ئەمڕۆ بەرواری ١٣ ی ٨ ی ٢٠٢٣ ، خوێندکارێکی پێشوم کە ئێستا مامۆستای ئامادەییە، هەواڵی پێدام و دوو لینکی بۆ ناردم کە پڕۆفیسۆر [دکتۆر حوسێن محمد عەزیز]، پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانیی، بابەتێکی دوو ساڵ و دوو مانگ لەمەوبەری منی بردوەو، بە ناوی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە.
ڕونە لە لای ئەو کەسانەی کە تێکەڵاوییان لەگەڵ من دا هەیە، ئەمە سێیەمین کەسە کە نازناوی [پڕۆفیسۆری زانکۆ]یان هەیە و بابەتی منیان بردوەو، بە ناوی خۆیانەوە بڵاویان کردۆتەوەو، ناوی من ناهێنن. ئیتر با ئەوەش بوەستێت کە تا ئێستا دەیان مامۆستای تری زانکۆ و نوسەر و ڕۆژنامەنوسی کورد بابەتەکانی منیان بردوەو، بە ناوی خۆیانەوە بڵاویان کردۆتەوە.
کاتێک لە تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس یەکەم بوم و بومە یاریدەدەری توێژەر لە زانکۆ، ئەوکات ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەهێنرایە کتێبخانە. منیش جارجار بە ڕوکەش کە تەماشام دەکرد، وەک باقی ڕۆژنامەی گروپە کوردییەکانی تر زۆر لاواز بو لە ڕوی ڕەنگدانەوەی بابەتی پەروەردەی [بیری نەتەوەیی و سیاسیی و دبلۆماسی]یەوەو، سیخناخ بو بە بابەتی شەڕەجنێوی نێوان یەکێتیی و گۆڕان. لە بابەتەکانی ناوی دا دەمدی ئەم پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیزە نوسەری ڕۆژنامەی [کوردستانی نوێ] ی یەکێتیی بو و خۆی بە هاوڕێی ئیبراهیم ئەحمەد دادەناو، ئێستاش لە ناو کورد دا بە نوسەرێکی دیار ناوی دەبەن. بێگومان چەندین کتێب و توێژینەوەو بابەتی هەیەو، دەبو کەمێک ڕێزی لە ڕەنجی من بگرتبایەو، هیچ نەبێت گەر لە پەراوێزیش بوایە، با بێنوسیبایە کە بابەتی ئەو بەڵگەنامانەی لە منەوە وەرگرتوەو، ناوی منی وەک سەرچاوەی بابەتەکە بنوسیبایە. بەڵام تەنانەت لە ناوەڕۆکی بابەتەکەشی دا هیچ ئاماژەیەکیشی بۆ پەراوێزیش دانەناوە، هەتاکو ئەو ئەگەرەش دابنێین و بڵێین: ڕەنگە لە بیری چو بێت کە ناوی نوسەری سەرچاوەکە کە منم، لە پەراوێز دا، بنوسێت!
مادەم پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز لە تەمەنی باوکم دایەو، ڕیشی سپییە، شتێکی ئەوتۆی پێ ناڵێم. چونکە ئەوە پەروەردەی منە.
تەنیا دەڵێم: ئەمەی خوارەوە بابەتەکەی منە لە سایتی ئاوێنەدا کە هی دوو ساڵ و دوو مانگ پێش ئێستایە و، ئەوەش بابەتەکەی دوێنێی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیزە کە بابەتەکەی منی بردوە و، بەبێ ئەوەی ناوم ببات، بڵاوی کردۆتەوە بە ناوی خۆیەوە.
من دوو ساڵ و دوو مانگ پێش ئێستا بابەتەکە و ئەو بەڵگەنامانەم بۆ سایتی ئاوێنە ناردوەو، بڵاوکراوەتەوە. ئەگەر پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز و هەرچی پڕۆفیسۆری زانکۆ هەیە، زانیان ژمارەی فایلی ئەو بەڵگەنامانە لە ئەرشیفی نەتەوەیی بەریتانیی چەندە، ئەوا من ئامادەم لە بەردەرکی سەرا بوەستم و، ڕەمی بکرێم!
ویژدان گرنگە، تکایە ماندوێتیی من مەبەن و، بە ناوی خۆتانەوە بڵاوی مەکەنەوە!
چەند مانگێکە بابەت نوسینم کەم کردۆتەوە، بەڵام ناچارم ئەم چەند دێڕە بنوسم، چونکە ڕیشی گرتوم! حەسەن زیرەک وتەنی: [نەگبەتی سواری شانم بوە]و، هێمنی شاعیریش وتەنی: [بەردێک لەو ئاسمانە بەرببێتەوە، خول خول دەگەڕێ و، پرسیار دەکاو دەڵێ: ئەرێ لە کوێیە ماڵی مام هێمن].
یەکێتیی زۆر زوڵمیان لێ کردم لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییە پاکژەکانم و، تەنانەت [زوڵمی ترسنۆکانە] گەشتە ئەو ئاستەی کە زەوی مافی [حکومیی] کە بە هاوڕێکانم درا کە پێکەوە دامەزرابوین، بەڵام ناوی منی لێ دەرهێنراو، من بێ ماف کرام. کەچی بەشێکی میللەتەکەمان هیچ پێی نەزانی کە لە ٢٠٠١ ەوە تا ٢٠٢٣ چەندان نوسین و کتێب و توێژینەوەم بۆ خزمەتکردنی نەتەوەکەم نوسیی و، لەو پێناوەدا دەیانجار زوڵمم لێ کراو، هیچ حسابێکم بۆ زاڵمە دەسەڵاتدارە ترسنۆکەکانیش نەکرد!
گرنگە ئەو زوڵمانەی کە لە ژێر هەر دەسەڵاتێک دا لێت دەکرێ، هەمیشە بیڵێیتەوەو باسی بکەیت. بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانەی تر کە زوڵمیان لێکراوە ئەوانیش هی خۆیان بگێڕنەوە، تا دەگاتە ئەوەی کە یەکگرتوییەکی نیشتیمانیی دژی دەسەڵاتە زاڵمەکە دێتە بون. تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتدارە داگیرکەرەکانی وەک بەغدا، ئەنقەرە، تاران و دیمەشق حوکمی منیان بکردبایە، دەیانگرتم لەسەر هەڵوێست و بیروڕا نەتەوەییە پاکژەکانم، بەڵام دەستیان بۆ مافە حکومییەکانم نەدەبرد!
بەرهەمم زۆر بو بۆ نەتەوەکەم، بەڵام دەزانم کە بەشێکی بەرچاوی نەتەوەکەم بە ئایدیای تەنگەتیلەی گروپە کوردییەکان مێشکیان شۆراوەتەوەو، بەهۆی پەروەردەی گروپە کوردییەکانیشەوە ویژدان و ڕەوشت بەرانبەر بە کەسانی نەتەوەیی پاکژ، زۆر کاڵوکرچ بوەتەوە!
لێرەدا جێی نابێتەوە کە بێبەرانبەر چەندان بەرهەمم بۆ نەتەوەکەم هەبوە، بیخەمەڕو. بەڵام من هەر سەرقاڵی تێزەکەمم و، لەگەڵیشی دا بەردەوام هەدا نادام کە بەڵگەنامەی دانسقەی تر لەسەر کورد و کوردستان بدۆزمەوە.
تاکە توێژەریشم کە سێ دێڕی ئینگلیزی کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەم دۆزیوەتەوە، کە دەڵێت: سەلاحەدینی ئەیوبی کوردە!
تاکە توێژەریشم کە بەڵگەی ئینگلیزیم دۆزیوەتەوە کە ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٥٩٩ وە چەندینجار وشەی Nation یان بۆ کورد وەکو نەتەوەیەکی خاوەن چەندین حوکمڕانی خۆبەڕێوەبەر نوسیوە، کە هەمو ئەو بەڵگانە تەکانێکی گرنگ بە بون و مێژو و حوکمڕانیی دێرینی نەتەوەکەمان دەبەخشێ و، زۆر بەڵگەی تری دانسقەی چەندین بواری تری مێژوویی، کلتوریی، دبلۆماسیی و سیاسییم لەسەر کورد دۆزیوەتەوە، بە بێ ئەوەی هیچ پشتیوانێکی ماددی و مەعنەوی هەبێ! خۆزگە بەردەوام زوڵمم لێ نەدەکراو، بابەتەکانیشم نەدەبران.
بەهەرحاڵ، داوام لە بەڕێزانی بەرپرسیار لە وێبسایتەکانی ئاوێنە و دبلۆماتیک ئەوەیە کە بە ڕەوشتی ڕۆژنامەوانیی خۆیان هەستن و، ئەوانیش زوڵمم لێ نەکەن و، حەقم بۆ بگێڕنەوە!
ئەمەی خوارەوەش بابەتەکەی منە کە لە بەرواری ٩ ی ٦ ی ٢٠٢١ لەوێبسایتی ئاوێنە بڵاوم کردۆتەوەو، تا ئێستا بابەتەکە لە وێبسایتەکە ماوەو، لە خواری بابەتەکەی خۆشم، بابەتەکەی دوێنێی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز دادەنێم و، ویژدانی هەر کەس و خوێنەرێک کە هێندەی گەردێک ویژدانیان هەبێت، دەیکەمە پێوەر.
ئەمە لینکی بابەتەکەی منە لە سایتی ئاوێنە لە بەرواری ٩ ی ٦ ی ٢٠٢١:
https://www.awene.com/article?no=17437&auther=1251
ئەمەش دەقاودەقی بابەتەکەمە:
نێچیرڤان بارزانی‌و به‌ریتانیا!
به‌ریتانیا گرنگترین وڵاتی خۆراوای ئه‌وروپایه. له ڕوی سیاسییه‌وه گرنگترینیانه. له ڕوی مێژووییه‌وه خاوه‌ن یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی جیهان و خاوه‌ن به‌رفراوانترین داگیرگه‌ی به (ئینگلیز) كراوه له جیهان دا. ئه‌وه وایكردوه هه‌م زمانی جیهانیی و هه‌میش زمانی ته‌كنه‌لۆژیا بریتی بێت له زمانی ئینگلیزی.
ئێستاش هه‌ندێك له تویژه‌ران، له‌نده‌ن به داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ئابوری جیهان و داڕێژه‌ری سیاسیی جیهان ده‌زانن. چونكه له‌نده‌ن دایكی ئه‌مریكا و ئوسترالیایه و كه‌نه‌دایه.
گه‌ر ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین وڵاتی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌وروپا بێت، گه‌ر به‌ریتانیا له‌و بواره‌ش دا هاوتای ئه‌ڵمانیا نه‌بێت، ئه‌وا له ڕوی پێشكه‌وتنی تهكنهلۆژیاشهوه دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپایه.
به‌ریتانیا مێژوویه‌كی كۆنی هه‌واڵگری، بازرگانی، سیاسیی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كورد دا هه‌یه. به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه 'لە ١٧٠٠ ه‌وه'، به‌ریتانیا هه‌م تۆڕی سیخوڕی له ناو كورددا هه‌بوه‌و، هه‌م بازرگانیشی له‌گه‌ڵ كردون و، هه‌میش له جیۆستراتیژی پێگه‌ی خاكی كوردستانی كۆڵیوه‌ته‌وه.
شێخ مه‌حمود نه‌بو به هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی و بوبه هاوپه‌یمانی توركه‌كان. پاشان به‌ریتانیا ئه‌ندازیاری سایكس-پیكۆ-سازانۆف و، هه‌م ئه‌ندازیاری داننان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و، هه‌میش ئه‌ندازیاری ڕێكهوتتنامهی سێڤر و، دواتریش ئه‌ندازیارێكی به‌ندی ٦٨٨ ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بوه.
كورتوپوخت: به‌ریتانیا زیاتر له هه‌مو زلهێزه‌كانی تر، كورد ده‌ناسێت. چونكه هه‌م له ١٧٠٠ ه‌كانه‌وه سیخوڕی له ناو كورددا هه‌بوه‌و، هه‌م له‌و كاته‌شه‌وه له ڕوه‌كانی بازرگانیی و سه‌ربازیی و سیاسیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا كردون.
پوخته‌ی دیدی دبلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كان له به‌رایی سێ به‌ڵگه‌نامه‌دا تا ساڵی ١٩٨٢ ئاوایه به‌رانبه‌ر به كورد، كه من دام نابو له بابه‌تێكی تردا به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی پێوه هاوپێچ بكه‌م. به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا كه له‌سه‌ر كورد و به‌ریتانیایه، ئه‌م پوخته‌یه‌ی دیدی دبلۆماتكارهكان ده‌خه‌مه‌ڕو:
''كورده‌كان حه‌وسه‌ڵه و وزه‌یه‌كی سه‌یریان له دژایه‌تی كردنی یه‌كتردا هه‌یه، به‌جۆرێكه كه هه‌رگیز له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ماندو نابن. كورد گه‌لێكن هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان له نه‌ته‌وه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناچێت. كورده‌كان مه‌ته‌ڵێكی واقیعین: هه‌میشه له ناو خۆیاندا شه‌ڕیانه و هه‌رگیزیش له ناو ناچن. له ڕوی سیاسییه‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ئاسانیی ده‌رفه‌ت له ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ڵام پاش چه‌ندان ساڵ كه خۆیان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له ده‌ست داوه. ئینجا گله‌یی له ده‌وڵه‌تی خاوه‌نشكۆی شانشینی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن كه بۆچی ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له ده‌ست داوه. سه‌ركرده‌كانی كورد به‌رپرسیارێتیی له ده‌ستدانی ده‌رفه‌ت و هه‌ڵه مێژووییه‌كانیان ناخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، هه‌وڵه‌ده‌ن بیخه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نی تر. ئه‌وان كه ده‌رفه‌ت له ده‌ست ده‌ده‌ن، دره‌نگ به ئاگادێنه‌وه. كاتێك بهئاگادێننهوه كه ده‌مێكه ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له كیس چوه. كورده‌كان ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی زۆر كۆنی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ن كه مابنهوهو به مافه‌كانیان نه‌گه‌شتون. له‌ناو خۆیاندا بۆ گیانی یه‌كتر زۆر توندوتیژن. كورده‌كان گه‌لێكن له قۆناغی مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن تێ په‌ڕیون و، له سه‌ره‌تای قۆناغی شارنشین دان. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یره‌كانی ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌یه: ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ئاژه‌ڵی یه‌كێكیان ده‌چێته ناو له‌وه‌ڕگای ئه‌وی تریانه‌وه، چه‌ندان كه‌س له یه‌كتر بكوژن. كه‌چی له هه‌مان كات دا، هێنده‌ی ئه‌وه گرنگی به‌وه ناده‌ن كه خاكه‌كه‌یان هه‌موی بۆته موڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیان و، حوكمیان ده‌كه‌ن و، باجیان لێ ده‌سه‌نن. بنچینه‌ی یه‌كنه‌گرتوویی كورده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه: به شارنشین و خوێنده‌وار و لادێیانه‌وه، هێشتا له فۆرمی خێڵ و عه‌شایه‌ریی تێپهڕنهبون. هه‌مو ئه‌و كوردانه‌ی كه له لادێكاندا ده‌ژین و، ئه‌وانه‌شیان كه له قۆناغی شارنشین دان، هه‌ردوولایان وه‌ك یه‌ك هێشتا خۆیان له ناو گروپی خێڵ و عه‌شایه‌ر دا دهبینننهوه. ئه‌م فۆرمی خێڵ و عهشایهربونهش، خۆراك ده‌دات به یهكترخۆریی و، وا ده‌كات یه‌كڕیز و یه‌گكرتو نه‌بن''.
نێچیرڤان و یه‌كێك له هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی!
دیاره هه‌م نێچیرڤان و هه‌م سه‌ركرده‌كانی تری كورد، هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زۆریان هه‌بوه. با ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵه‌ی ستراتیژی نێچیرڤان بخه‌مه‌ڕو:-
نێچیرڤان له مانگی نۆی ٢٠١٧ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیی و ئاشتی هه‌ورامیی، ڕۆشتن ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گازونهوتیان له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئیمزا كرد. ئه‌وه له كاتێك داب‌و كه ماوه‌یه‌كی زۆر كورتی مابو بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.
نێچیرڤان-قوباد-ئاشتی وایان دانابو به‌جارێك ئه‌توانن هه‌م ئه‌مریكا-به‌ریتانیا-ئیسرائیل و، هه‌میش ڕوسیا بكه‌نه هاوپه‌یمانی ستراتیژی و هاوسه‌نگی ڕابگرن. ئه‌مه ناهوشیارییهكی دبلۆماسیی بو كه كه‌وتبونه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه.
ئه‌وان له هه‌رێمێك دا ده‌ژیان كه خاكه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیای تێدابو. له ده‌وڵه‌تێكیش دا ده‌ژیان كه خاكه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیای تێدابو. كه‌چی ڕێك كه‌وتنه هه‌ڵه ستراتیژییه‌كه‌ی شێخ مه‌حموده‌وه. ئینگلیزه‌كان دانیان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا نابو، كه‌چی شێخ مه‌حمود به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رس له هه‌ڵه‌ی ستراتیژییه‌كه‌ی شه‌ڕی شوعه‌یبه وه‌ربگرێت، دیسانه‌وه به‌نهێنیی پارهوچهكی له توركه‌كان وه‌رگرتبو كه له‌ناكاو بدات به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئینگلیزدا. به‌و ئامانجه‌ی، دواتر توركه‌كان ویلایه‌تی موسڵ ده‌خه‌نه نفوزی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه!! ئینگلیز كه به‌و كهینوبهینهیان زانی، خێرا مێجهرنۆئیلیان گۆڕی و، مێجهرسۆنیان دانا و، فه‌رمانیان به سۆن كرد، به توندوتیژی له‌گه‌ل كورده‌كان بجوڵێته‌وه، چونكه زانیاری هه‌یه كه كورده‌كان كهینوبهینیان له‌گه‌ڵ توركه‌كان دا هه‌یه.
نێچیرڤان-قوباد-ئاشتی به‌ئاشكرا ڕۆشتن و ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژییان له‌گه‌ڵ ڕوس ئیمزا كرد. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێفكرینه دبلۆماسییهیان هه‌بێت: ئایا لۆژیكییه كه ئه‌مریكا-به‌ریتانیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ت بن و گه‌ر یه‌ك كاتژمێر ده‌ستت لێ به‌رده‌ن، تورك-فارس-عه‌ره‌ب ده‌تخۆن، كه‌چی تۆ بڕۆیت كارێكی وا ستراتیژی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بكه‌یت!؟ له‌كاتێكدا مه‌له‌فی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا-به‌ریتانیا فۆكه‌سی گرنگی له‌سه‌ر نه‌وت و گاز و ئابورییه!
ئایا سعودیه و كوه‌یت كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا-به‌ریتانیان ده‌توانن كارێكی وا بكه‌نه هه‌تا 'هه‌رێمێكی شهلوپهل' كارێكی وا بكات!؟ تا ئێستا كه ئه‌ڵمانیا به‌هێزترین وڵاتی ته‌كنه‌لۆژی ئه‌وروپایه، ناتوانێت له ترسی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕیكه‌وتنی ستراتیژی گاز له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئیمزا بكات، ئه‌ی ئێوه چۆن له دبلۆماسییه‌تی جیهان وردنهبوبونهوه، خۆ قوباد تاڵه‌بانی پێشتر نوێنه‌ری هه‌رێم بو له ئه‌مریكا!
لای هه‌موان ڕونه كه پارتییه‌كان و به‌شێكی یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێن: ''باڵێكی یه‌كێتیی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا، له پێناو ئه‌وه‌ی بكرێنه باڵاده‌ستی یه‌كێتیی''.
ئه‌وه‌ی پارتییه‌كان و به‌شێكی یهكیتییهكان وتیان و ده‌یڵێن: ته‌نیا هۆكاره ناوخۆییه‌كه‌ی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر بو!
به‌ڵام پارتییه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كانی تر له ڕوه دبلۆماسییهكهی وردنابنه‌وه، چی بو ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی خۆش كرد! بۆچی ئه‌مریكا-ئه‌وروپا بێ دهنگبون له ئاست شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ی بۆچی ئیسرائیلیش بێ-ده‌نگ بو!؟
چونكه كاتێك تۆ سیقهومتمانهی هاوپه‌یمانی ستراتیژی بدۆڕێنیت یان بیخه‌یته ژێر پرسیار، ئه‌وان به هه‌نگوین ژه‌هر خواردت ده‌كه‌ن! تۆ كه ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گازونه‌وت له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئیمزا ده‌كه‌یت، چۆن حساب بۆ تۆڵه‌ی ئینگلیز ناكه‌یت!؟ ئایا تۆی هه‌رێمێكی بچكۆله كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیا له خاكه‌كه‌ت دایه، چۆن ده‌ته‌وێ هاوسه‌نگی هه‌ردو به‌ره‌ی دژ به یه‌كی ئه‌مریكا و، ڕوسیا، به ڕیكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان ڕابگریت!؟ ئه‌گه‌ر وابوایه: توركیا و سعودیه و ئه‌ڵمانیاش ده‌یانتوانی وا بكه‌ن!
ئایا كێن ئه‌و راوێژكارانه‌ی كه مامۆستای دبلۆماسیی سه‌ركرده‌كانی كوردن و ئه‌م كارانه‌یان پێ ده‌كه‌ن. مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بوه پێشنیاری ڕێكه‌وتنی ستراتیژی گازونه‌وتی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ نێچیرڤان كردوه! به‌ڕاستی به‌و پێشنیاره‌ی دا دیاره كه مه‌لا به‌ختیار له كایه‌ی دبلۆماسیی دا له چه‌رچڵ و كیسنجه‌ر و قاسملو، زیره‌كتره!!!
ئه‌وه‌ی ئێستا نێچیرڤان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌یكات: هێڵه ڕاسته‌كه‌ی دبلۆماسییهته، سكه ڕاسته‌كه‌ی دبلۆماسییهته.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته دبلۆماسییه‌تێكی ستراتیژی تۆكمه له‌گه‌ڵ 'ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سعودیه' و به‌نهێنیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بنیاد بنێن.
كاتێك ده‌ڵێم: دبلۆماسییه‌تی ستراتیژی، واته: هه‌مو هه‌نگاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه به ڕێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن، نه‌ك ته‌نیا به كۆبونه‌وه‌و وێنه‌گرتن!
گرنگه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم چاكسازی گشتگیرییان تێدا بكرێ و، هه‌ر بۆ كوڕ و كچی به‌رپرسه‌كان ته‌رخان نه‌كرێن. هیچ نه‌بێت كورد سه‌دان كادری به‌توانا و پڕ وزه‌ی هه‌یه. هونه‌ری دبلۆماسییه‌ت كادیری به‌توانا و زانینی ده‌وێت. كه‌سانێكی شاره‌زای بواری مێژوو-سیاسیی و ئابوری ده‌وێت. دبلۆماسییه‌ت پرسێكی خێڵه‌كیی نییه كه ته‌نیا كوڕ و كچی به‌رپرسه‌كانی تێ بئاخنرێت! باڵوێزخانه‌كانی سعودیه، باكوروباشوری سودان و كۆریا كه‌سانی پسپۆڕی بۆ هه‌مو مه‌له‌فه‌كان تێدایه، ئایا بۆچی ده‌بێت كورد له هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا دواكهوتوانهتر بجوڵێته‌وه!؟
گرنگه كورد له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌نگاوی ستراتیژی له ڕوه‌كانی سیاسیی، ئابوری و دبلۆماسیی بنێت. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه: تێفكرینی پسپۆڕانی به‌ریتانیی به گرنگ بزانرێت بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتگیری كارگێڕی و ئابوری له هه‌رێم دا و، بۆ چۆنیه‌تی حوكمڕانی هه‌رێم!
هه‌ره گرنگترینیش ئه‌وه‌یه: به‌رهه‌می دبلۆماسییه‌تی هه‌رێم ته‌نیا بۆ شاری هه‌ولێر ته‌رخان نه‌كرێت، به‌ڵكو سلێمانیی و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكیش له ناو كه‌یسی دبلۆماسییه‌تی هه‌رێم دا، هێنده‌ی پێگه‌كانیان، به ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانیی ده‌ره‌وه، ببهسرێنهوهو، به‌رهه‌می پشكی دبلۆماسییه‌تی هه‌رێم پشكی بوژانه‌وه‌شی به‌ری سلێمانیی و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكیش بكه‌وێت!
شه‌ریف عه‌لی: خوێندكاری دكتۆرایە له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.
-----
ئەمەی خوارەوەش لینک و بابەتەکەی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیزە کە دوێنێ لە دبلۆماتیک و ئاوێنە بڵاوی کردۆتەوە.
لینکی بابەتەکەی دوێنێی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز لە وێبسایتی دبلۆماتیک ئەمەیە:-
https://diplomaticmagazine.net/detail/20641?fbclid=IwAR1xJ-veIJsOAQDFa0jJd7EBwyOwZHBieOY2n2g4cJEqw63ItSL0N2l1uho
لینکی بابەتەکەی دوێنێی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز لە وێبسایتی ئاوێنە ئەمەیە:-
https://www.awene.com/article?no=20540&auther=1443
بابەتەکەی دوێنێی پڕۆفیسۆر دکتۆر حوسێن محمد عەزیز کە لە بابەتەکەی دوو ساڵ و دوو مانگی پێش ئێستای منی بردوە، ئەمەیە:
کورد و دوو بەڵگەنامەی گرنگی حاشاهەڵنەگر
د. حسێن محەمەد عەزیز
1. پوخته‌ی دیدی سێ دیپلۆماتكاری بریتانیی به‌رانبه‌ر به كورد
كورده‌كان حه‌وسه‌ڵه و وزه‌یه‌كی سه‌یریان، له دژایه‌تیكردنی یه‌كتردا هه‌یه، به جۆرێكه، هه‌رگیز له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ماندوونابن. كورد گه‌لێكن، هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان، له نه‌ته‌وه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناچێت. كورده‌كان مه‌ته‌ڵێكی واقیعین: هه‌میشه له‌ناوخۆیاندا شه‌ڕیانه و هه‌رگیزیش له‌ناوناچن.
له ڕوی ڕامیارییه‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ئاسانی، ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن. به‌ڵام پاش چه‌ندین ساڵ، كه خۆیان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه. ئینجا گلله‌یی له ده‌وڵه‌تی خاوه‌نشكۆی شانشینی بریتانیا ده‌كه‌ن، كه بۆچی ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه. سه‌ركرده‌كانی كورد به‌رپرسیارێتی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ت و هه‌له مێژووییه‌كانیان، ناخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و هه‌وڵده‌ده‌ن، بیخه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نی تر. ئه‌وان كه ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن، دره‌نگ به‌ئاگادێنه‌وه. كاتێك به‌ئاگادێنه‌وه، ده‌مێكه ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌كیسچووه.
كورده‌كان ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی زۆر كۆنی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ن، كه مابنه‌وه و به مافه‌كانیان نەگەیشتبن. له‌ناوخۆیاندا بۆ گیانی یه‌كتر زۆر توندوتیژن. كورده‌كان گه‌لێكن له قۆناغی مه‌ڕله‌وه‌ڕاندن تێپه‌ڕیوون و له سه‌ره‌تای قۆناغی شارنشین دان.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یره‌كانی ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌یه: ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كاتێ ئاژه‌ڵی یه‌كێكیان ده‌چێته ناو لهوهڕگەی ئه‌وی تریانه‌وه، چه‌ندین كه‌س له یه‌كتر بكوژن. كه‌چی له هه‌مان كاتدا، هێنده‌ی ئه‌وه بایەخ به‌وه ناده‌ن، كه خاكه‌كه‌یان هه‌مووی بووەته موڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیان، فەرمانڕەواییاندهكهن و باجیان لێ ده‌سه‌نن!
بنچینه‌ی یه‌كنه‌گرتوویی كورده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه: به شارنشین و خوێنده‌وار و لادێیانه‌وه، هێشتا له شێوەی خێڵ و خێڵەکی تێپه‌ڕنه‌بوون. هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی، كه له لادێكاندا ده‌ژین و ئه‌وانه‌شیان، كه له قۆناغی شارنشین دان، هه‌ردوولایان وه‌ك یه‌ك، هێشتا خۆیان له‌ناو گروپی خێڵ و هۆزدا ده‌بیننه‌وه. ئه‌م شێوەی خێڵ و هۆزبوونهش، خۆراك به یه‌كدی خۆریی ده‌دا و وا ده‌كات، یه‌كڕیز و یه‌گكرتوو نه‌بن.