بەهەڕەمەکی و بێ پلان پرۆژەی نیشتەجێبوون درووست دەکرێ؛ بێ ئەوەی بپرسن کێ دەیکڕێ؟ لەکاتێکدا زیادەیەکی ئێجگار زۆر لە شووققەو ڤیەللا لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سولەیمانی زۆر بەتایبەت دا هەیە.
وتەبێژی وەبەرهێنان وتی "لێتان ناشارینەوە، ئێمە چەند ساڵە شووققە بۆ عەرەب درووست دەکەین"، ئێستا لە بەسرەوە بۆ بەغدا گۆڕانکارییەکی گەورەو خێرا لە ئاوەدانکردنەوەو درووست‌کردنی یەکەی نیشتەجێبوون دا بەڕێوەیە؛ بەجۆرێک مانگانە سەدان ماڵی عەرەب سولەیمانی بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە؛ لە بەغدا شەش شاری نیشتەجێبونی نوێ درووست دەکرێ؛ چەندین بەرزە پردی گەورە لە تەواوبووندایە. دەبێ پپرسین؛ ئێوە بۆ کێ یەکەی نیشتەجێبوون درووست دەکەن؟
سادەترین هاوکێشەی ئابوریی بریتی یە لە "خستنەڕوو- عرض" و " خواست- طلب"، کاتێک خستنەڕوو زیاد بێ (کە لەسولەیمانی زۆر زیادە) ئەوا هەڵئاوسان درووست دەبێ، هەڵئاوسانیش دەردێکی کوشندەی ئابورییە، سەرچاوەی بێ نرخ بوونی کار‌و بێ‌کاری و چەندین کارەساتی کۆمەڵایەتیە.
خاڵێکی سەرەکی دیکە ئەوەیە، ڕاستە تۆ ملیاردێری، یان ملیۆنێری، بەڵام دواجار ئەو پارەیە پارەی هەموو وڵاتە، سەرمایەیەو هی هەموو بازاڕە، دواجار تۆ کوردیت و لە چوارچێوەیەکی ئابورییدا ئەو پارەیەی بە تۆیە هەرچۆنێک مامەڵەی پێوە بکەی زیان و قازانجی خۆی هەیە بۆ وڵاتەکە (ئەمە یەکێکە لەو خاڵانەی لە فەلسەفەی ئابورییدا لە کۆنەوە جەختی لێ کراوەتەوە).
کۆمپانیا یان گرووپێک کۆمپانیا دەبێ لە پێش دا، ئیش لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی وڵاتی دایک بکاتەوە؛ لە کوردستاندا دەیان کەرت و بواری دیکە هەیە کە تۆ سەرمایەگوزاریی تیا بکەیت؛ لە پێش هەموویانەوە لە ڕووی پیشەسازییەوە، چوونکە یەکێک لە توخمە پێکهێنەرەکانی "ناسیۆنالیزم" بریتی یە لە "پیشەسازیی بوون"، ئەگەر تۆ هەرێمێک یان وڵاتێکی پیشەسازیی نەبیت، دەبێ پشت بەوانی دیکە ببەستی و، بەوەش هەرگیز ناتوانی کێبڕكێی لەگەڵ وڵاتان یان گەلانی دیکەدا بکەی.
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هزری سیاسیی و سامانی ئابوریی دا هەیە: یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی قوتابخانه‌ی ڕیالیزم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا “فریدریچ لیست –Friedrich List” ه ساڵی (1841) له ئه‌ڵمانیا كتێبی (The National System of Political Economy) نووسی، باس له سیسته‌مێكی نیشتیمانی ده‌كات له ئابوریی سیاسی دا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن نه‌ته‌وه- نیشتیمانێك ده‌توانێت ئاستی سامان و هێزی خۆی به‌رزبكاته‌وه؟.
لیست، بانگه‌شه‌ی ئابورییه‌كی كۆزمۆپۆلیتی ئه‌كات (كۆزمۆپۆله‌تیك یانی ئایدۆلۆجیایه‌كه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی به ڕابردوو، بە ئاینده‌وه، به هه‌ر نه‌ته‌وایه‌تی و ناسنامه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ئینتیمایان بۆ یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌و یه‌ك بازنه هه‌بێت، به‌مانایه‌كی تر هه‌موو ئه‌خلاقیاتێك له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه بێت، به كورتیه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌های هاوبه‌شه؛ ئابوری ده‌بێت له‌ناوخۆدا گرێ نه‌درێ به باج ه‌وه‌و قازانجی ئابوری بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌رییه). له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌ڵمانیا زیندانی كرد‌و ناچاریان كرد واز له ناسنامه‌كه‌ی بهێنێت. فریدریچ لیست، زۆر هێرش ده‌كاته سه‌ر لیبراڵیسته‌كان، ناسیۆنالیزمی ئابوری گرێ ده‌دا به مانیفاكتۆر ” وه‌رشه‌ی بچووك” ه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان بوون به خاوه‌نی كه‌ره‌سته‌ی بچوكی خۆیان یان پیشه‌سازییه‌كی سه‌ره‌تایی، ئیتر ده‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بکەن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێ به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌رشه و پیشه‌سازی بچووك هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا بكات، ئه‌ڵمانیه‌كانیش خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێی ئه‌وانی تری پێ بكه‌ن!
دوای دووەمین جه‌نگی جیهانی، واقعییه‌ت كه‌وته خۆی له فۆڕمی جیاجیادا، یابان بوو به وڵاتێكی گه‌شه‌كردوو، به‌و ئایدیایه‌ی كه “حكومه‌ت پاڵپشتی سێكته‌ری مانیفاكتۆر” كرد، یابان بوو به وڵاتێكی پیشه‌سازی.
لێرەدا، هەرێمێکی بێدەوڵەتی وەک هه‌رێمی كوردستان، پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، هه‌موو كرێیه‌كی وه‌به‌رهێنان خۆی ده‌یدات، نه‌یتوانیوه سێكته‌ری وزه و پیشه‌سازی نه‌وت و غاز له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی نیشتیمانی دا به‌رجه‌سته‌بكات. تۆش لەبری دەست بۆ بە پیشەسازیی کردنی وڵات ببەی، دوو دینارت لە پڕێکدا دەستکەوتوەو بەو پەیوەندییەی لەگەڵ حکومەت و حیزب‌دا هەتە؛ بەناوی بە بەرهەمهێنانەوە دێیت؛ هەڵئاوسان و جیاوازیی چینایەتی درووست دەکەی!
کەواتە سەرمایەدار، وەکو حکومەتی هەرێم یان وەکو حکومەتی عێراق، یان وەکو حکومەتی وڵاتەکەی ئەرکی گەورەی لەسەرە کە ڕاست بیر بکاتەوە و، نیشتیمانییانە بیر بکاتەوە. گازپرۆم و ڕۆس نەفت ڕاستە کۆمپانیان و ئیش لەسەر کەڵەگەکردنی سەرمایە بۆخۆیان دەکەن، ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکی و ئینی-ENI ی ئیتاڵی ڕاستە کۆمپانیان، بەڵام دواجار ناتوانن "حەددیان نییە" یەک هەنگاو دژی سیاسەتی نیشتیمانیی وڵاتەکەیان بجوڵێنەوە؛ بەڵکو هێڵی پێشەوەو سەرە-ڕمی دروستکردنی بەرژەوەندیین بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی و بەرز ڕاگرتنی ئاستی خۆشگوزەرانی لە وڵاتەکەی خۆیان.
ڕاستییە زانستییەکە ئەوەی سەرەوەیە. ئنجا یان ئەو برادەرانە نایزانن و بە هەڕەمەکی وا دەکەن (ئەمەیان کارەساتە)، وەیان ئەوەیە دەیزانن، بەس ماوەیەکە بەهۆی سزا‌و چاودێرییەکانی ئیدارەی ئەمریکاوە لەسەر عێراق، ناتوانن جمووجووڵ بە پارەکانیان بکەن بۆ دەرەوە، هاتوون بەڕێگەی دەیان پرۆژەی نیشتەجێبوون و وێرانکردنی ژینگەو سرووشتەوە، بە پەلە ئەو پارانە سپی دەکەنەوەو، لەناوەوە ساخی دەکەنەوە.
هەڵاوسان ڕوویداو، پارەکانیش بەهەدەر چوون، بە دەیان هەزار کەس لە هەرێمی کوردستاندا، شووققەو ڤیەللای کڕیوە بە ٣٠٠ هەزار و ٤٠٠ هەزار و ٥٠٠ هەزار دۆلار و زیاتریش، ئیمرۆکە هەریەک لەوانە لە باشترین حاڵەتدا (٨٠) هەزار و (٦٠) هەزار دۆلار ناکەن، کە بیفرۆشنەوە! دەشوترێ پارە و سامانی نیشتیمانی کوردستان بۆ کوێ چوو؟!