پێش ئه‌وه بابه‌ته‌كه‌م شی بكه‌مه‌وه، بهناونیشانهكهی دا دیاره كه تێفكرینی من جیاوازه له ته‌واوی نوسه‌رانی كورد له بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
پێموایه: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، قازانجی زیاتره بۆ كورد، هه‌تا زیان! بێگومان خاڵی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌لام قازانجه‌كانی زیاتره.
دۆخی كوردستان به ده‌ست حیزبهكانییهوه، له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه، داڕزاوه. جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆش له نێوان حیزبه‌كاندا نییه.
یه‌كێتیی به‌هه‌مان شێوازی مێژووه‌كه‌ی، درێژه به ڕه‌فتاره‌كانی مام جه‌لال ده‌ده‌ن. مام جه‌لال بیرمه‌ند نه‌بو تا ڕێبازی هه‌بێت. بگره هیچ نوسینێكی نییه بگاته ئاستی (تێز) له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی دا. ته‌نانه‌ت گه‌ر له هه‌مو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی بپرسیت: (تێز) چییه و كامانه‌ن تایبه‌تمه‌ندی دروستبونی (تێز) له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی دا؟ نایزانن. كه‌چی زاراوه‌ی (تێزه‌كانی مام جه‌لال) به‌كاردێنن
مام جه‌لال هه‌ندێك خو و ڕه‌فتاری هه‌بو، ئێستاش بافڵی كوڕی درێژه‌ی پێ ده‌دات.
به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا هێنده ورد باس له ڕه‌فتاره‌كانی مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن، كه چۆن بڵاوكراوه‌یان له به‌غداد ده‌ركردوه‌و جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان به به‌شێك له پیلانی زایۆنیزم له قه‌ڵه‌م داوه و، هه‌ر له‌سه‌ر پێشنیاری مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له هاوینی 1969 به‌عس هێرشی كردۆته سه‌ر كوردستان. لەو ھێرشەدا بەعس كیمیاوی به‌كارهێناوه!
پاش ڕاپه‌ڕینیش، مام جه‌لال به ملیۆنان دیناری سویسری له داهاتی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و، بۆ دامه‌زراندنی ئاسیا سێڵ و فستیڤاڵی (عه‌شیره‌ته به حیزبیی كراوه‌كان) ته‌رخانی ده‌كرد و، ملیۆنان دۆلاریشی ده‌دایه به‌رپرسه‌كان و ئه‌و ورده‌ڵه-حیزبانه‌ی كه ملكه‌چی ده‌بون.
بافڵ و به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌مان ڕه‌فتار درێژه پێ ده‌ده‌ن. بافڵ و به‌رهه‌م ساڵح هه‌مو شتێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بۆ ئێران ده‌كه‌ن له پێناو پۆستی سه‌رۆك كۆمار. گه‌ر خوێنه‌ران بڵاوكراوه فارسییه‌كان بخوێننه‌وه، له‌وه ده‌گه‌ن كه بافڵ و به‌رهه‌م سالح ڕاپۆرت به ئێران ده‌ده‌ن كه «سه‌ربه‌خۆیی كوردستان» پیلانی ئیسرائیله. به هه‌مان شێوه بافڵ و به‌رهه‌م ساڵح ملیۆنان دۆلاری داهاتی خه‌ڵك ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ فستیڤاڵی (عه‌شیره‌ته به حیزبیی كراوه‌كان) و ئه‌و ورده‌ڵه-حیزبانه‌ی ملكه‌چیان بون.
له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی به‌ریتانیی له نێوان ساڵانی 1980 تا 1984 ، به یه‌كێتیی وتراوه: ''(باندی تاكه كه‌سێك)ه كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك پاره‌یان پێ بدات، كاره‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. له یه‌ككاتدا به پاره ئیش بۆ به‌عسی سوریا، به‌عسی عێراق، ڕژێمی ئێران و، بۆ ئێمه‌شی ده‌كه‌ن. سه‌ركرده‌كانی ئه‌مانه چه‌ند سه‌ره‌ن و جێی متمانه نین''.
ئێستاش دۆخی ناوچه‌كانی یه‌كێتیی ده‌بینین، داهاتی گومرگه‌كان ده‌به‌ن و، نه‌خۆشخانه‌كان داده‌خرێن!
كه‌وابو: له بنه‌ڕه‌ت دا هه‌ر (شۆڕشگێڕ) نه‌بون، تا بڵێن: ''خۆزگه شۆڕشمان نه‌كردبایه!''. چونكه شۆڕشگێڕبون دروشم لێدان نییه! شۆڕشگێڕ به‌كرده‌وه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك مۆراڵی به‌رزی مرۆڤایه‌تیی و یهكسانخوازییه.
له زیندانه‌كانیان دا له شاخ، به ته‌ور هاوڕێكانی خۆیانیان كوشتوه. مه‌سینه‌ی پڕ له میزیان ده‌رخواردی هاوڕێ دیله‌كانی خۆیان داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆچونیان له یه‌كتر جیاواز بوه. ده‌یان كاری وه‌ك تاڵانكردنی بانكی هه‌ڵه‌بجه و دوكانی زێڕینگهرهكانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئه‌نجام داوه.
شۆڕشگێڕبون و یه‌كێتیی، وه‌ك ئاهورامه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن، لێك جیاوازن.
ئێستا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان «حیزبێکی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە»، بونی نییە.
پارتیی وه‌ك گروپێكی ناسیۆنال-خێڵه‌كیی.
جیاوازی له نێوان ناسیۆنالیزمی خێڵه‌كیی-شوانكاره و ناسیۆنالیزمی مۆدێرن ئه‌وه‌یه: له ناسیۆنالیزمی خێڵه‌كیی-شوانكارهدا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گروپه‌ی كه هه‌ڵگری ئایدیای ناسیۆنالیزمه خێڵهكییهكهیه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه سه‌یر ده‌كرێت. به‌ڵام له ناسیۆنالیزمی مۆدێرن دا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی تاك و حیزب و ته‌كیه و عهشیرهتهوهیه.
له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌كێتیی به هاوكاری كۆمه‌ڵ و گۆڕان كه له ڕوی سیاسیی و ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌گه‌ڵ (سه‌روه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتیی بون!!)، به‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له به‌غدا له به‌ره‌ی یه‌كێتیی-پاسداران بون. یه‌كێتیی هه‌ستا كه‌ركوك و خانه‌قینی دا به داگیركه‌رانی فارس-عه‌ره‌ب (كه ڕه‌زامه‌ندی داگیركه‌ری توركیشی له‌گه‌ل داب‌و). به‌ڵام پارتیی ته‌نیا به‌رگریكردن له هه‌ولێر و دهۆكی وه‌ك به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بینییه‌وه.
له ناسیۆنالیزمی خێڵه‌كیی دا، خێڵه حوكمڕانه‌كه (به ڕوكه‌شێكی ناسیۆنالیستیی) له سه‌رو ههموشتێكهوهیه. به‌ڵام له ناسیۆنالیزمی مۆدێرن دا، نه‌ته‌وه له سه‌رو ههموشتێكهوهیه.
فۆرمی ناسیۆنالیزمی خێڵه‌كیی، توانای له ناوبردنی ئه‌و گروپانه‌ی نییه كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه هه‌نگاوده‌نێن. بۆیه‌شه، لە فەرمانڕەوایی ناسیۆنالیزمی خێڵه‌كیی دا ئه‌سته‌مه بتوانرێ وه‌ك حوكمی ناسیۆنالیزمی مۆدێرن، ئه‌و گروپانه له‌ناو ببات و شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كڕه‌نگ بۆ نه‌ته‌وه بێنێتهبون، له ئاكامیش دا ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه.
پارتیی له ئێستادا له ناو گروپه كوردییه‌كان دا، ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه.
په‌كه‌كه گروپێكی سه‌ر به ئێران-حه‌شدی شه‌عبین و ئیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران-یه‌كێتیی ده‌كه‌ن و، دژی پارتیین.
له كه‌یسی مسته‌فای سه‌لیمی دا، زۆرێك له گروپه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م به كهنالهكانیان و، هه‌م به چاوپێكه‌وتنیان له ده‌نگی كوردی ئه‌مریكا، پاشكۆی (سه‌روه‌رییه‌كه‌ی!!) یه‌كێتیی بون.
نێچیرڤان پاره‌ی داهاتی میلله‌ت نه‌ما به‌سه‌ر عه‌لی باپیر و یه‌كگرتو دا نهیڕژێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌شگوترێ خانویه‌كی عه‌لی باپیر له هه‌ولێر، نێچیرڤان پێی داوه. كه‌چی هه‌م عه‌لی باپیر و هه‌م یه‌كگرتو سه‌ر به به‌ره‌ی یه‌كێتیی-ئێرانن.
واته: پارتیی له سیاسه‌تی پاره‌به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا بۆ ڕاكێشانیان، شكستی هێناوه. به‌و مانایه‌ی فه‌رمانی ئێران به‌سه‌ر حیزبه‌كانی كورد كاریگه‌رتره، تا پارهبهخشینهوهی پارتیی به‌سه‌ر یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ دا. تێگه‌یشتن له‌مه، پێویستی به‌وه‌یه به جۆری تر مامه‌ڵه‌ی سیاسیی بكه‌یت!
ئه‌م حیزبانه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی و پارتیی، چی نه‌ما به‌سه‌ر میلله‌ت دا نه‌یهێنن، كه‌چی ئێرانیش به هه‌ولێر فێر بوه!
وا دێته پێش چاو، پاش سه‌ردانی له‌تیف ڕه‌شید بۆ لای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود. ئینجا ڕۆشتنی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بۆ لای مه‌سعود بارزانیی. دواتریش پێرێ ئێواره، ڕۆشتنی وه‌فدێكی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیی بۆ لای كاكه حه‌مه، هه‌موی كهینوبهینی یه‌كێتیی و پارتیی بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار!
ئێوه گه‌ر مه‌به‌ستان ڕێكه‌وتنه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆچی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ناده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی خه‌رمانی میلله‌ت تاڵان بكه‌ن!؟
به‌رهه‌م سالح و یه‌كێتیی له دادگای باڵای عێراقه‌وه، هه‌م یاسایان دژی مافه نه‌وتییه‌كانی كورد ده‌ركرد و، هه‌میش خاڵی مه‌سعود بارزانی‌یان تاهه‌تایه ئاودیوی هه‌ولێر كرده‌وه. واته: له به‌غداوه دژ به مافەکانی کورد و ھەژمونی پارتیی فێر بون.
ئه‌و ههموهتان له چی كه حه‌یای كوردتان برد و، ئێستاشتان له پای چی كه نێوه‌ندگیر داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكبكه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار!
كاكه حه‌مه له كه‌نالی كوردستان 24 ی پارتیی ده‌ڵێت: ''مالیكی موچه‌ی كوردستانی بڕی''. كه‌چی هه‌ر خۆشی پاش دوو ده‌قه ده‌ڵێت: ''پێموایه بۆ ئه‌م دۆخه مالیكی به ئه‌زمونتره!''. وردبنه‌وه له كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ری. خۆت بزانیت مالیكی موچه‌ی كوردستانی بڕیوه، كه‌چی بۆ ئه‌م دۆخه ئه‌و به باشتر بزانیت!!
به‌هه‌رحاڵ، به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی نوسه‌رانی كورد، پێموایه: كورد چانسی هه‌یه كه ئێران موشه‌كی پێوه ده‌نێت. چونكه گروپه كوردییه‌كان به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی حه‌یای كوردیان بردوه. به‌ڵام كورد ده‌توانێت وه‌به‌رهێنانی سیاسیی-دبلۆماسیی-سه‌ربازی و ئابوری، به‌و موشه‌كانه‌وه بكات.
پێموایه: موشه‌كبارانكردنی ڕاسته‌وخۆی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، قازانجی زیاتره، تا زیان. لێره‌دا سوده‌كانی ده‌خه‌مه‌ڕو. چونكه نوسه‌ره‌كانی كورد عه‌قڵیان ته‌نیا زیانه‌كانی بڕیوه. بۆیه خستنه‌ڕوی زیانه‌كانی موشهكبارانهكانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، دوباره ناكه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: ڕاسته هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه. به‌لام حكومه‌تی هه‌رێم، له ڕێی دبلۆماسییه‌تێكی كاریگه‌ره‌وه، ده‌توانێت كار بكات كه ئه‌م پرسه بباته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی. ئه‌مه‌ش له ڕوی سیاسیی-دبلۆماسیی و ئه‌منییه‌وه له سودی پرسی كورده به گشتیی و، هه‌رێمی كوردستانه به‌تایبه‌تی.
دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت داوای ڕێكه‌وتنی نهێنیی له ئه‌مریكا بكات بۆ پاراستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له هێرشی موشه‌كیی ئێران. ڕاسته هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا شوێنگه‌یه‌كی جیۆستراتیژی و سیاسیی هه‌یه.
سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌م پرسه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا یان ئه‌وروپا به‌نهێنیی ڕێگای پێ بده‌ن كه چه‌كی مۆدرێن بكڕێت. یاخود، داوای چه‌كی مۆدێرن له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بكات، هه‌ر له موشه‌كی دژه فڕۆكه‌وه تا ده‌گات به درۆن. به مه‌به‌ستی خۆپاراستن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتو.
چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ئاماده بكات له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هێرشی موشه‌كی ئێران و میلیشیاكانی بۆ سه‌ر هه‌رێم، خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناوه‌نده دبلۆماسییه كاریگه‌ره‌كان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ڕێك بخرێت. هه‌روه‌ها، له ڕێی میدیا خۆراواییهكانیشهوه، ئه‌م پرسه گه‌وره‌تر بكرێت.
پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم نابێت بترسێت له پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران له به‌ستنه‌وه‌ی پرسی كورد به ئیسرائیله‌وه. چونكه نه‌ته‌وه مسوڵمانه‌كانی تورك، فارس و عه‌ره‌ب دان نانێن به پرسی كورددا. هه‌روه‌ها، گشت نه‌ته‌وه مسوڵمانه‌كان خۆیان په‌یوه‌ندی ئاشكرایان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا هه‌یه.
كه‌وابو، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه ئێران بیكات یاخود نا، هیچ له تێڕوانینی فاشیزمی فارسیی، عه‌ره‌بیی و توركیی به‌رانبه‌ر كورد زیاد ناكات. چونكه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه كاتی به‌سه‌ر چوه و هی سه‌ده‌ی بیسته.
پێچه‌وانه‌كه‌شی بوترێت: گه‌ر بشوترێت كورد دژی ئیسرائیله، ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ر كوردێك ببێ به سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش، هه‌ر فارس، تورك و عه‌ره‌ب دان نانێن به پرسی كورددا. به‌ڵكو، پرسی كورد به خه‌باتی نه‌پساوه دانی پێدا ده‌نرێت.
واته: ناکرێ مه‌سه‌له‌كه وه‌ك چیرۆكی (به ئیسرائیلیكردنی پرسی كورد) لێك بدرێته‌وه. به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: ئێران نایه‌وێت هه‌ولێر گه‌شه بكات. ئه‌گینا له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه چیرۆكی به ئیسرائیلی كردنی پرسی كورد هه‌یه. له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ته‌وه مسوڵمانه‌كان دانیان به ئیسرائیل دا نه‌ده‌نا. به‌ڵام ئێستا باره‌گای فه‌رمی مۆساد له توركیا و ھەندێ وڵاتی عه‌ره‌بیی هه‌یه. واته: ناهوشیاری مێژوویی و سیاسییە كه هه‌ڕه‌شه موشكییهكانی ئێران كورتبكرێته‌وه له‌وەی ئێران تەنیا مەبەستی داتاشینی چیرۆكی (به ئیسرائیلیكردنی پرسی كورد)ە. بەپێچەوانەوە، ئەو چیرۆکە لە ئاستی نێودەوڵەتی بە قازانجی کوردە. بەڵکو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: ئێران (حه‌شدی شه‌عبیی، په‌كه‌كه، یه‌كێتیی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی پارتییان ناوێت. ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ولێر چۆكی بۆ دابنێت. گه‌ر پارتیی ئه‌وه بۆ ئێران بكات: واته خۆی له ناو ده‌بات.
شه‌شه‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم (ناڕاسته‌وخۆ) ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه كه له ئهرشیفخانهكانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا دان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی خامنه‌یی و ڕه‌فسه‌نجانی له‌گه‌ل ئیسرائیل كۆبكاته‌وه‌و، هه‌ر به ئینگلیزی چاپیان بكات و، له ڕێی (كه‌سانی نا كورده‌وه) وه‌ربگێڕدرێن بۆ عه‌ربیی و فارسیی و توركیی. ئه‌وكات، هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی ڕوویان هه‌ڵده‌ماڵرێت كه خامنه‌یی و ڕه‌فسه‌نجانی به درێژایی سالانی هه‌شتاكان، سه‌دان دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان دا هه‌بوه‌و، نه‌وت و گازیان به ئیسرائیل داوه‌و، چه‌ك و بۆمبیان له ئیسرائیل كڕیوه بۆ قه‌لاچۆكردنی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێران دا. خۆم دوو فایلی به‌ڵگه‌نامه‌یی نهێنییم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی خامنه‌یی و ڕه‌فسه‌نجانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، له ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیی دیوه، كه هه‌ردوو فایله‌كه زیاتر بو له چوار سه‌د لاپه‌ڕه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بۆ تێزی دكتۆراكه‌م، پێویستم نه‌بو، ته‌نیا داوام كردن و، چه‌ند كاتژمێرێك سه‌یرم كردن و دامنانەوە. بێگومان، سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی ساغكهرهوه له ئهرشیفخانهكان به‌رده‌ستن.
كورد تا بترسێت، ئێران زیاتر پێی فێر ئه‌بێت. ئێرانیش به هه‌ر گروپ و شوێنێك فێر بو، وه‌ك (په‌كه‌كه، یه‌كێتیی، حسك، حیزبوڵای ئه‌دهه‌م بارزانیی، حوسییه‌كان، حه‌شد و لوبنان)یان به‌سه‌ر دێنێ. كاول و ئیفلاسیان ده‌كا. دواتر یا له ناو ده‌چن وه‌ك حیزبوڵای ئه‌دهه‌م بارزانیی، یان ئیفلیج ده‌بن و ده‌یان گروپی جیاجیایان له نێو دروست ده‌كا. پارتیی گه‌ر به گوێی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بكات: داهاتوی له داهاتوی یه‌كێتیی باشتر نابێت. چونكه كاكه حه‌مه دۆستی كۆماری (پیرۆزی) ئیسلامیی ئێرانه!
---
سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی شاسوار!
شاسوار په‌یامێكی ناردوه بۆ كه‌سانی نوخبه‌ی بێلایه‌ن كه بۆچی هه‌ر ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دوایین هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانیی عێراق دا.
ئه‌كرێت به‌م دوو دێڕه وه‌ڵامی شاسوار بدرێته‌وه، كه: ''لە كوێی دنیا هه‌بوه هێزێك ڕێكه‌وتنێكی 17 خاڵی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌در ئیمزا بكات و، به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بكات. كه‌چی پاش دوانزه كاتژمێر په‌شیمان ببێته‌وه و بڵێت: ئیتر به‌شداری ناكه‌م!؟''.
چۆن ده‌بێت كه‌سێك خۆی به (سه‌ركرده‌ی سیاسیی) بزانێت، كه‌چی بیست و چوار سه‌عاتی داهاتو نه‌بینێت!؟
چۆن ده‌بێت كه‌سێك خۆی به سه‌ركرده‌ی سیاسیی بزانێت و، له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عات دا دوو هه‌ڵوێستی زۆر جیاوازی هه‌بێت!؟
سیاسه‌تكردن به لایكی فه‌یسبوك ناكرێت. لایكی كام به‌ره‌یان زۆرتر بو: ئه‌وه‌یان هه‌ڵببژێریت!!
كاتێك ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌در ده‌كه‌یت، گه‌ر له‌و حه‌ڤده خاڵه، سێ خاڵیش جێ به‌جێ بكرێت، بڕۆ به‌رده‌وام به له‌گه‌ڵیی دا.
كاتێك پاشگهزدهبیتهوه، خۆت بۆ خه‌ڵكی ده‌یسه‌لمێنیت كه توانای ململانێی سیاسیت نییه. گومانی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆت زیاتر ده‌كه‌یت!! گریمان یه‌كێتیی هه‌ڕه‌شه‌شی لێ كردیت. چۆن ده‌بێت هێزێك بڵێت: له داهاتو ده‌بمه حوكمڕان، كه‌چی له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ماوه‌ی دوانزه كاتژمێر دا، به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی بگۆڕێت!؟
سه‌ره‌تا بۆچی ڕێكهوتنت كرد و بڕوات به ئیمزای نوێنه‌ری سه‌در هه‌بو. دواتر له پڕ بۆچی پاشگه‌ز بویته‌وه‌و بڕوات به ئیمزاكان نه‌ما! ئایا هیچ ڕێكه‌وتنێكی سیاسیی هه‌بوه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێك دا جێ به جێ بكرێت!؟
یا ئه‌وه‌تا بڵێیت: نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌در فریوی دام بۆیه خێرا پاشگه‌ز بومه‌وه. یان ده‌كرێ بوترێت: ئێران سه‌فته دۆلاری پیشان دای بۆیه پاشگهزبویتهوه. یاخود ده‌كرێ خه‌ڵك بڵێن: له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌كێتیی به‌خێرایی پاشگه‌ز بویته‌وه. له‌و سێ ئه‌گه‌ره، هه‌ر كامیان بێت و هه‌ر كامیان بوترێت، خۆت خاڵی لاوازی خۆت له سیاسه‌ت دا به‌زوویی پیشان ده‌ده‌یت.
ئینجا كاتێك به‌خێرایی ڕوو وه‌رده‌گێڕیت و به‌شدار نابیت، ئه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌سكه‌وتی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم چییه!؟ كه‌وابو، حه‌ڤده خاڵییه‌كه گه‌ر جێ به‌جێش نه‌كرایه (چونكه حه‌ڤده خاڵهكه باسی مافی خه‌ڵكه!) باشتر بو له‌وه‌ی: به‌زویی هه‌ڵوێستت بگۆڕیت به سودی به‌ره‌ی ئێران.
سیاسه‌تمه‌دار پێویسته هه‌ڵچون و داچونی نه‌بێت. 24 سه‌عات بۆ سیاسه‌تمه‌دار وه‌ك یه‌ك چركه‌یه بۆ مرۆڤێكی ئاسایی. چونکە سیاسه‌تمه‌دار پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه ده ساڵی پاش خۆی ببینێ و نه‌خشه‌ی بۆ دابڕێژێ، نه‌ك له 24 سه‌عات دا دوو هه‌ڵوێستی زۆر دژ به یه‌كی هه‌بێت.
-
شه‌ریف عه‌لی: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.