بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٣٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٠ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٣٤٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٣٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٠ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٣٤٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.