به‌ریتانیا گرنگترین
وڵاتی خۆراوای ئه‌وروپایه. له ڕوی سیاسییه‌وه گرنگترینیانه. له ڕوی مێژووییه‌وه
خاوه‌ن یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی جیهان و خاوه‌ن به‌رفراوانترین
داگیرگه‌ی به (ئینگلیز) كراوه له جیهان دا. ئه‌وه وایكردوه هه‌م زمانی جیهانیی
و هه‌میش زمانی ته‌كنه‌لۆژیا بریتی بێت له زمانی ئینگلیزی.
ئێستاش هه‌ندێك له تویژه‌ران،
له‌نده‌ن به داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ئابوری جیهان و داڕێژه‌ری سیاسیی جیهان ده‌زانن. چونكه
له‌نده‌ن دایكی ئه‌مریكا و ئوسترالیایه و كه‌نه‌دایه.
گه‌ر ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین
وڵاتی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌وروپا بێت، گه‌ر به‌ریتانیا له‌و بواره‌ش دا هاوتای ئه‌ڵمانیا
نه‌بێت، ئه‌وا له ڕوی پێشكه‌وتنی تهكنهلۆژیاشهوه دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپایه.
-
به‌ریتانیا مێژوویه‌كی
كۆنی هه‌واڵگری، بازرگانی، سیاسیی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كورد دا هه‌یه. به‌تایبه‌ت له
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه 'لە ١٧٠٠ ه‌وه'، به‌ریتانیا هه‌م تۆڕی سیخوڕی له ناو كورددا هه‌بوه‌و،
هه‌م بازرگانیشی له‌گه‌ڵ كردون و، هه‌میش له جیۆستراتیژی پێگه‌ی خاكی كوردستانی كۆڵیوه‌ته‌وه.
شێخ مه‌حمود نه‌بو به
هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی و بوبه هاوپه‌یمانی
توركه‌كان. پاشان به‌ریتانیا ئه‌ندازیاری سایكس-پیكۆ-سازانۆف و، هه‌م ئه‌ندازیاری داننان
به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و، هه‌میش ئه‌ندازیاری ڕێكهوتتنامهی سێڤر و، دواتریش
ئه‌ندازیارێكی به‌ندی ٦٨٨ ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بوه.
-
كورتوپوخت: به‌ریتانیا
زیاتر له هه‌مو زلهێزه‌كانی تر، كورد ده‌ناسێت. چونكه هه‌م له ١٧٠٠ ه‌كانه‌وه سیخوڕی
له ناو كورددا هه‌بوه‌و، هه‌م له‌و كاته‌شه‌وه له ڕوه‌كانی بازرگانیی و سه‌ربازیی
و سیاسیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا كردون.
-
پوخته‌ی دیدی دبلۆماتكاره
به‌ریتانییه‌كان له به‌رایی سێ به‌ڵگه‌نامه‌دا تا ساڵی ١٩٨٢ ئاوایه به‌رانبه‌ر به
كورد، كه من دام نابو له بابه‌تێكی تردا به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی پێوه هاوپێچ بكه‌م.
به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا كه له‌سه‌ر كورد و به‌ریتانیایه، ئه‌م پوخته‌یه‌ی دیدی دبلۆماتكارهكان
ده‌خه‌مه‌ڕو:
''كورده‌كان حه‌وسه‌ڵه و وزه‌یه‌كی سه‌یریان له دژایه‌تی كردنی یه‌كتردا هه‌یه،
به‌جۆرێكه كه هه‌رگیز له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ماندو نابن. كورد گه‌لێكن هیچ
تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان له نه‌ته‌وه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناچێت. كورده‌كان
مه‌ته‌ڵێكی واقیعین: هه‌میشه له ناو خۆیاندا شه‌ڕیانه و هه‌رگیزیش له ناو ناچن.
له ڕوی سیاسییه‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ئاسانیی ده‌رفه‌ت له ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ڵام
پاش چه‌ندان ساڵ كه خۆیان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له ده‌ست داوه. ئینجا گله‌یی له ده‌وڵه‌تی
خاوه‌نشكۆی شانشینی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن كه بۆچی ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له ده‌ست داوه.
سه‌ركرده‌كانی كورد به‌رپرسیارێتیی له ده‌ستدانی ده‌رفه‌ت و هه‌ڵه مێژووییه‌كانیان
ناخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، هه‌وڵه‌ده‌ن بیخه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نی تر. ئه‌وان كه ده‌رفه‌ت
له ده‌ست ده‌ده‌ن، دره‌نگ به ئاگادێنه‌وه. كاتێك بهئاگادێننهوه كه ده‌مێكه
ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له كیس چوه. كورده‌كان ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی زۆر كۆنی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ن
كه مابنهوهو به مافه‌كانیان نه‌گه‌شتون. له‌ناو خۆیاندا بۆ گیانی یه‌كتر زۆر توندوتیژن.
كورده‌كان گه‌لێكن له قۆناغی مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن تێ په‌ڕیون و، له سه‌ره‌تای قۆناغی
شارنشین دان. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یره‌كانی ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌یه: ئاماده‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ئاژه‌ڵی یه‌كێكیان ده‌چێته ناو له‌وه‌ڕگای ئه‌وی تریانه‌وه،
چه‌ندان كه‌س له یه‌كتر بكوژن. كه‌چی له هه‌مان كات دا، هێنده‌ی ئه‌وه گرنگی به‌وه
ناده‌ن كه خاكه‌كه‌یان هه‌موی بۆته موڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیان و، حوكمیان ده‌كه‌ن
و، باجیان لێ ده‌سه‌نن. بنچینه‌ی یه‌كنه‌گرتوویی كورده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه: به شارنشین و خوێنده‌وار و لادێیانه‌وه، هێشتا
له فۆرمی خێڵ و عه‌شایه‌ریی تێپهڕنهبون. هه‌مو ئه‌و كوردانه‌ی كه له لادێكاندا
ده‌ژین و، ئه‌وانه‌شیان كه له قۆناغی شارنشین دان، هه‌ردوولایان وه‌ك یه‌ك هێشتا
خۆیان له ناو گروپی خێڵ و عه‌شایه‌ر دا دهبینننهوه. ئه‌م فۆرمی خێڵ و عهشایهربونهش،
خۆراك ده‌دات به یهكترخۆریی و، وا ده‌كات یه‌كڕیز و یه‌گكرتو نه‌بن''.
-
نێچیرڤان و یه‌كێك
له هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی!
دیاره هه‌م نێچیرڤان
و هه‌م سه‌ركرده‌كانی تری كورد، هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زۆریان هه‌بوه. با ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵه‌ی
ستراتیژی نێچیرڤان بخه‌مه‌ڕو:-
نێچیرڤان له مانگی نۆی
٢٠١٧ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیی و ئاشتی هه‌ورامیی، ڕۆشتن ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گازونهوتیان
له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئیمزا كرد. ئه‌وه له كاتێك داب‌و كه ماوه‌یه‌كی زۆر كورتی مابو بۆ
ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.
نێچیرڤان-قوباد-ئاشتی
وایان دانابو به‌جارێك ئه‌توانن هه‌م ئه‌مریكا-به‌ریتانیا-ئیسرائیل و، هه‌میش ڕوسیا
بكه‌نه هاوپه‌یمانی ستراتیژی و هاوسه‌نگی ڕابگرن. ئه‌مه ناهوشیارییهكی دبلۆماسیی
بو كه كه‌وتبونه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه.
ئه‌وان له هه‌رێمێك
دا ده‌ژیان كه خاكه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیای تێدابو. له ده‌وڵه‌تێكیش
دا ده‌ژیان كه خاكه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیای تێدابو. كه‌چی ڕێك كه‌وتنه
هه‌ڵه ستراتیژییه‌كه‌ی شێخ مه‌حموده‌وه. ئینگلیزه‌كان دانیان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
شێخ مه‌حمود دا نابو، كه‌چی شێخ مه‌حمود به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رس له هه‌ڵه‌ی ستراتیژییه‌كه‌ی
شه‌ڕی شوعه‌یبه وه‌ربگرێت، دیسانه‌وه به‌نهێنیی پارهوچهكی له توركه‌كان وه‌رگرتبو
كه له‌ناكاو بدات به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئینگلیزدا. به‌و ئامانجه‌ی، دواتر توركه‌كان ویلایه‌تی
موسڵ ده‌خه‌نه نفوزی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه!! ئینگلیز كه به‌و كهینوبهینهیان زانی،
خێرا مێجهرنۆئیلیان گۆڕی و، مێجهرسۆنیان دانا و، فه‌رمانیان به سۆن كرد، به توندوتیژی
له‌گه‌ل كورده‌كان بجوڵێته‌وه، چونكه زانیاری هه‌یه كه كورده‌كان كهینوبهینیان
له‌گه‌ڵ توركه‌كان دا هه‌یه.
-
نێچیرڤان-قوباد-ئاشتی
به‌ئاشكرا ڕۆشتن و ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژییان له‌گه‌ڵ ڕوس ئیمزا كرد. به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌و تێفكرینه دبلۆماسییهیان هه‌بێت: ئایا لۆژیكییه كه ئه‌مریكا-به‌ریتانیا له‌سه‌ر
خاكه‌كه‌ت بن و گه‌ر یه‌ك كاتژمێر ده‌ستت لێ به‌رده‌ن، تورك-فارس-عه‌ره‌ب ده‌تخۆن،
كه‌چی تۆ بڕۆیت كارێكی وا ستراتیژی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بكه‌یت!؟ له‌كاتێكدا مه‌له‌فی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا-به‌ریتانیا فۆكه‌سی گرنگی له‌سه‌ر نه‌وت و گاز و ئابورییه!
ئایا سعودیه و كوه‌یت
كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا-به‌ریتانیان ده‌توانن كارێكی وا بكه‌نه هه‌تا
'هه‌رێمێكی شهلوپهل' كارێكی وا بكات!؟ تا ئێستا كه ئه‌ڵمانیا به‌هێزترین وڵاتی ته‌كنه‌لۆژی
ئه‌وروپایه، ناتوانێت له ترسی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕیكه‌وتنی ستراتیژی گاز له‌گه‌ڵ
ڕوسیا ئیمزا بكات، ئه‌ی ئێوه چۆن له دبلۆماسییه‌تی جیهان وردنهبوبونهوه، خۆ قوباد
تاڵه‌بانی پێشتر نوێنه‌ری هه‌رێم بو له ئه‌مریكا!
-
لای هه‌موان ڕونه كه
پارتییه‌كان و به‌شێكی یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێن: ''باڵێكی یه‌كێتیی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریان
ئه‌نجام دا، له پێناو ئه‌وه‌ی بكرێنه باڵاده‌ستی یه‌كێتیی''.
ئه‌وه‌ی پارتییه‌كان
و به‌شێكی یهكیتییهكان وتیان و ده‌یڵێن: ته‌نیا هۆكاره ناوخۆییه‌كه‌ی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
بو!
به‌ڵام پارتییه‌كان و
یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كانی تر له ڕوه دبلۆماسییهكهی وردنابنه‌وه، چی بو ئه‌و
زه‌مینه‌یه‌ی خۆش كرد! بۆچی ئه‌مریكا-ئه‌وروپا بێ دهنگبون له ئاست شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر،
ئه‌ی بۆچی ئیسرائیلیش بێ-ده‌نگ بو!؟
چونكه كاتێك تۆ سیقهومتمانهی
هاوپه‌یمانی ستراتیژی بدۆڕێنیت یان بیخه‌یته ژێر پرسیار، ئه‌وان به هه‌نگوین ژه‌هر
خواردت ده‌كه‌ن! تۆ كه ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گازونه‌وت له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئیمزا ده‌كه‌یت،
چۆن حساب بۆ تۆڵه‌ی ئینگلیز ناكه‌یت!؟ ئایا تۆی هه‌رێمێكی بچكۆله كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا-به‌ریتانیا
له خاكه‌كه‌ت دایه، چۆن ده‌ته‌وێ هاوسه‌نگی هه‌ردو به‌ره‌ی دژ به یه‌كی ئه‌مریكا
و، ڕوسیا، به ڕیكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان ڕابگریت!؟ ئه‌گه‌ر وابوایه:
توركیا و سعودیه و ئه‌ڵمانیاش ده‌یانتوانی وا بكه‌ن!
ئایا كێن ئه‌و راوێژكارانه‌ی
كه مامۆستای دبلۆماسیی سه‌ركرده‌كانی كوردن و ئه‌م كارانه‌یان پێ ده‌كه‌ن. مه‌لا به‌ختیار
ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بوه پێشنیاری ڕێكه‌وتنی ستراتیژی گازونه‌وتی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ
نێچیرڤان كردوه! به‌ڕاستی به‌و پێشنیاره‌ی دا دیاره كه مه‌لا به‌ختیار له كایه‌ی
دبلۆماسیی دا له چه‌رچڵ و كیسنجه‌ر و قاسملو، زیره‌كتره!!!
-
ئه‌وه‌ی ئێستا نێچیرڤان
له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌یكات: هێڵه ڕاسته‌كه‌ی دبلۆماسییهته، سكه ڕاسته‌كه‌ی دبلۆماسییهته.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
و حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته دبلۆماسییه‌تێكی ستراتیژی تۆكمه له‌گه‌ڵ 'ئه‌مریكا، به‌ریتانیا،
فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سعودیه' و به‌نهێنیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بنیاد بنێن.
كاتێك ده‌ڵێم: دبلۆماسییه‌تی
ستراتیژی، واته: هه‌مو هه‌نگاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه به ڕێكه‌وتن ئه‌نجام
بده‌ن، نه‌ك ته‌نیا به كۆبونه‌وه‌و وێنه‌گرتن!
گرنگه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم چاكسازی گشتگیرییان تێدا بكرێ و، هه‌ر بۆ كوڕ و كچی به‌رپرسه‌كان ته‌رخان
نه‌كرێن. هیچ نه‌بێت كورد سه‌دان كادری به‌توانا و پڕ وزه‌ی هه‌یه. هونه‌ری دبلۆماسییه‌ت
كادیری به‌توانا و زانینی ده‌وێت. كه‌سانێكی شاره‌زای بواری مێژوو-سیاسیی و ئابوری
ده‌وێت. دبلۆماسییه‌ت پرسێكی خێڵه‌كیی نییه كه ته‌نیا كوڕ و كچی به‌رپرسه‌كانی تێ
بئاخنرێت! باڵوێزخانه‌كانی سعودیه، باكوروباشوری سودان و كۆریا كه‌سانی پسپۆڕی بۆ
هه‌مو مه‌له‌فه‌كان تێدایه، ئایا بۆچی ده‌بێت كورد له هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا
دواكهوتوانهتر بجوڵێته‌وه!؟
-
گرنگه كورد له‌گه‌ڵ
به‌ریتانیا هه‌نگاوی ستراتیژی له ڕوه‌كانی سیاسیی، ئابوری و دبلۆماسیی بنێت. له‌وه‌ش
گرنگتر ئه‌وه‌یه: تێفكرینی پسپۆڕانی به‌ریتانیی به گرنگ بزانرێت بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی
چاكسازی گشتگیری كارگێڕی و ئابوری له هه‌رێم دا و، بۆ چۆنیه‌تی حوكمڕانی هه‌رێم!
هه‌ره گرنگترینیش ئه‌وه‌یه:
به‌رهه‌می دبلۆماسییه‌تی هه‌رێم ته‌نیا بۆ شاری هه‌ولێر ته‌رخان نه‌كرێت، به‌ڵكو سلێمانیی
و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكیش له ناو كه‌یسی دبلۆماسییه‌تی هه‌رێم دا، هێنده‌ی پێگه‌كانیان،
به ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانیی ده‌ره‌وه، ببهسرێنهوهو، به‌رهه‌می پشكی دبلۆماسییه‌تی
هه‌رێم پشكی بوژانه‌وه‌شی به‌ری سلێمانیی و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكیش بكه‌وێت!
--
شه‌ریف عه‌لی: خوێندكاری
دكتۆرایە له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.