په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر سێ ناونیشانی (سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بۆ له‌نده‌ن و خۆپیشاندان)، له‌گه‌ڵ (بافڵ و مامۆستا غهدرلێكراوهكانی زانكۆی سلێمانی) و، (تا ده‌گات به سه‌ردانی لاهور بۆ ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم)، په‌یوه‌ندییه‌كی گرێدراوه له ڕووه‌كانی ململانێ، گه‌نده‌ڵیی و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
-
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور و خۆپیشاندان!
به‌و پێیه‌ی پسپۆڕیم له‌سه‌ر «دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانی»یه. شاره‌زایی و زانیاری وردم له‌سه‌ر «ستراتیژی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به عێراق» هه‌یه.
به‌پێی به‌دواداچونی ورد و چڕم بۆ زانینی ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به عێراق، به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌م به ده‌سته‌وه‌یه، كه: سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به عێراق ته‌ركیزی له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كییه:-
یه‌كه‌م:-دڵنیایی له سه‌قامگیریی سیاسیی له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان دا و، ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌كردنی هه‌ژمونی ڕوسیا و چین له ناویان دا!
دووه‌م:-دڵنیایی له به‌ده‌ستهێنانی به‌رده‌وامیی بازرگانی نه‌وت و (له داهاتوش دا گاز).
سێیه‌م:-گه‌شه‌پێدانی بازرگانی گشتیی له نێوان به‌ریتانیا و عێراق.
به‌پێی به‌دواداچونی ورد و هه‌بونی به‌ڵگه له‌لام، شتێك نییه له سیاسه‌تی به‌ریتانیا له سوربونیان له‌سه‌ر «دیموكراسیی له عێراق» دا، به‌ڵكو ته‌ركیزی ته‌واویان له‌سه‌ر «سه‌قامگیری»یه. له ڕێی سه‌قاگیری عێراق و هه‌رێمه‌وه، كارده‌كه‌ن هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتیی و بازرگانییه گشتییه‌كانیان چنگ بخه‌ن و، هه‌میش ڕێ بگرن له فراژوبونی هه‌ژمونی ڕوسیا و چین بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
گرنگە ھەمیشە ئه‌وه‌مان له یاد بێت كه دروستكه‌ری عێراق: به‌ریتانیایه. هه‌روه‌ها، داڕێژه‌ری سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به عێراق له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش دا، زۆربه‌ی جار هه‌ر به‌ریتانیایه! چونكه له سیاسه‌تی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌ر به‌ریتانیا خاوه‌نی عێراقه. هه‌روه‌ك چۆن فه‌ره‌نسا هه‌ر به خاوه‌نی لیبیا ده‌زانرێت! واته: پاشخانی مێژوویی ڕۆڵی هه‌یه!
له ڕوی دبلۆماسییه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور، نه‌ك هه‌ر «گرنگ!»، بگره «زۆر» گرنگ بو! چونكه «ته‌وقیتی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور» به نیسبه‌ت به‌ریتانیاوه «زۆر گرنگ» بو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م:-به‌ریتانیا دركی كردوه به‌وه‌ی زۆنی پارتیی (سه‌قامگیرترین زۆن)ه له عێراق دا.
دووه‌م:-به‌ریتانیا به وردی ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبیی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، دروستكراوی ئێرانن. یه‌كێتییش هه‌م سه‌ر به به‌ریتانیا و هه‌میش سه‌ر به ئێرانه. ئه‌ڵبه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌م لایه كه بافڵ دژی ئێران زانیاری داوه!!!!! به‌ڵام به‌ریتانیا به‌وه ده‌زانێت كه ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی زیاتر به‌لای ئێران دا ده‌كشێت. ئه‌مه بۆ به‌ریتانیا ته‌ركیزی له‌سه‌ر داده‌نرێت! بۆیه به‌ریتانیا له ئێستادا لای به‌لای پارتیی دا زیاتر ده‌كاته‌وه! چونكه به‌ره‌ی ئێران نزیكن له ڕوسیا و چینه‌وه. هیچ هێزێكی دنیاش هێنده‌ی به‌ریتانیا دژی ڕوسیا نییه!
سێیه‌م:- به‌ریتانیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ستراتیژ دا بازرگانیی نه‌ك هه‌ر نه‌وتیی، بگره بازرگانیی گازیی و، بازرگانی گشتیی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم په‌ره پێ بدات. به مه‌رجێك هێزی جێ متمانه‌ی خۆی تێدا یه‌كلابكاته‌وه! به‌ریتانیا ده‌زانێت پارتیی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هه‌یه، به‌هۆی جه‌مسه‌ربه‌ندی جیهانییه‌وه كه له پاش شه‌ڕه‌كه‌ی ڕوسیا و ئۆكرانیا هاتۆته‌بون، ئه‌وه له سودی نزیكبونه‌وه‌ی پارتیی و به‌ریتانیایه.
-
هه‌ربۆیه‌ش، له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور دا، بۆ یه‌كه‌مجارە كه سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستێكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لای سێ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیاوه پێشوازی لێ بكرێت، لای سه‌رۆك وه‌زیری ئێستایان (بۆریس جۆنسن) و، لای دوو سه‌رۆك وه‌زیری پێشویان. ئیتر با یه‌كه به یه‌كه‌ی وه‌زیره گرنگهكانیشیان بوه‌ستێت. ئه‌وه‌ش به‌هۆی سێ هۆكاره‌وه بو:-
یه‌كه‌م:- ئینگلیزەکان دەیانەوێت وه‌ك پڕوپاگه‌نده و ته‌كتیك دژی ڕوس به‌كاری بهێنن له پرسی گازی سروشتی، وەک بەدیلی گازی سروشتی ڕوسیا.
دووه‌م:-ئاماژه پیشانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی بده‌ن گه‌ر ئه‌وان به‌ته‌واوی كار بۆ هه‌ژمونی ڕوسیا له عێراق بكه‌ن، ئه‌وا به‌ریتانیا ئۆپشنی تری هه‌یه و كار له‌گه‌ڵ پارتیی ده‌كات و به‌هێزی ده‌كات.
سێیه‌م:-له ڕوی ستراتیژییه‌وه به‌ریتانیا بیر له پرۆژه‌ی گاز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه. به مه‌رجێك هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕووه‌وه، ته‌ندروست بێت!!!
-
خۆپیشاندان دژی مه‌سرور
خۆپیشاندان له دژی هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی یه‌كێتیی و پارتیی، تا ده‌گات به پلەدارەکانی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری و هه‌مو ئه‌و حیزبه گه‌نده‌ڵانه‌ی به‌شداری ستهمكاریهت بون له كوردستان دا، فه‌رزه. به‌مه‌رجێك چالاكوانان ڕێ نه‌ده‌ن پرۆكسییه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری و پاراستن و په‌كه‌كه و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری خۆیان بخزێننه ناویانه‌وه‌و، خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه ململانێی حیزبیی و، بۆ قازانجی حیزبیی، ئاڕاسته‌ی بكه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی له‌نده‌ن، به‌شێكیان، گه‌نجانی چینی هه‌ژار و زهجردیتوی كوردستان بون، كه ده‌یان قوڕبه‌سه‌ریی و ئازار و نه‌هامه‌تیان به‌سه‌ردا هاتوه. حه‌قی خۆیانه به‌رانبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم خۆپیشاندان بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ندێكیان ئاڕاسته‌ی ده‌زگای زانیاری و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری بون. كه مه‌ترسیم ئه‌وه‌یه: له داهاتودا هه‌ر خۆپیشاندانێك له دیاسپۆرا له دژی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی، بكرێت، ئه‌وا ده‌زگای پاراستن له ڕێگه‌ی كه‌سانی سه‌ر به خۆیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاڕاسته‌ی بكات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هه‌ندێك دروشمی ناو خۆپیشاندانه‌كه، به قازانجی چالاكوانان و چینی بێلایه‌نی دژه پارتیی و یه‌كێتیی نه‌بو. بۆ نمونه: دروشمی نوسراو هه‌بو: ''نه‌خێر بۆ فرۆشتنی گازی هه‌رێم به ئه‌وروپا!''. ئێ ئه‌م دروشمه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ریش خزاندبێتیانه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، ده‌زگای پاراستن به قازانجی خۆی به‌كاری دێنێت. ده‌زگای پاراستن ده‌ڕوات ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیی ده‌كات و ده‌ڵێت: ''ئه‌م دروشمانه‌ی خۆپیشانده‌ران كه ڤیدۆ و وێنه‌ی هه‌یه ته‌بایه له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌كانی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵ كه دژی فرۆشتنی گازی سروشتین به ئه‌وروپا و پڕوپاگه‌نده‌ن بۆ به‌ره‌ی ئێران-ڕوس''. ھەروەھا ئەمە به قازانجی ژیانی چالاكوانانیش نییه له به‌ریتانیا!! چونكه به‌ریتانیا زۆر ڕقی له ڕوسه!
واته: چالاكوانان له داهاتودا پێویسته ورد بن و بزانن: چ هوتافێك ده‌ده‌ن و، چ دروشمێكیش ده‌نوسن! ئه‌گه‌رنا: به قازانجی به‌ره‌ی ئازادی و دژه ستهمكارییهتی پارتیی و یه‌كێتیی، ناشكێته‌وه!
-
بافڵ و مامۆستا غهدرلێكراوهكانی زانكۆی سلێمانی!
بافڵ زۆر دروشمی داوه، كه: یه‌كێتیی به‌هێز ده‌كاته‌وه! به‌ڵام كه‌سێك نییه لێی بپرسێت: ئایا تۆ به‌م كار و ڕه‌فتارانه‌ت یه‌كێتیی لاوازتر ناكه‌یت!؟
كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ده‌ڵێن: یه‌كێتیی دژی ناردن و فرۆشتنی گازه!
قوباد له یۆنانه‌وه وتی: گاز ده‌نێرین و ده‌یفرۆشین!
ڕاسته سیاسه‌تی هه‌ر حیزبێك، سه‌رۆكی تیمی حكومییه‌كه‌ی لێی به‌رپرسه كه قوباده. واته: سیاسه‌تی یه‌كێتیی بریتییه له فرۆشتنی گازی هه‌رێم به ئه‌وروپا!
به‌و مانایه‌ی: یه‌كێتیی دوو فاقانه سیاسه‌ت ده‌كات، هه‌مویان لهلایهكن وه‌ك پڕوپاگه‌نده، قوبادیش لهلایهكه وه‌ك حه‌قیقه‌ت!
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی بیه‌وێت چاو به‌ست له ئێران بكات، ئایا له داهاتودا بۆی ئه‌چێته‌سه‌ر!؟ ئه‌ی بۆچی ڕاست و ڕه‌وان ناڵێت: به‌ڵێ له‌گه‌ڵ پارتیی هاوڕاین كه گازی هه‌رێم ده‌فرۆشین! واته: ئایا ئه‌یه‌وێت یاری به ئێران بكات!؟
پێموایه: یه‌كێتیی له‌م دوو فاقیه‌ت بونه‌ی دا، له داهاتودا، یا ئێران، یان به‌ریتانیا، ده‌كاته (نادۆست!!)ی خۆی!
-
بافڵ و یه‌كێتیی ملیۆنان دۆلار بۆ فستیڤاڵی عه‌شیره‌ته به حیزبیی كراوه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته به‌ڕێزانه ده‌ناسم و دڵنیام كه یه‌كێتیی نین! به‌ڵام هه‌ندێك زروف هه‌یه یاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆ بیست سه‌رۆك عه‌شیره‌ت كه زۆرینه‌شیان یه‌كێتیی نین، ملیۆنان دۆلار سه‌رف بكرێت، به كام لۆژیك چوار سه‌د و په‌نجا مامۆستای زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌یته نه‌یاری خۆت!؟
گریمان یه‌كێتیی توانی له ڕێی به‌رژه‌وه‌ندی تره‌وه سه‌د له‌و مامۆستایانه له بازنه‌ی یه‌كێتیی دا بهێڵێته‌وه، ئه‌ی خۆ زۆرینه‌یان ئه‌و غه‌دره‌ی یه‌كێتییان له یاد ناچێت كه بێ-ماف كراون!
مامۆستاكانی زانكۆ دوو چینن!
چینی «قبوڵ خاس حیزبیی» كه زۆرینه‌یان خانوی سی ده‌فته‌ری و زه‌وی حه‌وت دهفتهرییان پێ دراوه‌و، له‌سه‌ر پاره ده‌نون و، ئاشکرایە شههادهكانیشیان قبول خاس حیزبین و، ئاستی تواناشیان لای خه‌ڵك ڕونه!
چینێكیشیان به ماندوبونی خۆیان پێگه‌شتون و، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه زه‌ڕبی سفر كراون و، له مافه‌كانیان بێبه‌شن و، موچه‌كانیشیان به‌شی كرێ خانوی سلێمانیی و پاره‌ی كاره‌با و نه‌وتیان ناكات! واته: به مه‌مره و مه‌ژی، ئه‌ژین!
ئه‌م مامۆستا بێ-مافانه، كاتێك داوای مافی خۆیان كرد، خه‌ڵك هه‌بو ده‌یوت: بۆچی خۆپیشاندانیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی كردوه!؟
به‌ڵام ئه‌و جۆره خه‌ڵكه هێنده هوشیاریان نه‌بو: بپرسن بۆچی هاوڕێكانی ئه‌و مامۆستایانه خانوی سی ده‌فته‌ری و زه‌وی حه‌وت ده‌فته‌ریان پێ دراوه، كه‌چی ئه‌مان زه‌ڕبی سفر كراون! كه‌وابو ئه‌مان له به‌ره‌ی میلله‌ت دابون، بۆیه جیاكاری كراوه‌و چه‌وسێنراونه‌ته‌وه!
-
بۆچی بۆ چینێك ئاسایی و یاساییه خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندن. بۆ چینێكیش ئاسایی و یاساییه خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ داوای موچه. ئه‌ی بۆچی بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ كه یه‌كێتیی غه‌دری لێ كردون ئاسایی و یاسایی نییه كه داوای مافی خۆیان بكه‌ن، له‌كاتێكدا هاوڕێكانیان خانوی سی ده‌فته‌ری و حه‌وت ده‌فته‌ریان پێ دراوه!؟
بۆچی بۆ ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو ئاسایی و یاسایی بێت خۆپیشاندان، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستای غه‌درلێكراو ئاسایی و یاسایی نه‌بێت! خۆ هه‌ردولایان داوای مافی ئاسایی و یاسایی خۆیان ده‌كه‌ن!؟ خۆ عه‌یب نییه!
ئایا بافڵ هوشیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه و تێ ده‌گات له‌وه‌ی: گه‌ر بیه‌وێت یه‌كێتیی كه‌مێك باری ڕاست ببێته‌وه، ئه‌وا سلێمانی سه‌نگی مه‌حه‌كه. له ناو سلێمانییش دا: زانكۆی سلێمانیی كلیله‌كه‌یه!
نه‌وشیروان مسته‌فا له ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ له زانكۆی سلێمانییه‌وه هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ڕێكخستنی له كۆمیته‌ی یه‌كێتیی دا و، دروشمه‌كانی باڵی ڕیفۆرمی بڵاوده‌كرده‌وه. چونكه ده‌یزانی بۆ ئه‌وه‌ی له سلێمانیی دا كاریگه‌ر بیت، ده‌بێت له زانكۆی سلێمانییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌یت، به‌تایبه‌ت له ناو ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له ڕوی زانستییه‌وه به توانان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌هێزه.
بافڵ نزیك به دوو ساڵ لهمهوپێش نوێنه‌رانی ئه‌و مامۆستا غهدرلێكراوانهی زانكۆی سلێمانی دیوه‌و به‌ڵێنی پشتیوانیی و چاره‌سه‌ركردنی غه‌دره‌كه‌ی پێ داون. مه‌گه‌ر خۆی بزانێت كه به‌ڵێنه‌كه‌ی به كوێ گه‌شت! له‌كاتێكدا گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت به پێنج ده‌قه چاره‌سه‌ری بكات. ڕونه ٨٢ دۆنم موڵكی زه‌وی زانكۆی سلێمانی دراوه به كۆمپانیا. ئێ خۆ بافڵ ده‌توانێ چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند بدۆزێته‌وه‌و له شوێنێكی تری زەوی سلێمانی، قه‌ره‌بوی ئه‌و مامۆستا زوڵملێكراوانه، بكاته‌وه.
ئایا یه‌كێتیی كه غه‌در له‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌كات كه به توانای خۆیان پێگه‌شتون، تۆ بڵێی به‌شێك له‌و مامۆستایانه ئه‌و غه‌دره‌یان لهبیربچێتهوهو هیچ كاریگه‌ری و تۆڵه‌یان نه‌بێت!؟ تۆڵه هه‌ر به شه‌ڕه تفه‌نگ نییه!
پێموایه: ''گه‌ر مرۆڤ به‌رگری له مافه یاسایی و سروشتییه‌كانی خۆی نه‌كات. دواتر وای لێ دێت ناشتوانێت به‌رگری له كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی خۆشی بكات!''.
-
بۆیه بێگومان، چینه نه‌ترسه‌كه‌ی ئه‌و مامۆستا غهدرلێكراوانه، هه‌رگیز ئه‌و غه‌دره‌ی یه‌كێتیی له یاد ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی و بافڵ به ملیۆنان دۆلار بۆ به‌حیزبیكردنی عه‌شیره‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن و، له به‌ها پیرۆزه‌كانی عه‌شایه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردهواری دایان ده‌ماڵن، كه‌چی غه‌در له مامۆستا به‌تواناكانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ن. به‌ڕاستی به‌مه ده‌وترێت: سیاسه‌ت و ستراتیژی زانایانه و ته‌ندروست!!!!!
-
سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی لاهور زۆر پرسیارم به‌رده‌وام لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند خزم و دۆستێكی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانه‌وه!
جارێ ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: لاهور ئهتهكێتیی قسه‌كردنی زۆر ناپه‌سه‌نده. بۆ نمونه: له ناوچه‌ی پشده‌ر گوێم لێ بو ده‌یوت: ''گووم كرده ئه‌م وه‌زعه''.
به‌ڕاستی من شه‌رم ده‌كه‌م كه بۆیه‌كه‌مجاره ڕسته‌یه‌كی وا نه‌شیاو له بابه‌تێكم دا به‌كاردێنم. لاهور ده‌بێت هوشیار ببێته‌وه. گه‌ر ده‌یه‌وێت ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی قورس، ده‌بێت خۆی بە دور بگرێت کە وشه‌ی نه‌شیاو به‌كاربێنێت. چونكه سه‌ركرده، جیاوازه له لایڤچیی و فهیسبوكهوان!
پێشتریش، ده‌زگای پاراستن له ڕێی كهرهستهیهكییهوه ته‌نزی له لاهور ده‌دا و ڤیدیۆی بڵاوده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت: ''ئه‌لو، یا شێخ، خۆتی!''. مرۆڤ گه‌ر بیه‌وێت سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌نگین بێت، چۆن به سانایی ئه‌م شتانه‌ی به‌سه‌ر دێت و، خۆشی ئه‌و رستانه ده‌رده‌بڕێت.
زیاتر له‌وانه‌ش، لاهور له به‌یاننامه‌ی پێرێی دا كه سه‌ردانی ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانیی كردوه له كه‌ركوك، نوسیویه‌تی: ''كه‌ركوكمان له كاولبون پاراست!''.
ئایا لاهور چه‌ند كتێبی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و مێژووی دبلۆماسییه‌ت خوێندۆته‌وه!؟
وادیاره لاهور حه‌شدی شه‌عبی به‌راورد ده‌كات به ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگیی ڕوسیا! له‌كاتێكدا سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆیان نه‌بو فڕۆكه هه‌ڵبسێنن و، ڕێكه‌وتنی یه‌كێتیی بۆ پێدانی كه‌ركوك-خانه‌قین به حه‌شد-پاسداران، چه‌ندین ڕۆژ پێش شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر كرابو. مێژووش خاڵه‌كانی ڕیكه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات! خۆ به فه‌یسبوك ئه‌و حه‌قیقه‌تانه ناگۆڕدرێت!
ئایا لاهور ده‌زانێت: بۆچی كۆشكی سپی ناوی لێ نراوه: «كۆشكی سپی»!؟ ئایا ئه‌زانێت كێ سوتاندی، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر سه‌ربه‌خۆییان ده‌ویست!؟ دواتریش بونه زلهێزترینی جیهان!
ئایا لاهور ده‌زانێت چه‌ند ملیۆن ژنی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ڕوس، سك‌پڕ كران. به‌ڵام ئه‌ڵمانه‌كان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر كۆڵیان نه‌دا و، عاقیبه‌تیش دیواری به‌رلینیان ڕوخاند و، یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیش «کە داگیرکا‌ر بو» داڕوخا كه خاوه‌ن به‌هێزترین سوپای جیهان و هه‌زاران كڵاوه‌ی ئه‌تۆم بو!
ئایا لاهور ده‌زانێت شۆڕشی جه‌زائیر چه‌ند ملیۆن شه‌هیدی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به فیدا كرد!؟
ئایا لاهور ئه‌زانێت جوڵانه‌وه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك دژی یۆنان و ئینگلیز چه‌ند ملیۆن كوژراویان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ!؟
ئایا لاهور ده‌زانێت كه ڕوسه‌كان چه‌ند ملیۆن قوربانیان له شاره‌كانی ستالینگراد و لینینگراد به‌خشی بۆ پاراستنی یه‌كێتیی و سه‌ربه‌خۆیی ڕوسیا!؟
ئایا لاهور ده‌زانێت ناوچه‌كانی كینگس كۆلێج و گۆڵدسمیس كۆلێژی زانكۆی له‌نده‌ن له له‌نده‌ن به بۆمبارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌ڵمانیای هیتله‌ر خاپوركران و ئینگلیز چه‌ند ملیۆن قوربانیان دا، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان ته‌سلیم نه‌بون و سه‌ربه‌خۆیی ئینگلاندیان له داگیركاریی پاراست!
ده‌یان نمونه‌ی تر بۆ لاهور دێنمه‌وه كه هه‌م سه‌ربه‌خۆیی و، هه‌میش پاراستنی سەربەخۆیی، هه‌روا ئاسان نییه و سه‌ركرده‌ی خۆی ده‌وێت. نه‌ك ئه‌وه‌ی گوتاری داگیركه‌ر بڵاوبكهیتهوهو بڵێیت: بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هید نه‌بین و كاول نه‌بین، با ته‌سلیمی كه‌ین!
نیشتیمانپه‌روه‌ریی و فیداكاری سه‌ركرده‌ی خۆی هه‌یه. ئه‌وه نیشتیمانپه‌روه‌ریی نییه كه هه‌زاران دۆنم زه‌وی و سه‌دان تاقمه مۆنیكا و ملیۆنان دۆلاری سامانی خه‌لك له مامه‌وه بۆ كوڕ و برازاكانی بمێنێته‌وه!
«سەرکردەی سیاسیی» بریتی نیه له (له‌شفرۆش) كه هه‌ركاتێك پاره‌ی پێویست بێ، كۆششی شه‌رافه‌تمه‌ندانه نه‌كات و، له‌شی بفرۆشێت له پێناو سه‌د دۆلار.
سه‌ركرده‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر خۆی و ملیۆنان ده‌كاته قوربانی له پێناو بستێك خاكی نیشتیمان. لاهور به‌ختی هه‌یه كه كورد له‌وكاته‌دا مه‌سعود و نێچیرڤان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. گه‌ر كورد كه‌مال ئهتاتوركێكی ببوایه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری و ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه له به‌غدا پشتیوانی حه‌شد-پاسداران بون، هه‌مویانی ده‌سوتاند!
-
هه‌ڵسه‌نگاندنی من بۆ لاهور ئه‌وه‌یه: پێش هه‌ر هه‌نگاوێك داوای لێبوردن لهگهندهڵییهكانی پێش‌ویی و كاره نانهتهوهییهكانی بكات.
ئینجا بیر له‌وه بكاته‌وه، چۆن ده‌توانێت هه‌نگاو بنێت كه جیاواز بێت له ئێستای یه‌كێتیی! چونكه یه‌كێتیی موڵكی بافڵ، دواتر قوباد، ئینجا شانازه. یه‌كێتیی ئه‌یه‌وێت (كات) به لاهور بكوژێت.
واقیع ئه‌وه‌یه: هه‌تا بافل و قوباد هه‌بن، ئه‌سته‌مه لاهور بكرێته نه‌فه‌ری یه‌كه‌می یه‌كێتیی. دواتریش كوڕه‌كانی بافڵ و قوباد دێنه حوكم. كه پێشبینی ستراتیژییم ئه‌وه‌یه: یه‌كێتیی ناگاته ئه‌و سه‌رده‌مه!
له پشده‌ر، دێڕێك له قسه‌كانی لاهور ڕاست بو، كه وتی: ''خه‌باتی په‌رله‌مانیی له كوردستان، به‌سه‌رچوه. چونكه له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه له كوردستان دا، گۆڕانكاریی ناكرێت''.
به‌ڵام لاهور پێویسته بزانێت كه له كوردستان دوو ڕژێم هه‌یه:
ڕژێمی پارتیی.
ڕژێمی یه‌كیتیی.
هه‌رگیز نه ئازادیخوازان و نه لاهوریش ناتوانن ئه‌و دوو ڕژێمه به یه‌كه‌وه بخه‌ن. چونكه ئه‌و دوو ڕژێمه جیۆپۆله‌تیك و ده‌سه‌لات و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له یه‌كتر جیاوازن.
پێموایه: ئاسانترین هه‌نگاو بۆ ڕوخانی ئه‌و دوو ڕژێمه، پێویسته له ڕوخانی ڕژێمی یه‌كێتییه‌وه ده‌ست پێ بكات. چونكه جیۆپۆله‌تیكی ده‌سه‌لاتی یه‌كێتیی ئاسانتره بۆ ڕوخاندن. ئینجا دواتر هی پارتیی!
جیۆپۆله‌تیكی پارتیی به چوار ده‌وله‌ت ده‌وره‌دراوه: توركیا+سوریا+ئێران+عێراق و، ئینجا زۆنی یه‌كێتیی.
مام جه‌لال كاتێك پاسداری ده‌هێنا بۆ ڕوخاندنی پارتیی. پارتی‌یش توركیای ده‌هێنا. كاتێك مام جه‌لال توركیاشی ده‌كرده خۆی و ده‌یدا له په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر له پارتیی بگرێت. پارتیی سوپای به‌عسی ئه‌هێنا.
واته: ڕوخانی ده‌سه‌لاتی پارتیی، هه‌م له ڕوی جیۆپۆلهتیكیی و، هه‌م له ڕوی ڕێكخراوه‌یی و مه‌ركه‌زی بونی ده‌سه‌لاتی پارتییه‌وه، قورستره له هی یه‌كێتیی.
-
بۆیه بیركردنه‌وه له ڕوخاندنی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته پێكه‌وه، ته‌نانه‌ت به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریش بێ، هه‌ر ئه‌سته‌مه.
نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر له لاهور كاریگه‌رتر و خوێنده‌وارتر و جه‌ماوه‌ریشی له دهۆك تا خانه‌قین هه‌بو. زۆریش هه‌وڵی ده‌دا ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ڕێك بخات. به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بو كه ئه‌م دوو ڕژێمه له ڕوی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه پێكه‌وه زۆر جیاوازن و ئه‌سته‌مه پێكه‌وه له ناوخۆدا به یه‌كجار بڕوخێنرێن. پێشموایه: گه‌ر نه‌وشیروان ئه‌وكاته ئه‌م فاكته‌ی بۆ دهربكهوتبایه، سه‌ره‌تا ئهیتوانیی یه‌كێتیی به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بڕوخێنێت. ئینجا دواتر پارتیی. چونكه خه‌ڵكی دهۆك و هه‌ولێر ئیلهام له خه‌ڵكی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-گه‌رمیان وه‌رده‌گرن له ڕوخاندنی یه‌كێتیی دا.
-
لاهور ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات. ده‌توانێت داوای لێبوردن له پاشخانی بكات و، خۆی یه‌كلابكاته‌وه‌و، ئامانجی سه‌ره‌تای ڕون بێت و ببێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕاپه‌ڕین له ناوچه‌كانی یه‌كێتیی دا. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه كه‌مێك سه‌رئێشه بۆ یه‌كێتیی دروست بكات هه‌تا وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح پۆستێكی تێ دەگرن، ئه‌وه لای جه‌ماوه‌ر ئه‌بێته (به‌رهه‌م ساڵحی دووه‌م). ڕاستە بەرھەم سالح خوێندەوارە. بەڵام کەسێتیی ئێستای لەگەل کەسێتیی ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠١٠ ی لای خەڵک ھێندەی ئاسمان تا زەوی، ھاتۆتە خوارەوە. چونکە بەکردەوە خۆی بۆ خەڵک سەلماند کە کێیە!
-
پێشموایه: ڕه‌خنه‌گرتن و ناڕه‌زایی له زۆنی سه‌وزه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی: بێ-سوده. هه‌روه‌ك چۆن ڕه‌خنه‌گرتن و ناڕه‌زایی له زۆنی زه‌رده‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی: بێ-سوده.
با بۆ مێژوو ئه‌م دێڕه‌م بمێنێت: ''گه‌ر ده‌یان ساڵی تریش ڕوناكبیره بێلایه‌نه‌كان و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه پێكه‌وه له ڕۆژێكدا پارتیی و یه‌كێتیی ده‌ڕوخێنن، ئه‌وا (به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وت)ی نابێت و هیچ به هیچ ناكه‌ن''.
گه‌ر ڕاپه‌ڕین له ناوچه‌كانی یه‌كێتیی ده‌ست پێ بكات، پارتیی ناتوانێت بێت به چه‌ك دژی ڕاپه‌ڕیوانی زۆنی سه‌وز، دایپڵۆسێنێت. چونكه به‌و كاره هه‌مو جه‌ماوه‌ری زۆنی سه‌وز زیاتر ده‌بنه گڕو كڵپه!
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه، شیكارییه‌كی سیاسییانه‌ی واقیعی بو بۆ ستراتیژ. بێگومان نوسه‌رانی كورد و خودی ڕۆڵه‌كانی كورد پێیانخۆشه، من شیكاری ڕۆمانسییانه بۆ سیاسه‌ت بكه‌م و بڵێم: ''به ڕاپه‌ڕین به ڕۆژێك یه‌كێتیی و پارتیی پێكه‌وه ئه‌ڕوخێنین''.
به‌ڵام پێموایه: حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه دوو ڕژێمی جیاواز كه دوو جیۆپۆله‌تیكی جیاوازیان هه‌بێت، به یه‌ك ڕۆژ ناڕوخێنرێن. ئیلا ده‌بێت له هه‌نگاوه ئاسانهكهیانهوه ده‌ست پێ بكرێت.
له سیاسه‌ت دا: واقیعبینی گرنگه بۆ پێكانی پلانی ستراتیژی!
ئاسانترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه: ڕوناكبیر و ستهملێكراوانی زۆنی سه‌وز خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه كه ڕه‌خنه‌كانیان و ئینجا ڕاپه‌ڕینیان ڕوو له یه‌كێتیی بكه‌ن تا ڕوخاندنی. پاشان هاوكاریی و پشتیوانی ڕوناكبیر و ستهملێكراوانی زۆنی زه‌رد بكه‌ن بۆ ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی.
شه‌ریف عه‌لی خوێندكاری دكتۆرایە له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی