یا هه‌ر رێکخراوێکی ترە که ئێستا بیروڕای جیاوازه و خۆی به چه‌پ ئه‌زانێت.
چه‌پی كورد رێكخراو نییه و ئه‌بێت هه‌وڵ بۆ رێكخستننهوهی بدرێت. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که رێكخراوێكی چه‌پی كوردستانی و سه‌ربه‌خۆ له رێكخراوه ئێرانیه‌كان، دروست بكرێت که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی کردبێته ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی:
١) پشتگیری و داكۆكیكردن له داخوازی و مافه‌كانی کرێکاران و چینی چه‌وساوه و ره‌نجده‌رانی كوردستان.
٢) پشتگیری له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كورد، واته خواستی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له ئێران‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سەربەخۆی كوردستان.
۳) پشتوانی و پاڵپشتیکردن له خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له كۆمه‌ڵگای كوردستان.
٤) سكولاریسیم و جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت، ئازادی هه‌موو ئایینه‌كان و یا بێئایینی له كوردستان.
٥) هه‌وڵدان بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكرات له كوردستاندا. له‌پاڵ داکۆکیکردن بۆ گیانی هاوبه‌شی و هاوكاری له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، پشتیوانی و رێزگرتن له هه‌موو مافه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگا.
ئه‌گه‌ر ئێمه چه‌پی كورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌سه‌ر ئه‌و پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه رێكبخه‌ینه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌وكات زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان وه‌ک رێکخراوه و یا وه‌كو تاك له‌وه‌ها رێكخراوێكدا خۆیان ببیننه‌وه و له ئاوه‌ها كاتێكدا دوور نییه نوستاڵژی و خه‌ونی ئه‌و هاوڕێیانه (یه‌كخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه) به‌ڕاست ده‌ربچێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێكخراوه نوێیه، ناوی كۆمه‌ڵه بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ئاگوست ی ٢٠٠۹