بەهای دۆلار دابەزی و نرخی زێڕ بەرزبوویەوە
  2024-12-03     

نرخى گرامێک زێر بە ٨٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی چوار هەزار دینار بەرزبوویەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ٥٠ دینار دابەزی.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ١١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٨ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٥ هەزار و ١٢٦ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٦٤٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٥ دۆلار و ١٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی چوار هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٧٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٣٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٩٠ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٥٠ دینار دابەزی بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە 163 هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×